بابه‌ت: جمكێكی سێ پا لهئیسفههان له‌دایكبوون
PNA- له‌شته سهێروسهمهرهكان زۆر بیستراوه و بینراوه كه ئه‌مه‌ش یه‌ك له‌وانه، له "، نه‌خۆشخانه‌ی "عیسا ئیبنی مریه‌م" شاری "ئیسفه‌هان جمكێكی پێكه‌وه لكاو به عه‌مه‌لیاتی "سزارین" له‌دایك بوون كه 4 ده‌ست و 3 پایان هه‌یه.
به‌گوێره‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی زانكۆی زانسته پزشكییه‌كانی "ئیسفه‌هان"، ئه‌م جمكه كه به‌روواڵه‌ت كوڕن، له‌قه‌فه‌سه‌ی سینه‌وه پێكه‌وه لكاون و یه‌ك له‌وان خۆی نه‌فه‌س ده‌كێشێت و یه‌كی تریان نه‌فه‌سی "ئامبوماسك"ی هه‌یه. پزیشكه‌كان له‌كاتی له‌دایكبوونی یه‌كه‌مینیان زانیان كه ئه‌و جمكه پێكه‌وه لكاون.
پاش عه‌مه‌لیاتی سزارین و دڵنیا بوون له زیندوو بوونیان، ساواكان گواسترانه‌وه بۆ رێكاوری و له‌لایه‌ن تیمی بێهۆشییهوه چاوه‌دێری ده‌كران و پاش 2 كاتژمێر گواسترانه‌وه بۆ به‌شی منداڵان، له‌و به‌شه‌دا چه‌ند كاتژمێرێك چاوه‌دێری كران به‌ڵام به‌هۆی پێویستییان به‌چاوه‌دێری تایبه‌تی، گواسترانه‌وه بۆ به‌شی (NICU)و هه‌روه‌ها پێویستی به‌شی جه‌ڕاحی منداڵان، له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لزه‌هرا