1

بابه‌ت: ئـه‌مشه‌ولـه‌ یاری كـۆتایی خولی عێراق دهۆك وطڵبه‌ روبه‌روی یه‌ك ده‌بنه‌وه‌

ئه‌مشه‌و له‌یاری كۆتایی خـولی نایابی عێراق له‌یاریگای شعب هه‌ردوویانه‌ی دهۆك وطڵبه
‌ روبه‌روی یه‌ك ده‌بنه‌وه
بریاره‌ ئـه‌مـشه‌و كاتژمێر8:30 ی شه‌وبه‌كاتی هه‌رێمی كوردستان له‌یــــــاریــگای شــعب
له‌به‌غدا له‌یاری كۆتایی خولی نایابی عێراق هه‌ردوو یانه‌ی دهۆك و طڵبه‌ روبه‌روی یه‌ك
ده‌بنه‌وه‌ یانه‌ی دهۆك له‌چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی عێراق له‌ یاری یه‌كه‌م له‌ناو یاریگای
خۆی به‌ئه‌نجامی 5 گۆڵ به‌رامبه‌ر 1 گۆڵ له‌ یانه‌ی زورای برده‌وه‌ له‌یاری چوون یانــه‌ی
دهۆك له‌ ده‌روه‌ی یاریگای خۆی به‌گۆلێك دۆرایه‌ یانه‌ی زورا به‌ئه‌نجامانه‌ یـانه‌ی دهــۆك
خـۆی گه‌یانده‌ یاری كۆتایی له‌ یاری كۆتایی ده‌وێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و جامه‌كه‌
به‌روه‌ كوردستان بهێنێته‌وه‌ شایانی باسه‌ یـانه‌ی دهۆك بۆیه‌كه‌م جاره‌ بگاته‌ یاری كۆتایی
یانه‌ی طڵبه‌ له‌یاری چوون له‌ده‌ره‌وی یـاریگای خۆی له‌یانه‌ی هه‌ولێری پاڵه‌وانی سێ وه‌رزی
رابردوو برده‌وه‌ به‌ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌یاری گه‌رانه‌وه‌ش یانه‌ی طڵبه‌ له‌ناو
یاریگای خۆی به‌بێ گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر یه‌كسان بوو به‌م ئه‌نجامانه‌ش یانه‌ی طڵبه‌
خۆی گه‌یانده‌ یاری كۆتایی خولی عێراق له‌ یاری كۆتایش دهۆك وطڵبه‌ روبه‌روی یه‌ك ده‌بنه‌وه



نـــوســه‌ر : ســانی نـاصیــح
نــیــوڵایــن ســپـــۆرت

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

2

وه‌ڵام: ئـه‌مشه‌ولـه‌ یاری كـۆتایی خولی عێراق دهۆك وطڵبه‌ روبه‌روی یه‌ك ده‌بنه‌وه‌

سڵاو، پاش ئه‌وه‌ی خۆمان نه‌گه‌یشتینه‌ یاری كۆتایی، پڕ به‌دڵ حه‌ز ده‌كه‌م دهۆك ببێته‌ پاڵه‌وانی خولی عێڕاقی ئه‌مساڵ، ئینشائه‌ڵاش هه‌ر وا ده‌بێ.

3

وه‌ڵام: ئـه‌مشه‌ولـه‌ یاری كـۆتایی خولی عێراق دهۆك وطڵبه‌ روبه‌روی یه‌ك ده‌بنه‌وه‌

له‌ پاش چی........!!!!!!!!!
ئینشالله‌ دهۆک ده‌بێته‌ پاڵه‌وان...

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

4

وه‌ڵام: ئـه‌مشه‌ولـه‌ یاری كـۆتایی خولی عێراق دهۆك وطڵبه‌ روبه‌روی یه‌ك ده‌بنه‌وه‌

S21 نووسی:

سڵاو، پاش ئه‌وه‌ی خۆمان نه‌گه‌یشتینه‌ یاری كۆتایی، پڕ به‌دڵ حه‌ز ده‌كه‌م دهۆك ببێته‌ پاڵه‌وانی خولی عێڕاقی ئه‌مساڵ، ئینشائه‌ڵاش هه‌ر وا ده‌بێ.

پاش ده‌رچونی یانه‌ی هه‌ولێر منیش له‌گه‌ڵ رای تۆم كاك سه‌رهه‌نگ پڕ به‌دڵ حه‌ز ده‌كه‌م دهۆك ببێته‌ پاڵه‌وانی خولی عێڕاق

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

5

وه‌ڵام: ئـه‌مشه‌ولـه‌ یاری كـۆتایی خولی عێراق دهۆك وطڵبه‌ روبه‌روی یه‌ك ده‌بنه‌وه‌

S21 نووسی:

سڵاو، پاش ئه‌وه‌ی خۆمان نه‌گه‌یشتینه‌ یاری كۆتایی، پڕ به‌دڵ حه‌ز ده‌كه‌م دهۆك ببێته‌ پاڵه‌وانی خولی عێڕاقی ئه‌مساڵ، ئینشائه‌ڵاش هه‌ر وا ده‌بێ.

إن شاالله‌:)

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !