بابه‌ت: خوایی گه‌وره پرسیارت لی ده‌کا؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
[size=24]سڵاوی خواتان لێ بێ
ان شاالله ئه‌گه‌ر خوایی گه‌وره هێز و ته‌مه‌نی دا ئه‌وا هه‌رجاره ته‌فسیری سوره‌تێك یان چه‌ند ئایه‌تێك یان ئایه‌تێک ده‌که‌م بۆتان بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چ باس کراوه له قورئان و زانیاریشتان زیاد بێ ان شاالله[/size]
[size=24]
ئه‌م جاره ته‌فسیری چه‌ند ئایه‌تێکه که خوایی گه‌وره پرسیار له به‌ندانه‌کانی خۆی ده‌کا [/size]
٦[size=24] يَـٰٓأَيُّہَا ٱلۡإِنسَـٰنُ مَا غَرَّكَ بِرَبِّكَ ٱلۡڪَرِيمِ
ئه‌ی ئینسان!! تۆ چی وای لێکردویت که سه‌رکه‌ش بیت به‌رامبه‌ر په‌روه‌ردگاری میهره‌بان و به‌ڕێزت؟ چی وای لێکردویت که وه‌کو پێویست قه‌دری نه‌زانیت؟ (نافه‌رمان و یاخی بیت؟).
٧ ٱلَّذِى خَلَقَكَ فَسَوَّٮٰكَ فَعَدَلَكَ
به‌مه‌رجێك) ئه‌و په‌روه‌ردگاره تۆی دروست کردووه، به ڕێكوپێکترین شێوه، به‌جوانترین شێواز (ئه‌ندامه‌کان هه‌موو له‌شوێنی تایبه‌تی خۆیاندا دانراون که بتوانن کار‌و فرنانی خۆیان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌و ئه‌ندامانه‌ش که جووتن قه‌باره و درێژی و شێوه‌یان چوونیه‌که، جگه له‌وه‌ی که یارمه‌تی و ته‌باییه‌کی ته‌واو هه‌یه له‌نێوانیاندا و هه‌مووان هاوکارن).
٨ فِىٓ أَىِّ صُورَةٍ۬ مَّا شَآءَ رَكَّبَكَ
له‌هه‌ر شێوه و شێوازێكدا که ویستوویه‌تی تۆی ڕێکخستووه و ئه‌ندامه‌کانتی به‌یه‌که‌وه لکاندووه.
9كَلَّا بَلۡ تُكَذِّبُونَ بِٱلدِّينِ
واز بهێنن له بێ ئاگایی، (نه‌ده‌بوو وابێت به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌روه‌ردگاره جوانکاره‌ت، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ڕوون کردنه‌وانه) به‌ڵکو بڕوا به‌ڕۆژی پاداشت ناکه‌ن!!
١٠ وَإِنَّ عَلَيۡكُمۡ لَحَـٰفِظِينَ
بێگومان ئێوه چاودێرتان له‌سه‌ر دانراوه.
سوره‌تی { الانفطار }
[/size]
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!