بابه‌ت: منیش ماڵئاوا.
[size=16]سڵاو‌و ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگار بڕژێتهنێو ماڵ و دڵه‌كانی گشت ئه‌ندامان و خوشك و برایانی ئه‌م یانه جوان و ڕه‌نگین و سوودبه‌خشه.
منیش لێره‌وه ڕای ده‌گه‌یه‌نم كه‌ناتوانم به‌رده‌وام بم له‌گه‌ڵتان به‌هۆی ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی خوێندن و هاتنه‌وه‌ی ساڵێكی تر.
ئه‌م ساڵیش پۆلی دوانزهمهو به‌ته‌واوكردنی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ان شاالله ڕێگه‌ی داهاتوو ئاینده‌م ڕوون و گه‌ش ده‌بێت.
هه‌روه‌ها داوای لێبووردن ده‌كه‌م له‌هه‌ر خوشك یان برایه‌ك كه‌دڵی لێم ڕه‌نجابێت و نه‌متوانی بێت سوودمه‌ندی بكه‌م.چونكه ئه‌وه ژیانی مرۆڤه‌و هه‌ڵه‌و له‌بیركردن یه‌كێكه له‌ڕه‌وشته دووباره‌بووه‌كانی ژیانی.
گه‌ر ده‌رفه‌تیش هه‌بوو به‌پێی توانام جارجار سه‌ردانی یانه‌كه‌م ده‌كه‌مه‌وه‌و هیوادارم شتی جوان و نوێ ببینم.
كاتێكی شاد بۆگشت لایه‌ك و به‌دوعای خێر‌و سه‌ركه‌وتن له‌ژیان بۆتان ماڵئاواییتان لێده‌كه‌م.[/size]
[size=24]له‌گه‌ڵ ڕێزی برای بچووكتان(هه‌ڵوێست عبدالله زاده)[/size]