1

بابه‌ت: بووكێكی هه‌شت ساڵان له‌عه‌ره‌بستان داوای ته‌ڵاق ده‌كات

http://www.peyamner.com/filesbank/news/fullsize/120910060329.jpg
PNA- ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیری له‌عه‌ره‌بستانی سعوودیا له‌به‌راورد له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌وڵاتانی دیكه‌ی ئیسلامی له‌خوارێیه‌، كچۆڵه‌یه‌كی 8ساڵانه‌ی عه‌ره‌بستانی كه‌ به‌زۆر به‌پیاوێكی سه‌رووی ته‌مه‌ن 50 ساڵ درابوو، داوای له‌دادگا كردووه‌ به‌هانایه‌وه‌ بچێت و له‌و گرفته‌ رزگاری بكات.

به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی "رادیۆی بی بی سی"، كچۆڵه‌ 8ساڵانه‌ سعوودیه‌كه‌ گوتی:"من ئاگام له‌هیچ نه‌بووه‌ باوكم سه‌ربه‌خۆ منی به‌پیاوێكی ناسیاری خۆی كه‌ ته‌مه‌نی له‌سه‌رووی 50 ساڵه‌ه‌وه‌یه‌، داوه‌."  دایكی ئه‌و بووكه‌ 9 ساڵانه‌ كه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ ناڕازی بووه‌، داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی له‌دادگا كردووه‌.
ماره‌كردنی كچانی كه‌م ته‌مه‌ن له‌پیاوان به‌ته‌مه‌نی نادیاره‌وه‌ له‌وڵاتانی "یه‌مه‌ن و عه‌ره‌بستان و هیندێ وڵاتی تر باوه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش پرس پێنه‌كردن به‌كچان و بوونی مافی ته‌ڵاق له‌ده‌ست پیاوان ئه‌و كۆت و به‌ندانه‌ی توندتر كردووه‌ته‌وه‌.
له‌به‌شێك له‌وڵاتانی دیكه‌ی ئیسلامی له‌پاڵ شه‌ریعه‌ته‌كانی ئیسلام دا ماره‌ كردنی كچانی ژێر ته‌مه‌نی 18 ساڵ نایاساییه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش هۆكاری رۆحی، جیسمی، كۆمه‌ڵایه‌تی، فیكری و پزیشكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌.

http://kurdup.com/up/uploads/picture/44882254e5.jpg

گرینگ نیه‌خه‌لك بزانێ یان نا
گرینگ ئه‌وه‌یه‌خۆت بزانی كه‌راستگۆی

2

وه‌ڵام: بووكێكی هه‌شت ساڵان له‌عه‌ره‌بستان داوای ته‌ڵاق ده‌كات

وه‌لا سه‌یره‌ . ده‌ستت خۆش بیت

http://kurdup.com/up/uploads/picture/396b9e0177.jpg