بابه‌ت: خه‌ونی فرۆكه سووره‌كه.
[size=20] خه‌ونی فرۆكه سووره‌كه
(یاران )و (دوان )خاڵۆزاو پورزا بوون . به‌بۆنه‌ی پشووی هاوین دوان له‌گه‌ڵ دایك وباوكی به‌میوانی هاتبوونه ماڵی (یاران)به‌یانییه‌ك یاران و دوان له‌ژووره‌كه‌ی خۆیانه‌وه به‌ده‌م خه‌وه‌وه هاتنه ده‌ره‌وه و به‌یانی باشیان له‌یه‌كتری كرد . یاران گوتی: ده‌زانی ئهمشهوخهوم به‌فرۆكه یه‌كی سووره‌وه بینی؟ وامزانی من وتۆ ببووینه خاوه‌ن فرۆكه‌یه‌كی سوور. دوان گوتی :سه‌یره منیش ئه‌مشه‌و هه‌مان خه‌ونم بینیوه وامزانی من فڕۆكه‌یه‌كی سوور هه‌ڵده‌فڕێنم و تۆش به‌دوامه‌وه هاواردهكهیت و ده‌ڵێی: ئهوفرۆكه سووره هی منه یاران لهوساتهگوتی : به‌ڕاست هاوڕێكه‌م ئه‌مه هه‌واڵێكی زۆر دڵخۆشكه‌ره من و تۆ ببینهخاوهنی فڕۆكه‌یه‌كی سوور ,به‌ڵام من له‌خه‌وه‌كه‌مدا هه‌وڵی فێربوونی فڕۆكهوانیم ده‌دا, من دڵنیام كهگهورهبووم ده‌بمه فڕۆكه‌وان وخزمه‌تی وڵاته‌كه‌م ده‌كه‌م دوان گوتی:تۆكچی چۆن ده‌توانی فڕۆكه‌وانی بكه‌ی؟
یاران به‌ده‌م گۆرانی گوتنه‌وه گوتی:
من ده‌بمه فڕۆكه‌وان
ده‌فڕم به‌ره وئاسمان
بهناوههورا ده‌گه‌ڕێم
به‌رز به‌رز ده‌چم ودێم
لادێ و شار و دێهاتم
ده‌شت وسه‌وزایی وخاكم
ده‌بینم له به‌رزایی
ئای كه‌جوانه ئاوایی.
دوان گوتی:وای تۆگۆرایش ده‌زانی؟! یاران گوتی :ئه‌ی چۆن من هه‌وڵی فێربوونی هه‌مووشتێك ده‌ده‌م .چونكهئارهزووم لهفێربوونه.دوان گوتی:منیش هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌مه‌و دوا وه‌ك تۆبم.
(یاران) گوتی:(دوان) گیان له‌وه‌ش دڵنیابه كه‌جیاوازی فێربوون وكاركردن له‌نێوان تاكه‌كان نیه بۆیهڕهنگه من ببم بهفڕۆكهوان به‌ڵام تۆببی به‌ئه‌ندازیار ئه‌وه ئاره زووه نه‌ك دابه‌ش بوونی تواناكان بۆكه‌سی دیاری كرا‌و.(دوان )گوتی:زۆر ڕاسته سوپاست ده‌كه‌م بۆ ئه‌وزانیاریانه .
نووسینی/ئاسووده عه‌بدوڵڵا زاده
نیگار/چۆمان نه‌جمه‌دین
[/size]