بابه‌ت: جۆنێتی خۆپاراستن لــــهتــــــوڕهبون!!!
[size=24]چه‌ند ڕێگه‌یه‌ك هه‌یه بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر توڕه‌ییدا، سه‌رباری هۆ سه‌ره‌كیه‌كانی زانینی توڕه‌یی، پێویسته [/size]
له‌سه‌ره‌تادا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ چۆنێتی حاڵه‌تی توڕه‌ییدا بكرێت، پێویسته كه‌ناڵێك بدۆزرێته‌وه بۆ كوژانه‌وه‌و خه‌فه‌كردنی گڕووتینی توڕه‌یی، گه‌ر تووشی حاڵه‌تێكی توندی توڕه‌یی بوویت، ئه‌م ئامۆژگارییانه په‌یڕه‌و بكه:
1 ـ هه‌ڵچوونه تاك لایهنهكانت وه‌لانێ، بهئارامیو بێ پێچ‌و په‌نا توڕه‌ییه‌كه‌ت ده‌ربخه، ڕێگه‌بده به به‌رامبه‌ره‌كه‌ت توانای گفتوگۆ‌و قه‌سه‌كردنی هه‌بێت تا ئه‌وئاسته‌ی لێت تێبگات.
2 ـ بیر له‌ته‌كنیكی ئازادی سۆزداری بكه‌ره‌وه، ته‌كنیكی ئازادی سۆزداری جێگره‌وه‌ی چاره‌سه‌ری شیكاری ده‌روونییه، چاره‌سه‌ركردنی ڕیشه‌یی توڕه‌ی به‌سیستمی وزه له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ده‌رزی (چین) ییه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه دهستنیشانكراوانهی یاده‌ورییه ناخۆشه‌كان، بیردێنێتهوهو هۆشیارتدهكاتهوهو توڕه‌ییه‌كان ده‌ڕه‌وێته‌وه.
3 ـ له‌ڕێگه‌ی پسپۆڕێكی دهروونیو یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ت، ده‌توانیت ڕاوێژ بكه‌یت بۆ ڕه‌وینه‌وه‌ی توڕه‌بوون، ڕاوێژ ده‌توانێت یارمه‌تی جیاكاری‌و ده‌ستنیشانی ساتی توڕه‌یی بدات، فێرده‌بیت به‌ڕێگه‌یه‌كی ته‌ندروستانه خۆت ڕێكبخهیتهوهو زاڵبیت به‌سه‌ر توڕهییهكهدا.
4 ـ زۆركات بۆهێوربوونهوهو چاره‌سه‌ری توڕه‌یی، پێویستیت به‌هاوڕێیه‌ك یان ئه‌ندامێك یاخود زیاتر له‌چه‌ند كه‌سێكی خێزانه‌كه‌ت هه‌یه، به‌شداری به‌كۆمه‌ڵ كاریگه‌ری بۆ چاره‌سه‌ركردنی حاڵه‌تی توڕه‌یی هه‌یه، ئه‌ویش به‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك لای خۆیه‌وه به وته‌و قسه‌یه‌كی خۆش به‌سه‌ر توڕییهكهتدا تێبپهڕنو هه‌ستی توڕه‌بوونه‌كه‌ت نه‌هێڵن.
5 ـ كاری پێچه‌وانه بكه له‌بری ئه‌وه‌ی توڕییهكهت بته‌قێته‌وه، كارێك بكه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كاره‌ی پێی بێزار ده‌بیت، ئه‌وه‌ش هه‌ستێكی ئارامت پێده‌به‌خشێت، هه‌وڵبده بیرلهوهبكهیتهوه كه‌سی به‌رامبه‌رت هه‌ستت پێبكه‌ن، چونكه هۆكاری زانینی توڕه‌بوونت له‌هه‌ستكردن بهدڵهڕاوكێو مه‌یلت بۆ ته‌قینه‌وه كهمدهكاتهوهوه، لۆجیكیش ئه‌وه‌یه خۆت بخه‌یته جێگه‌ی ئه‌وانه‌ی لهبهرامبهرتن، به‌وه‌ش هێدی هێدی هه‌ستی توڕه‌بوون ده‌ڕه‌وێته‌وه‌و نامێنێت.
6 ـ شێوازێكی تایبه‌ت به‌خۆت په‌یڕه‌وبكه، به‌جۆرێك له‌و ڕێگه‌یه‌وه هه‌میشه گه‌شبین بڕوانیتو ههستو سۆزت به‌هێزتر بێت له‌و شتانه‌ی ده‌بنه سه‌رهه‌ڵدانی توڕه‌بوون له‌لات.
7 ـ وه‌رزش ئه‌نجامبده، توڕه‌بوون وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی فیزۆلۆژیو ده‌روونیه له‌یه‌ك كاتدا، له‌بری ئه‌وه‌ی كۆكه‌ره‌وه‌و شاراوه‌ی هه‌ستی توڕه بێت له‌ناختدا، هه‌سته بهچالاكیهك یارمه‌تیت بدات له‌و وزه‌ی توڕه‌ییه‌ی تێتدایه، چه‌ند وه‌رزشێك ئه‌نجامبده وه‌ك، مه‌له‌كردن، ئه‌سپسواری، تێنس‌و یاری تۆپ یان هه‌ر یارییه‌ك.
8 ـ چه‌ند وشه‌یه‌كی شیاو هه‌ڵبژێره، دووربكه‌وه‌ره‌وه له‌وشه‌ی نه‌شیاوو برینداركه‌ر له‌كاتی توڕه‌بووندا، خۆت به‌دووربگره له‌وه‌ی هه‌موو كاتێك به‌رامبه‌رت تاوانباربكهیتو بهخهتابارو هۆكاری هه‌موو ناخۆشیه‌كان بزانیت.
زاڵبوون به‌سه‌ر توڕه‌بوون‌و ده‌ربڕینی به‌ڕێگه‌یه‌كی ته‌ندروستانه، هه‌ستی به‌خته‌وه‌ریی‌و ئاسووده‌یت پێده‌خشێت، كه له‌دوایدا په‌شیمانی نه‌چێژیت
hanasakam