1

بابه‌ت: بو ئه وه ى زياتر ميسى بناسيت كليك ليرة بكة

[mono][/mono][size=16]
ناو:لیۆنێل ئاندریاس میسی‌
ڕۆژی‌ له‌دایكبوونی‌:
24/9/1987 شوێنی‌ له‌دایكبوون: ڕۆزاریۆ له‌ ئه‌رجه‌نتین
درێژی‌: 169سم
نازناو: میسیدۆنا
ده‌ستكه‌وته‌كانی‌ میسی‌
2005 خولی‌ ئیسپانی (لالیگا)ی‌ له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه‌ بردۆته‌وه‌. 2005 جامی‌ سوپه‌ری‌ ئیسپانیی‌ بردۆته‌وه‌.
2005 جامی‌ جیهانیی لاوانی‌ له‌گه‌ڵ تانگۆی‌ ئه‌رجه‌نتین بردۆته‌وه‌.
2005 (6) گۆڵی‌ تۆمار كردووه‌ له‌جامی‌ جیهانیی‌ لاوان و گۆڵكاری‌ خوله‌كه‌ بووه‌.
باشترین یاریزانی‌ لاو بووه‌ له‌ جامی‌ جیهانیی‌ لاوان بۆ ساڵی‌ (2005)، به‌لاوی‌ ئاڵتونی‌ ناوبانگی‌ ده‌ركردووه‌.
كاتێك لیۆنێل میسی‌ ده‌ستی‌ به‌یاریكردن كرد بۆ چه‌ند ساڵێكی‌ دوور و درێژ له‌یانه‌ی‌ نیو ئۆڵد بوَیز كه‌ توانی له‌م ماوه‌ دوور و درێژه‌دا چه‌ند گۆڵێك تۆمار بكات، كاتێكیش ته‌مه‌نی‌ گه‌یشته‌ (11) ساڵ، تووشی‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ ووزه‌ (هارمۆنات) بوو، باوكی‌ نه‌یتوانی‌ چاره‌سه‌ری‌ بكات، چونكه‌ چاره‌سه‌ری‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ ووزه‌ نه‌بوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌ ئه‌رجه‌نتین، بۆیه‌ بردیان بۆ به‌رشلۆنه‌ له‌ ئیسپانیا، پاش چاكبوونه‌وه‌ی‌، (میسی‌) هه‌وڵیدا له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی لاوان یاری بكات له‌ته‌مه‌نی (13) ساڵیدا، بۆیه‌ ئیداره‌ی‌ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ ڕایگه‌یاند:" له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌ یاریزانێكی چاكه‌، داوامان لێكردووه‌ كه‌ بێته‌ نێو ڕیزی‌ یانه‌كه‌مانه‌وه‌، میسی له‌ هه‌ر یارییه‌كدا كه‌ به‌شداریده‌كرد ده‌یتوانی گۆڵێك یان دوو گۆڵ تۆماربكات بۆیه‌ له‌ 10ی یۆنیۆی ساڵی 2004 لیۆنێل به‌شداری له‌یه‌كه‌م یاری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ كرد به‌رامبه‌ر یانه‌ی (ئیسپانیۆل)ی ئیسپانی، له‌ یارییه‌كی‌ تریشدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی‌ (ئه‌لباسیتی‌) ئیسپانی‌ به‌شداریكرد، له‌م یارییه‌دا هێرشبه‌ری‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌ڕازیل و یانه‌ی‌ به‌رشلۆنه‌(ڕۆناڵدینهۆ) پاسێكی‌ جوانی‌ ئاڕاسته‌ی‌ میسی‌ كرد و ئه‌ویش به‌ گۆڵێكی‌ جوان توانی‌ یارییه‌كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆیان كۆتایی‌ پێبهێنێت، ئه‌م گۆڵه‌ش له‌مێژووی‌ (میسی)دا یه‌كه‌م گۆڵی‌ بووه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ به‌رشلۆنه‌ له‌ ته‌مه‌نی‌ (17) ساڵیدا.
ساڵی(2005) هه‌لێكی باش بوو بۆ میسی كه‌ ببێته‌ ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتینی لاوان، بۆیه‌ به‌شداری له‌ جامی جیهانی لاوان كرد و توانی جامه‌كه‌ بباته‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی، له‌ساڵی (2005) نازناوی (لیۆ)ی پێبه‌خشرا له‌گه‌ڵ نازناوی لاوی ئاڵتونی.
شایه‌نی‌ باسه‌ ڕۆژنامه‌ی(توتو سپۆرت)ی ئیتالی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ یاریزانان واین ڕۆنی و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و ڕۆبینهۆ سه‌رسام بوون به‌ به‌خشینی ئه‌م نازناوه‌ به‌ میسی كه‌ له‌ساڵی (2006)دا به‌شداریكردووه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپادا و توانی نازناوی پاڵه‌وانی ئه‌وروپا به‌ده‌ستبهێنێت.
له‌یاری نێوان یانه‌ی‌ به‌رشلۆنه‌ و چێڵسی بلوزی‌ ئینگلیزی به‌كلیلی بردنه‌وه‌ی به‌رشلۆنه‌ دانراوه‌، بۆیه‌ ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له‌مۆندیالی‌ (2006) ڕایگه‌یاند: "پێویسته‌ ئه‌و هێزه‌ی‌ كه‌ هه‌یه‌تی‌ به‌كاری‌ بهێنێت"، بۆیه‌ بانگهێشتی‌ پێكهاته‌ی‌ تانگۆی‌ كرد بۆ به‌شداریكردن له‌مۆندیالدا، له‌م مۆندیاله‌دا له‌ خولی‌(8) هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌رجه‌نتین له‌لایه‌ن هه‌ڵبژارده‌ی‌ مانشافتی‌ ئه‌ڵمانی به‌ په‌نالتی‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ كرایه‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام له‌ به‌رشلۆنه‌ی‌ كه‌ته‌لۆنی‌ له‌یارییه‌كدا تووشی پێكانێكی سه‌خت بوو بۆ ماوه‌ی 3 مانگ، پاش چاكبوونه‌وه‌ی توانی‌ له‌یارییه‌كدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی (خیتافی) به‌شداری بكات و توانی وه‌ك ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆی‌ ئه‌رجه‌نتین (دیێگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا) كه‌ له‌ساڵی (1986) به‌رامبه‌ر ئینگلته‌را گۆڵێكی مێژوویی تۆماربكات، بۆیه‌ ئه‌م گۆڵه‌ی میسی به‌ مێژووی جامی ئیسپانی داده‌نرێت، هه‌ر بۆیه‌ به‌(میسیدۆنا)ناسراوه‌.
فڕانك ڕایكاردی‌ ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌ڕۆژنامه‌ی (لۆكا)ی ئیسپانی ڕاگه‌یاند و وتی: "من زۆر سه‌رسامم به‌ یاریكردنی میسی بۆیه‌ من به‌چاكترین یاریزانی‌ یانه‌كه‌م دایده‌نێم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ یارییه‌كدا میسی تێدا نه‌بێت ئه‌وا (ڕۆناڵدینهۆ) جێی ده‌گرێته‌وه‌، چاوه‌ڕێش بن میسی‌ زۆری‌ ماوه‌ جیهان سه‌رسام بكات".

