بابه‌ت: یانه‌ی تۆپی پێی هه‌ولێر به فه‌رمی بۆندی له‌گه‌ڵ پێنج یاریزان مۆركرد
وه‌رزشی - یانه‌ی تۆپی پێی هه‌ولێر به فه‌رمی بۆندی له‌گه‌ڵ پێنج یاریزان مۆركرد
PNA – رێبین ره‌مزی / هه‌ولێر - یانه‌ی تۆپی پێی هه‌ولێر بۆندێكی له‌گه‌ڵ پێنج یاریزانی یانه‌كانی عێراقی مۆركرد كه سێ له یاریزانه‌كان له هێڵی هێرشبه‌ر یاری ده‌كه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵًپهڕی تایبه‌ت به یانه‌ی هه‌ولێر، ئه‌م یانه بۆندی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له یاریزانان (محه‌ممه‌د قاسد) گۆڵچی یانه‌ی زه‌ورا و (ئاوس ئیبراهیم) یاریزانی هێڵی به‌رگری یانه‌ی شوڕته و (مسته‌فا ئه‌حمه‌د) یاریزانی هێرشبه‌ری یانه‌ی زه‌ورا و (ئه‌مجه‌د كه‌له‌ف) یاریزانی هێڵی هێرشبه‌ری یانه‌ی شوڕته و (عه‌لی مه‌نسور) یاریزانی هێڵی هێرشبه‌ری یانه‌ی به‌غدا مۆركردووه.
به‌پێی راگه‌یاندنی سه‌ره‌تایی ئه‌م یانه، گوایه بۆنده‌كه بۆ یه‌ك ساڵه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی وه‌رزشی تۆپی پێی هه‌ولێر (سامان بریفكانی) له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پێی راگه‌یاندین كه ئه‌مڕۆ به فه‌رمی چۆنییه‌تی مۆركردنی بۆند و مووچه‌ی ساڵانه و بڕی گوژمه‌ی بۆنده‌كه راده‌گه‌یه‌ندرێت.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌مساڵ یانه‌ی تۆپی پێی هه‌ولێر نه‌یتوانی به‌رگری له نازناوی پاڵهواتێی یانه پله نایابه‌كانی عێراق بكات، به‌ڵام نازناوی ئه‌مساڵ به بردنه‌وه‌ی گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر له یاری نێوان دهۆك – ته‌ڵه‌به، یانه‌ی تۆپی پێی دهۆك توانی بۆ یه‌كه‌مینجار له مێژووی خۆیدا ببێته خاوه‌نی ئه‌م نازناوه.