بابه‌ت: چۆنیه‌تی وه‌فاتی 4 پێغه‌مبه‌ر
[size=24]پێغه‌مبه‌ر ( نوح ) علیه السلام
ناوی پیرۆزی ( نوح کوری لهمك ) له نێوان بابه ئاده‌م و نوح سه‌لامی خویان لێبێ خوایی ( 1200) ساڵه ، له‌سه‌ر ڕای هه‌ندێك له‌زانایان ، به ئاده‌می دووه‌م مه‌شهوره ، چونکه خه‌ڵکان له کات سه‌رده‌می ئه‌و زاته جارێکی ژیانه‌وه به هه‌ر سێ کوڕه‌کانی ( سام و حام و یافیس )
ماوه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی ( 950) ساڵ بوو ، ژیا له‌پاش له‌ناو چوونی گه‌له‌که‌ی به‌هۆی تۆفانه‌وه به
(50 ) ساڵ ، که‌واته ته‌مه‌نی پیرۆزی ( 1000) ساڵ بوو قسه‌ش هه‌یه ( 1100) ساڵ بووه
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : نوح کاتێك مردنی لێ نزیك بۆوه ، گوتی به کوره‌کانی فه‌رمانتان پێ ده‌کم به :
1- سبحان الله
2- الحمد الله
چونکه ئه‌مانه یادی زیکری خواینه له هه‌موو شتێکدا ، به‌وانه هه‌موو شتێك رزق ده‌درێت
ئه‌نه‌سی کوری مالیك ده‌لێت : فریشته‌ی گیان کێشان هاته لای حه‌زره‌تی ( نوح ) فه‌رمووی : ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی که له هه‌موو پێغه‌مبه‌ران به تهمهنتری چۆن دونیا و خۆشیه‌کانی دونیات دیت ؟
فه‌رمووی : وه‌کو پیاوێك بچێته خانوێکهوه دوو ده‌رگای تیادا هه‌بێت رابوه‌ستی له ناوه‌راستی ده‌رگا تاوێکی که‌م پاشان له ده‌رگاکه‌ی تر بچیته ده‌ره‌وه.
پێغه‌مبه‌ر ( ئیبراهیم ) علیه السلام
ناوی پیرۆزی ( ئیبراهیم کوڕی ئازه‌ر)ه
له نێوان حه‌زره‌تی ئیبراهیم و نوح دا سه‌لامی خوایان لێبێ ( 1142) ساڵه ، حه‌زره‌تی ئیبراهیم ( 175) ساڵ ژیاوه هه‌ندێ ده‌ڵێن ( 200 ) ساڵه ، گۆره‌که‌ی له نزیك ( بیت المقد‌س)ه
خوایی گه‌وره فریشته‌ی گیان کێشانی نار بۆلای بۆ ئه‌وه‌ی گیانی بکێشێ ، چووه ماڵی حه‌زره‌تی ئیبراهیم له‌سه‌ر شێوه‌ی گه‌نجێکی جوان ، حه‌زره‌تی ئیبراهیم زۆر به‌پیاوه‌تی و جوامێر بوو ، کاتێك حه‌زره‌تی ئیبراهیم چووه بۆ لای بۆ ئه‌وه‌ی پێی بڵێ : ئه‌ی به‌نده تۆ کێی و کێ هێناوه‌ته ماڵی من ؟ له‌وه‌ڵامدا گووتی : خوایی گه‌وره ، حه‌زره‌تی ئیبراهیم زانی ئه‌وه فریشته‌ی گیان کێشانه ، فریشته‌ی گوتی : فه‌رمانم پێکراوه گیانت بکێشم ، حه‌زره‌تی ئیبراهیم فه‌رمووی : ئه‌ی فریشته مۆڵه‌تم بده تاوه‌کو ئیسحاق دێتن ، ئه‌ویش مۆڵه‌تی دا ، کاتێ ئیسحاق هات ، له‌به‌ری هه‌ستاوه ، هه‌ردووکیان ده‌ستیان له مڵی یه‌کتر کرد ، فریشته‌که لێیان جودابۆوه ، گه‌ڕایه‌وه باره‌گای خوا فه‌رمووی : ئه‌ی په‌روه‌ردگار دیتم خۆشه‌ویسته‌که‌ت ئارام ناگرێ له‌سه‌ر مردن ، خوایی گه‌وره پێی فه‌رموو : ئه‌ی فریشته بڕۆ خۆشه‌ویسته‌که‌م له خه‌ودا گیانی بکێشه ، ئه‌ویش چوو له‌خه‌ودا گیانی کێشا.
