بابه‌ت: عه‌شقی تۆ خۆش
عه‌شقی تۆ خۆش
کچێ دوای تۆ مه‌ی خانه‌یه‌ک
دڵی ته‌نیام ده‌گرێته گۆش
ده‌خۆ مه‌وه تا ئه‌و کاته‌ی
به‌یادی تۆ ده‌بم سه‌رخۆش
به سه‌ر پارچه په‌ڕۆیه‌کدا
که ناویان لێ ناوه سه‌رپۆش
ده‌گریم خه ڵکی ده ڵین شێتی
مرۆف چۆن ده‌گری بۆ په‌ڕۆش
با هه‌موو دونیا لۆمه مکا
دار‌و به‌ردیش لێم بێته جۆش
بڵێن شێته کڕنۆش ده‌با
ته نانهت بۆ پارچه په ڕۆش
کۆڵ نادام له‌م ڕێبازه‌ی خۆم
سه‌د هێنده بێ وه‌فا بی تۆش
تا ده‌مکوژێ خۆشه‌ویستیت
گه‌ر مردیشم عه‌شقی تۆ خۆش
.............................................
قوربانی عه‌شق
تا ئه‌م ووڵاته پێش که‌وێ و
خۆری ئازاد هه ڵ بێته‌وه
تا دڵسۆزێک به ئاگابێ و
دڵی گه‌نج بخوێنیته‌وه
تا خوێندنگایه‌ک دامه‌زرێ
بۆ فێر بوونی ئه‌وین داری
سه‌دان که‌سی وه‌ک من ده‌مرێ و
که‌س هه‌ست ناکا به ئازاری
ده‌من چی بکه‌م له‌م ووڵاته
ئه وینی تێدا مردووه
سه‌دان که‌سی دڵ پڕ ئاوات
ناجار سه‌ریان هه‌ڵگرتووه
تا مامۆستای ئه‌وین داری
ده‌ست بکا به وانه‌ی عه‌شق
هه زاران گه‌نچی وه‌کوو من
ده‌بێ به قوربانی عه‌شق
....................
عمران خمبار