بابه‌ت: ئـهرسـناڵ سـه‌ركـه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا
یانه‌ی ئه‌رسناڵ سـه‌ركـه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا له‌خولی ئینگلته‌را
له‌میانی یارییه‌كانی خولی ئینگلته‌را له‌جه‌وله‌ی چواره‌م ئێوه‌ره‌ی ئه‌مرۆ یارییه‌كانی به‌رێوه‌چوو
له‌یارییه‌كی گرینگدا یانه‌ی ئه‌رسناڵ له‌ناو یاریگای خـۆی روبه‌روی یانه‌ی بۆڵتۆن بۆوه له‌گێمی
یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا لـه‌خوله‌كی 24 یاریزان لۆران كۆسیلنی گـۆڵی یه‌كه‌می بۆ ئه‌رسناڵ تۆماركرد
له‌خوله‌كی 44 یاریزان بـوهـان ئیلماندر گۆڵی به‌رامبه‌ری تۆماركرد بۆ یانه‌ی بۆڵتۆن گێمی یه‌كه‌م
به‌به‌رامبه‌ر بوون كۆتایی هات به‌گۆلێك بۆ هه‌ردوو یانه له‌گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌شدا ئه‌رسناڵ
سێ گۆڵی دیكه‌ی تۆماركرد له‌رێگه‌ی ئه‌م یاریزانانه له‌خوله‌كی 58 یاریزان مه‌ریوان شماخ و له
خوله‌كی 78 سۆنگ بیلۆنگ و له‌خوله‌كی 83 كارلۆس ئهربهرتۆڤێلا كۆتایی به‌گۆڵه‌كانی ئه‌رسناڵی
هێنا یارییه‌كه‌ش بـه‌ئه‌نجامی 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر 1 گۆڵ كـۆتایی هات له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی ئه‌رسناڵ
نــوسـه‌ر : سـانی ناصیح
نیوڵاین سـپۆرت