بابه‌ت: دووبهسهرهات
[size=24]جارێکیان خواپه‌رستێ له‌خوا په‌رسته‌کانی به‌نی ئیسرائیل بینی که خه‌ڵکی خه‌ریکی په‌رستنی دارێکن ، به پیرۆزی ده‌زانن و توشی شریك بوونه ، بۆیه بریاریدا ئه‌و داره ببرێ تا خه‌ڵکی له‌و گوناهه ڕزگاربکا و رووبکه‌نه خوایی گه‌وره ، ته‌وره‌که‌ی هه‌ڵگرت و رۆیشت له‌رێگادا ( ئیبلیس ) له شێوه‌ی کابرایه‌کی پیر چووه سه‌ر رێی وتی : کابرا بۆ کوێ ده‌چی؟ وتی : ده‌رۆم خه‌ڵکی توشی گوناه و شریك بوونه ئه‌م داره دهبرمهوه ئیبلیس ویستی نه‌یه‌ڵی و ریی لێگرت ، په‌لاماریدا خواناسه‌که ئیبلیسی خسته سه‌ر زه‌وی ئیبلیس وتی : بگه‌رێره‌وه ، له بڕینی ئه‌و داره وازبێنه من له بری ئه‌و رۆژێ دوو دینارت ده‌ده‌مێ! له‌سه‌ر ئه‌وه رێكکه‌وتن خواناسه‌که له رۆژی یهمهک و دووه‌م له‌ماڵه‌که ده‌ست ده‌که‌وێ ، به‌ڵام له رۆژی سێیه‌م نما بۆیه بریاریدا بڕوا داره‌که ببرێته‌وه ئیبلیس چووه رێی له شێوه‌ی کابرایه‌کی پیر ، دووباره پێی وت ئه‌و داره نه‌بڕێ ، به‌ڵام کابرا سوور بوو ، په‌لاماری یه‌کیان دا ئه‌م جاره خواناسه‌که که‌وته سه‌ر زه‌وی وتی : باشه چۆن زاڵ بووی ئه‌مجاره به‌سه‌رمدا ، ئیبلیسیش وتی : تۆ یه‌کمجار له‌به‌ر خوا تووره بووی و هاتی خوا له‌من پاراستی رزگارت بوو وه ده‌توانی من بده‌یت به‌زه‌ویدا ، به‌لام ئه‌مجاره تووره‌بوون و هاتنه‌که‌ت له‌به‌ر نه‌مانی دوودینارهکه بوو بۆیه من زاڵبووم به‌سه‌رتا[/size]
[size=24]پێشه‌وا (ئه‌بوبه‌کری صدیق ) ( خوا لێی رازی بێ ) له‌گه‌ره‌کێکی ئه‌نصاری ده‌ژیا زۆر هاوکاری ده‌کردن و مهڕومهلات و مانگاکانی بۆ ده‌دۆشین ، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی لهخۆباینهبوونی و بێ فیزی نه‌بوونی و ره‌شت به‌رزی ئه‌م هاوه‌ڵه بوو.
جا کاتێك ئه‌بوبه‌کر ( خوا لێی رازی بێ ) بووه خه‌لیفه گوێی له ده‌نگی ئافره‌تێکی گه‌ره‌که‌که‌ی بوو ده‌یوت : ئیتر ئه‌بوبه‌کر مه‌ڕه‌کانمان نادۆشێ؟!!
ئه‌ویش پێی فه‌رموو : هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بم و مه‌ڕه‌کان ده‌دۆشم ، ئومێده‌وارم بونم به خه‌لیفه ئه‌و رهوشتانهم نه‌گۆرێ
[/size]
[size=24]سه‌رچاوه : کتێبی چیرۆکی ره‌وشته جوانه‌کان[/size]
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!