1

بابه‌ت: ڕیاڵ مه‌درید 3 – 0 ئیسپانیۆل : به‌ سێ گۆڵی خاوێن

[center]http://cache.daylife.com/imageserve/07lA6YN9rE7vZ/x610.jpg

ئه‌مشه‌و له‌ یاریه‌کانی هه‌فته‌ی چواره‌می خولی ئیسپانیدا یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید سێهه‌م سه‌رکه‌وتنی خۆی به‌ده‌ستهێنا و به‌شێوه‌یه‌کی کاتی پێشه‌نگی لالیگای له‌ یانه‌ی ڤاله‌نسیا وه‌رگرت .. ڕیاڵی خاوه‌ن یاریگا به‌ سه‌ره‌تایه‌کی باش ده‌ستی پێنه‌کرد و مه‌ترسیه‌کی ئه‌وتۆی بۆ سه‌ر گۆڵی یانه‌ی میوان نه‌بوو به‌ڵام ناوبژیوان له‌ خوله‌کی 29 لێدانێکی سزای بۆ یانه‌که‌ هه‌ژمارکرد و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ به‌ سه‌رکه‌وتویی جێبه‌جێی کرد . له‌ نیوه‌ی دووه‌مدا یاریه‌که‌ توندوتیژی زیاتری پێوه‌دیاربوو به‌ تایبه‌ت که‌ ناوبژیوان یاریزان پیپی له‌ ریال و ئێرنیستۆ گالان له‌ ئیسپانیۆلی له‌ خوله‌کی 60 و 62 کرده‌ ده‌ره‌وه‌ ، یاریه‌که‌ به‌و ئاست و ئه‌نجامه‌ مایه‌وه‌ تاوه‌کو دواین 10 خوله‌کی یاریه‌که‌ کاتێک  له‌ خوله‌کی 80 گۆنزالۆ هیگواین له‌ پاسێکی جوان دووه‌م گۆڵی تۆمارکرد و دڵنیایی زیاتری به‌خشیه‌وه‌ هانده‌ران ، ڕاسته‌وخۆ دوای گۆڵه‌که‌ خۆزێ مۆرینهۆ که‌ریم به‌نزیمه‌ی هێنایه‌ نێو یاریگا و هیگواین قوربانی گۆڕانکاریه‌که‌ بوو  ، یاریه‌که‌ به‌و ئه‌نجامه‌ نه‌مایه‌وه‌ و له‌ خوله‌کی 88 به‌نزیمه‌ گۆڵی سێهه‌می هێنا و سه‌رکه‌وتنی دووپاتکرده‌وه‌ .  به‌م ئه‌نجامه‌ش لۆس بلانکۆس بووه‌ خاوه‌نی 10 خاڵ و له‌ پله‌ی یه‌که‌م دێت له‌ چاوه‌ڕوانی یاری ڕکابه‌ره‌کانی که‌ سبه‌ی ئه‌نجام ده‌درێن.

ياريگا[/center]

2

وه‌ڵام: ڕیاڵ مه‌درید 3 – 0 ئیسپانیۆل : به‌ سێ گۆڵی خاوێن

پیرۆزه‌. ده‌ست خۆش کاک ڕه‌وشت.

بەداخەوە چیتر سەردانی ئەم یانەیە ناکەم.

3

وه‌ڵام: ڕیاڵ مه‌درید 3 – 0 ئیسپانیۆل : به‌ سێ گۆڵی خاوێن

زۆر سوپاس کاك ڕه‌وان گيان.

4

وه‌ڵام: ڕیاڵ مه‌درید 3 – 0 ئیسپانیۆل : به‌ سێ گۆڵی خاوێن

دیسان بردییه‌وه‌ ده‌وجه‌ وه‌ره‌  ئه‌و هیگواینه‌ ده‌رێی سیحر ده‌کا له‌ناو ساعه‌ی به‌س لۆیی دێ له‌گه‌ل ڕێزم بۆ هانده‌رانی ...!!!!

5

وه‌ڵام: ڕیاڵ مه‌درید 3 – 0 ئیسپانیۆل : به‌ سێ گۆڵی خاوێن

پیرۆزه‌ پیرۆزه‌ به‌ هیوای به‌رده‌وامیان
ماندوونه‌بیت

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

6

وه‌ڵام: ڕیاڵ مه‌درید 3 – 0 ئیسپانیۆل : به‌ سێ گۆڵی خاوێن

سوپاس بۆ ئێوه‌ گوڵه‌کانم
تۆپی پێ جێگای متمانه‌نيه‌.

7

وه‌ڵام: ڕیاڵ مه‌درید 3 – 0 ئیسپانیۆل : به‌ سێ گۆڵی خاوێن

بيروزه كاك ره وشت ده ست خوش

http://kurdup.com/up/uploads/picture/34259adf6c.jpg