پێغه‌مبه‌ر ( یه‌عقوب ) علیه السلام
ناوی ( یه‌عقوبی ) کوڕی ئیسحاقی کوڕی ئیبراهیم سه‌لامی خوایان لێ بێ
حه‌زره‌تی یه‌عقوب ( 147) ساڵ ژیاوه ، له میصر وه‌فاتی کردوه ، وه‌سیه‌تی کرد که هه‌ڵیگرن بۆ خاکی پیرۆز ، لای باوکیان ناشت حه‌زره‌تی ئیسحاق ، حه‌زره‌تی یوسف هه‌ڵیگرت به‌رێی کرد تا ناشتی ، کاتێ حه‌زره‌تی ( یه‌عقوب ) وه‌فاتی کرد له میسر ( 70 ) رۆژ بۆی گریان ، حه‌زره‌تی یوسف فه‌رمانی دا له‌سه‌ر دکتۆره‌کان بۆ ئه‌وه‌ی به پاکی ته‌رمه‌کی رابگرن ، چل رۆژ له‌لایان مایه‌وه .
پێغه‌مبه‌ر ( مو‌سا ) علیه السلام
( موسای کوری عیمران ) له میسر له‌دایك بووه هه‌ر لویش گه‌شی کردووه له سه‌رده‌می پاشا فیرعه‌ون
مو‌سا ( علیه سلام ) یه‌کێکه له‌گه‌وره پێغه‌مبه‌ران له نێوان ( مو‌سا ) و ( ئاده‌م ) 3918 )
حه‌زره‌تی مو‌سا ( 120 ) ساڵ ژیا ، له‌خاکی پاك له ( تبه ) وه‌فاتی کرد
حه‌زره‌تی مو‌سا فه‌رمووی { یا ربی ارید عمرا طویلا } ئه‌ی خوایه ده‌مه‌وێت ته‌مه‌نم درێژ بێت ، خوایی گه‌وره‌ش فه‌رمووی ( یا موسی اختر ما شئت ) ئه‌ی مو‌سا هه‌ڵبژێره چۆنت پێ خۆشه
فریشته‌ی گیان کێشان هات تاکو رۆحی بکێشێ له پاش ته‌مه‌نێکی زۆره‌وه حه‌زره‌تی مو‌سا شه‌قه زله‌یه‌کی لێ دا‌و چاوێکی پێ له ده‌ست دا فریشته‌که گه‌رایه‌وه لای په‌روه‌ردگار فه‌رمووی : منت نارد بۆ لای به‌نده‌یه‌ك که نایه‌وێت بمرێت چاوێکی کوێر کردم .
خوایی گه‌وره چاوی چاك کرده‌وه ، جارێکی تر هاته‌وه لای حه‌زره‌تی ( مو‌سا ) بۆ ئه‌وه‌ی رۆحی بکێشی فه‌رمووی : ئه‌ی ( مو‌سا ) چه‌ندت پێ خۆشه ته‌مه‌نت درێژ بێت با درێژ بێت ، حه‌زره‌ت فه‌رمووی : ئه‌ی پاشان ؟ فریشته فه‌رمووی : پاشان مردن ، حه‌زره‌تی فه‌رمووی : هه‌ر ئێستا روحم بکێشه .
[/size]
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!