بابهت: خەم میوانە
1 ئەم جارەش خەم لام میوانە
خۆ ناشتوانم دەری بکەم
2 لە هەستم دا ئەخولێتەوە
تەنها ساتێك لێ ی تێ ناگەم
3 باجی نەزانینی خۆمە
من فرمێسکی بۆ ئەڕێژم
4 غەرقی ناو دەریای خەیاڵم
تا کەی ئاخت بۆ هەڵکێشم
5 بەسە سزادانی دڵم
ئیتر بەسە ڕوی تۆراوی
6 هەرلە سەر بەزمەکەی خۆتی
وەکو من سەر لێ شێواوی
7 هەرچیم هەبوو هەمووی ڕۆی
بە هۆی تۆوە لە دەستم دا
8 ئەشقی تۆ هێشتا زیندووە
شوێنی ماوە لە دڵم دا 9 ئەمەوێ بۆ دواین جار لە تۆ بکەم ماڵ ئاوای
10 دڵ ڕێگای ئەوەم پێ نادا کە چی تۆش هەر نەگۆڕاوی
مـانـای وایـه چـاوهڕێـم بـزانـم تـۆ کـهی بـیـرم ئـهکـهیـت !!
ئهوهش خۆم له فیس خهسوو