1

بابه‌ت: یانه‌ی دهۆك بۆند له‌گه‌ڵ حه‌وت یاریزانی نوێ مۆرده‌كات

PNA - رێبین ره‌مزی/ هه‌ولێر - بۆ ئه‌وه‌ی له‌ وه‌رزی داهاتوو له‌ خولی نایابی عێراق و جامی یه‌كێتی ئاسیا به‌شداری بكه‌ن، یانه‌ی دهۆك به‌ فه‌رمی بۆند له‌گه‌ڵ 7 یاریزان مۆرده‌كات.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ یانه‌ی دهۆك ئاشكرای كرد، كه‌ یانه‌كه‌یان بۆندی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ یاریزانان ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح و ویسام زكی له‌ یانه‌ی هه‌ولێر و نه‌دیم كه‌ریم و نواف سه‌ڵال له‌ یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ و حوسێن كه‌ریم له‌ یانه‌ی شورته‌ و عیسام یاسین له‌ به‌غداد و عه‌مار كایم له‌ مه‌سافی مۆركردووه‌، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماده‌ نه‌بوو برِی بۆندی یاریزانه‌كان ئاشكرا بكات.


له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ یانه‌ی دهۆك به‌ فه‌رمی بۆندی یاریزان ئه‌حمه‌د مناجدی نوێكرده‌وه‌ بۆ وه‌رزی داهاتوو و هه‌روه‌ها یاریزانی پیشه‌گه‌ری لوبنانی نه‌سرت جه‌مه‌ل به‌شێوه‌ی خواستن له‌ یانه‌ی ئه‌نساری لوبنانی له‌ وه‌رزی داهاتوو یاری بۆ یانه‌ی دهۆك ده‌كات.


جێی باسه‌ یانه‌ی دهۆك بۆ یه‌كه‌م جار له‌ مێژووی خۆیدا توانی ببێته‌ پاڵه‌وانی خولی عێراق بۆ تۆپی پێی.

http://kurdup.com/up/uploads/picture/c65a0d1240.jpg

2

وه‌ڵام: یانه‌ی دهۆك بۆند له‌گه‌ڵ حه‌وت یاریزانی نوێ مۆرده‌كات

destt xosh bet