بابه‌ت: پله‌وپایه‌یه‌ی ابوبهکرصدیق له لای پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم)
[size=24]له(أبی سعید الخدري)ه‌وه (خوای لێ ڕازی بێت) كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) دانیشت له‌سه‌ر دوانگه و فه‌رمووی: (به‌نده‌یه‌ك خواسهرپشكی كردووه له نێوان جوانی دنیا و ژیانی لای په‌روه‌ردگار، ئه‌و ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردوه كه‌لای په‌روه‌ردگاره) أبو بكر (خوای لێ ڕازی بێت) گریا گریا و وتی: باوك و دایكم فیدات بێت، وتی: سه‌رپشك كراوه‌كه پێغه‌مبه‌ربوو (صلی الله عليه وسلم)، (أبو بكر)یش زاناترین كه‌سمان بوو به‌و فه‌رمووده، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (منهتكارترین كه‌س له‌سه‌ر من به‌ماڵی و به‌هاوڕێیه‌تی (أبو بكر)ه، ئه‌گه‌ر من خۆشه‌ویستم هه‌ڵبژاردایه أبوبكرم هه‌ڵده‌بژارد، به‌ڵام برایه‌تی ئیسلام له‌نێوانماندایه، هیچ ده‌رگا چكۆلهیهك بۆ سه‌ر مزگه‌وت ناهیڵرێت جگه له ده‌رگا چكۆله‌كه‌ی أبوبكر). [/size]
[size=24]له أبي عثمان)ه‌وه ده‌ڵێ: (عمرو)ی كوڕی (عاص) (خوای لێ ڕازی بێت) هه‌واڵی دامێ كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) ناردی بۆ فه‌رمانده‌یی سوپای (ذات السلاسل)، هاتمه خزمه‌تی وتم: كێ زۆر خۆشه‌ویسته لات؟ فه‌رمووی: (عائشه)وتم: له‌پیاوان فه‌رمووی: (باوكی عائشه) وتم: دوای ئه‌و كێ؟ فه‌رمووی: (عمر)، چه‌ند پیاوێكی ژمارد[/size]
[size=24]له(عائشه)وه (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) له نه‌خۆشییه‌كه‌یدا فه‌رمووی: (أبوبكرم بۆ بانگ بكه باوكت و، برات، هه‌تا نامه‌یه‌ك بنوسم، من ده‌ترسم خۆزگه خوازێ خۆزگه بخوازێ، یان كه‌سی بڵێ: من باشترم، خوا‌و باوه‌ڕداران ڕازی نابن به‌كه‌س جگه له (أبوبكر) [/size]
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!