بابه‌ت: به‌هار (هۆنراوه‌ی مناڵان)
هۆنراوه‌ی:ئاسووده عه‌بدوڵڵا زاده
[size=16] به‌هار
بههارهاتهوه به‌ڕه‌نگی جوانی
شادی كرد دڵی گه‌وره و جه‌وانی
سه‌وز بهرش بوو بهههموولاوه
سوور وپهمهییش گوڵی هێناوه
به‌هار ئه‌ی به‌هار جوانیی ژیانی
هیوابه‌خشی و ئارامی دڵانی
من له‌خۆشیی تۆ ده‌ڵێم گۆرانی
سه‌مامه هه‌رده‌م به شادمانی
مژده‌بێ لێتان به‌هار هاته‌وه
نه‌ورۆزی پێیه‌و ڕق ده‌شواته‌وه
دایه‌و بابه گیان,خوشك وبراكانم
هاوڕێ و دۆستانم, گشت ناسیاوانم
پێشوازی بكه‌ن له‌م وه‌رزه جوانه
كه‌جه‌ژنی كورده و مانای ژیانه[/size]
Uploaded with ImageShack.us