كوران كةلارى [/size]

له شارستةى عيشوةى نازتا خوم ئامرازى ليكدةر بووم
           ئةى بؤ ئيستا ليت بووم بةكرى خؤ جاران هةر خوم بكةر بووم
http://www.kurdupload.com/images/0kyDJYu1316517362/______________________________________.jpg
    [email protected]

2

وه‌ڵام: بو ئه وه ى زياتر ميسى بناسيت كليك ليرة بكة

يارى بة ميسى يةوة جوانة

له شارستةى عيشوةى نازتا خوم ئامرازى ليكدةر بووم
           ئةى بؤ ئيستا ليت بووم بةكرى خؤ جاران هةر خوم بكةر بووم
http://www.kurdupload.com/images/0kyDJYu1316517362/______________________________________.jpg
    [email protected]

3

وه‌ڵام: بو ئه وه ى زياتر ميسى بناسيت كليك ليرة بكة

ئێستا به‌رشلۆنه‌ یانی میسی
ماندوونه‌بیت

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

4

وه‌ڵام: بو ئه وه ى زياتر ميسى بناسيت كليك ليرة بكة

ده ست بؤ ئه م روون كردنه وه يه سه ركه وتو بيت

http://kurdup.com/up/uploads/picture/34259adf6c.jpg

5

وه‌ڵام: بو ئه وه ى زياتر ميسى بناسيت كليك ليرة بكة

[size=16]میسی یه‌کێکه‌ له‌ یاریزانه‌ باشه‌کانی سه‌ده‌ بێگوومان به‌ تێپه‌ڕبوونی کات باشتریش ده‌بێت.[/size]

http://www.kurdupload.com/images/y4Lf951392892665/sss.jpg

6

وه‌ڵام: بو ئه وه ى زياتر ميسى بناسيت كليك ليرة بكة

Jaw Zard نووسی:

ئێستا به‌رشلۆنه‌ یانی میسی
ماندوونه‌بیت

نةخير بةرشة يانى خافى

7

وه‌ڵام: بو ئه وه ى زياتر ميسى بناسيت كليك ليرة بكة

[mono][/mono][size=16]سوباس هاوريان
بارشة يانى ميسى  ميسى يانى بارشة
   بارشة بةميسى يةوة  جوانة   [/size]

له شارستةى عيشوةى نازتا خوم ئامرازى ليكدةر بووم
           ئةى بؤ ئيستا ليت بووم بةكرى خؤ جاران هةر خوم بكةر بووم
http://www.kurdupload.com/images/0kyDJYu1316517362/______________________________________.jpg
    [email protected]