1

بابه‌ت: له‌خولی یانه‌پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ئه‌نته‌رمیلان به‌رامبه‌ر بوو

یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو خولی یانه‌پاڵه‌وانه‌كانه‌ی ئه‌وروپا نه‌ی
توانی سـه‌ركه‌ونت به‌ده‌ست بهێنێت له‌یه‌كه‌م یاری خۆی به‌رامبه‌رتنفینتی به‌رامبه‌ربوو
له‌ده‌ره‌ی یاریگای خۆی یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو روبه‌روی یانه‌ی
تنفینتی بۆوه‌ له‌گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا له‌خوله‌كی 13 یاریزان شنایده‌ر گۆڵی یه‌كه‌می
بۆیانه‌ی ئه‌نته‌ر تۆمار كرد خۆشیه‌كانی یانه‌ی ئه‌نته‌ر زۆرپێنه‌چوو له‌خوله‌كی 20 یاریزان
نیویانسن گۆڵی به‌رامبه‌ری بۆیانه‌ی تنفینتی تۆماركرد له‌خوله‌كی 30 یاریزان دیگۆمیلیتۆ
گۆڵێكی به‌هه‌ڵه‌ له‌خـۆیان تۆماركرد و بوه‌ گۆڵی دووه‌می یانه‌ی تنفینتی له‌خوله‌كی 41
یاریزان ئیتۆ گۆڵی به‌رامبه‌ر بۆیانه‌ی ئه‌نته‌ر میلان تۆماركرد گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه به‌‌
به‌رامبه‌ر بوون كۆتایی هات له‌گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌شدا هیچ كام یانه‌ گۆلێان تۆمارنه‌كرد
یارییه‌كه‌ش به‌ئه‌نجامی 2 گۆڵ بۆهه‌ردوو یانه‌  به‌ به‌رامبه‌ربوون كۆتایی هات

نـوسه‌ر: سـانی ناصیح
نیولاین سپۆرت

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .