بابه‌ت: شاد‌و ڕێزگرتنی هاوڕێكانی.
[size=16]سڵاو هاوڕێیان.
چێرۆکێکی مناڵانم بۆئامادهکردوون که‌له نووسینی خۆمه‌و له ژماره (163)ی گۆڤاری هه‌نگدا بڵاو کراوه‌ته‌وه.
شاد‌و ڕێزگرتنی هاوڕێكانی
هه‌رچه‌نده شاد كچێكی زیره‌ك و لێهاتووبوو,به‌ڵام هه‌میشه كه‌سێكی ببینیایه گاڵته‌ی پێدهكردو له‌به‌رچاوی هاوڕێكانی دهیشكاندهوه.جاكهسهكه چ بچووك بوایه چ گه‌وره.له‌هه‌مان كاتدا هاوڕێكانی زۆریان خۆش ده‌ویست به‌ڵام حه‌زیان نه‌ده‌كرد به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ بكات.چونكه هه‌ستیان به ناخۆشی ده‌كرد كاتێك گاڵته‌یان پێده‌كرێت له‌لایه‌ن شاده‌وه.داراش كه‌برای شادبوو ئامۆژگاری ده‌كردكه ئه‌وه كارێكی ناشیرنه‌وه داوای لێده‌كرد چیتر به‌م شێوه‌یه ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ هاورێكانی نه‌كات.تاكو خۆشه‌ویست بێت لای هه‌مووان و كه‌سیان دڵیان لێی نه‌ڕه‌نجێ.به‌ڵام ئهونهدهگۆڕاو به‌قسه‌ی كه‌سی نه‌ده‌كرد.له‌كاره‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بوو ئامۆژگاریش كاری لێنه‌ده‌كرد.تاكو ڕۆژێكیان له‌كاتی چوونی بۆماڵی مامی ئاگادارنه‌بوو كاتێك لهبهرخێرایی خۆی خۆی كێشا بهئینجانهیهك كهگوڵی تیا ڕوێنرابوو وه بووه‌هۆی شكانی ئینجانهكهو ئازارپێگهیشتنی شاد.بهوهۆیهوهباوكی بهتوڕهییهكی زۆره‌وه هاواری كرد بهسهرشادو سه‌رزه‌نشتی ئه‌وهه‌ڵه‌یه‌ی كرد.له‌و كاته‌شدا مناڵه‌كانی ماڵی مامی كه‌وتنه پێكه‌نین و گاڵتهپێكردنی.دارای براشی كه‌ئه‌مه‌ی بینی زۆرپێی ناخۆش بوو و چووبۆلای شادوو پێی گووت:شادی خوشكم هیچ خه‌م مه‌خۆ باگاڵتهت پێبكه‌ن,تۆتهنهالهبهرخێرایی خۆت ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ت ئه‌نجام دا.به‌ڵام بۆچی پێشترگاڵتهت به‌هاورێ كانت ده‌كرد؟هه‌ست ناكه‌یت گاڵته‌كردن بههاورێكان زۆرناخۆشهو هه‌ستی كه‌سی به‌رامبه‌ر بریندارده‌بێت و پێی دڵ توند ده‌بێت؟بۆیه‌پێویسته تۆش له‌مه‌و دوا رێز له‌هاوڕێ و كه‌سانی ده‌وروبه‌رت بگریت تاكو ببیه جێی ڕه‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌ك به‌تایبه‌تی كه‌تۆ قوتابییه‌كی زیره‌كیت.شادیش به‌م قسانه هه‌ڵه‌ی خۆی زانی و بڕیاری دا لهمهودواڕێزلهكهسانی ده‌وروبه‌ری بگرێت و ببێته نمونه‌یی ترین قوتابی قوتابخانه‌كه‌ی.[/size]
[size=16]هه‌ڵوێست عبدالله زاده
ئاماده‌یی كوردستانی كوڕان[/size]
Uploaded with ImageShack.us