بابه‌ت: فه‌ن كڵهپی ئه‌یوب عه‌لی له فه‌یسبووك كرایه‌وه
-
PNA- [size=16]نۆرمبێرگ- "فه‌ن كڵهپی" گۆرانیبێژ ئه‌یوب عه‌لی، له لایه‌ن شۆخان به‌رزنجی رۆژنامه‌نووسی بواری هونه‌ری، له فه‌یسبووك كرایه‌وه.
شۆخان به‌رزنجی له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گووتی "به‌خۆشحاڵییه‌وه توانیم ئه‌م فه‌ن كڵهپهی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ ئه‌یوب عه‌لی بكه‌مه‌وه، چونكه خزمه‌تێكی زۆری به هونه‌ری میلله‌ته‌كه‌ی كردووه".
گووتیشی "ئه‌یوب عه‌لی خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێكی گه‌وره‌یه، ئه‌م فه‌ن كڵهپهش ده‌بێته هه‌وڵێك بۆ گه‌یاندنی په‌یامی جه‌ماوه‌ر بۆ هونه‌رمه‌ند و دروستكردنی پهیوهندییهكله نێوانیانداو له هه‌مان كاتدا ئاگاداربوونی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له چالاكی و هه‌واڵه‌كانی هونه‌رمه‌ند".
به‌رزنجی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند "هۆكارێكی دیكه‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌ن كڵهپه بۆ هونه‌رمه‌ند، بۆ ئه‌وه دهگهرِێتهوه كه ئه‌یوب عه‌لی كه‌متر له راگه‌یاندنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت و جه‌ماوه‌ر له هه‌واڵی ئه‌و بێبه‌شه، هیوادارم ئه‌م فه‌ن كڵهپه ببێته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ركه‌ی بتوانێت له كار‌و چالاكییه‌كانی ئاگادار بێت".
هیوای ئه‌وه‌ی خواست كه كه‌سانی دیكه‌ی خه‌مخۆر بتوانن كاری له‌م شێوه‌یه بۆ هونه‌رمه‌ندانی دیكه بكه‌ن "چونكه هونه‌رمه‌ندانی خزمه‌تی زۆریان بۆ میلله‌ته‌كه‌یان هه‌بووه".
زیره‌ك ژێدار به‌رێوه‌به‌ری كاری راگه‌یاندنی ئه‌یوب عه‌لی له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گووتی "به‌ناوی هونه‌رمه‌ند ئه‌یوب عه‌لی و ماڵپه‌ری هونه‌رمه‌نده‌وه زۆر سوپاسی خاتو شۆخان به‌رزنجی ده‌كه‌ین، كه به دڵسۆزییه‌وه ئه‌ركی لاپه‌ره‌ی فه‌ن كڵهپی ئه‌یوب عه‌لی گرته ئه‌ستۆی خۆی و بۆ زیاتر نزیك كردنه‌وه‌ی بیسه‌ر و هه‌واداران له هونه‌رمه‌ند".
ژێدار گووتیشی "لێره‌وه به‌ناوی ماڵپه‌ری ئه‌یوب عه‌لی ـه‌وه، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی ئه‌و فه‌ن كڵهپه ده‌كه‌ین به هه‌واڵ و وێنه‌ی نوێوه، پێمان وایه ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی دیكه‌یه بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند له دۆست و هه‌وادارانی".
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند "هه‌موو لایه‌ك ئاگادار ده‌كیه‌نه‌وه كه هیچ لاپه‌ره‌یه‌ك به‌ناوی خودی ئه‌یوب عه‌لی له فه‌یسبووكدا نه‌كراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌شبێت ئه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به هونه‌رمه‌نده‌وه نییه".
ئه‌مه‌ش لینكی فه‌ن كڵهپهكهیه بۆ [/size]به‌كارهێنه‌رانی فێیسبووك: http://www.facebook.com/pages/Ayub-Ali- … 222?ref=ts