1

بابه‌ت: خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا

http://www.peyamner.com/filesbank/news/fullsize/130910083536.jpg


خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له‌ تۆپی پێ ده‌ست پێ ده‌كات به‌ ئه‌نجامدانی هه‌شت یاری له‌ جه‌وله‌ی یه‌كه‌م و تێیدا یانه‌كانی ئینته‌ر میلان و به‌رشه‌لۆنه‌ و مانچسته‌ر یونایتد له‌ یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌دا رووبه‌رِووی توتنی و پاناسینایكۆس و گلاسكۆ ده‌بنه‌وه‌.


له‌ گرووپی یه‌كه‌م و له‌ یاریگه‌ی ئارك، ئینته‌ر میلان (هه‌ڵگری نازناوی وه‌رزی رابردوو) ده‌بێته‌ میوانی توتنی پاڵه‌وانی خولی هۆڵه‌ندا له‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ بۆ راهێنه‌ر رافایل بینیتێز كه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ دۆرِاندنی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپی ده‌ست پێ كرد و له‌ خولی ئیتالیا به‌ به‌رانبه‌ر بوون ده‌ستی پێ كرد، له‌ هه‌مان گرووپ و له‌ یاریگه‌ی ڤیسێر شتادیۆم، ڤێرده‌ر بریمه‌ن میوانداری تۆتنهام هۆتسبێر ده‌كات.


له‌ گرووپی دووه‌م و له‌ یاریگه‌ی گیرلاند، لیۆنی فه‌ره‌نسی میوانداری شاڵگه‌ی ئه‌ڵمانی ده‌كات و هابوێل ته‌ل ئه‌بیبی ئیسرائیلی ده‌بێته‌ میوانی په‌نفیكای پورتوگالی.


له‌ گرووپی سێیه‌م و له‌ یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆرد، مانچسته‌ر یونایتد كه‌ له‌م وه‌رزه‌ ئه‌نجامه‌كانی به‌پێی پێویست نییه‌ میوانداری گلاسكۆ رینجه‌رزی ئسكۆتله‌ندی ده‌كات و له‌ یاریگه‌ی پۆرتا ئه‌تاتورك، بۆرسا سپۆرتی توركی میوانداری ڤاله‌نسیای ئیسپانی ده‌كات.
له‌ گروپی چواره‌م و له‌ یاریگه‌ی كامپ نو، به‌شه‌لۆنه‌ میوانداری پاناسینایكۆسی یۆنانی ده‌كات له‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قورس بۆ كه‌تالۆنییه‌كان كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو له‌ ئه‌نجامێكی چاوه‌رِوان نه‌كراودا تووشی یه‌كه‌م دۆرِاندن هاتن له‌ خولی ئیسپانیا له‌ نێو یاریگه‌ی خۆیان به‌رانبه‌ر هیركیلۆس به‌ ئه‌نجامی (2-0)، بۆیه‌ بردنه‌وه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ واته‌ ئاشتكردنه‌وه‌ی هانده‌رانیان.


له‌ هه‌مان گرووپ و له‌ یاریگه‌ی پاركن ستادیۆم، كۆبنهاگنی دانیماركی میوانداری رۆبن كازانی رووسی ده‌كات، ئه‌مه‌ دووه‌م جاره‌ رۆبن كازان له‌ هه‌مان گرووپی به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌بێ له‌م خوله‌، له‌ وه‌رزی رابردوو رۆبن كازان به‌ ئه‌نجامی (2-1) له‌ كامپ نو بردیه‌وه‌ و له‌ یاریگه‌ی خۆی به‌ گۆڵێك له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه‌ به‌رانبه‌ربوو.


جێی باسه‌ هه‌موو یارییه‌كان كاتژمێر 45ر9ی شه‌و به‌ كاتی هه‌ولێر به‌رِێوه‌ده‌چێ.

http://kurdup.com/up/uploads/picture/44882254e5.jpg

گرینگ نیه‌خه‌لك بزانێ یان نا
گرینگ ئه‌وه‌یه‌خۆت بزانی كه‌راستگۆی