بابه‌ت: هه‌ولێرییه‌كان به‌پاره‌ى زۆر سلێمانییان له یاریزانه باشه‌كان شووشته‌وه
راهێنه‌رانى یانه‌كانى سلێمانى نیگه‌رانن له‌و هه‌ڵوێسته‌ى یانه‌كانى هه‌ولێر كه به‌هێزى پاره هه‌موو یاریزانه باشه‌كانى ئه‌و شاره ده‌گوازنه‌وه هه‌ولێر، یه‌كێك له‌و راهێنه‌رانه ده‌ڵێ "یانه‌كانى هه‌ولێر به‌پاره‌ى زۆرى خۆیان راكهڕاكهیان خستووه‌ته نێو یاریزانه باشه‌كانى سلێمانى".
له سێ لێدوانى تایبه‌تدا بۆ (رووداوى وه‌رزشى)، راهێنه‌رانى هه‌رسێ یانه‌ى سلێمانى، پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و سیروانى نوێ نیگه‌رانى خۆیان له‌و هه‌ڵوێسته‌ى یانه‌كانى هه‌ولێر نیشانداوه كه به‌هێزى پاره زۆربه‌ى یاریزانه باشه‌كانى شارى سلێمانیان گواستووه‌ته‌وه شارى هه‌ولێر و پێیانوایه ئه‌مه كارێكى نادروسته:
* خه‌سرۆ گورۆن، ڕاهێنه‌رى یانه‌ى سلێمانى:
"كڕین و فرۆشتنى یاریزانان له نێوان یانه‌كان شتێكى ئاساییه، زۆر ئاساییه من یاریزانێكى دهۆك بهێنمه ریزى یانه‌كه‌م، به‌ڵام به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا نه‌بێت كه "راكه‌ڕاكه"یان خستووه‌ته نێوان یاریزانه باشه‌كانى سلێمانى، به‌داخه‌وه ئه‌و یانانه‌ى هه‌ولێر كه له‌چاو یانه‌كانى شارى سلێمانى توانایه‌كى دارایى باشیان هه‌یه، ئه‌و باره‌یان قۆستووه‌ته‌وه و له‌جیاتى ئه‌وه‌ى ئه‌و پاره زۆره‌ى خۆیان بۆ خزمه‌تكردنى یاریزانانى خۆیان خه‌رج بكه‌ن، ده‌چن به‌شوێن ئه‌نجام ده‌گه‌ڕێن و یاریزانه باشه‌كانى شارى سلێمانیان دۆزیوه‌ته‌وه و په‌لكێشیان ده‌كه‌ن بۆ یانه‌كانی خۆیان، به‌پاره‌ى زۆر ئیغرایان ده‌كه‌ن، ئێستا له یانه‌ى سلێمانى كێشه‌یان بۆ دروست كردووین، بهئهحمهد سالاریان گوتووه پاره‌یه‌كى باشمان بۆ داناوى، ئێمه‌ش ئه‌و توانایه‌مان نییه ئه‌و پاره زۆره‌ى پێ بده‌ین، ئه‌و باره‌ى ئێستا حاڵه‌تێكى ئاسایى نییه بۆ ئێمه، من دڵنیام ئه‌و یانانه به‌پاره ناتوانن ئه‌نجام به‌م یاریزانانه به‌ده‌ست بێنن. ئه‌گه‌ر سه‌یرى ئه‌و یانانه بكه‌ین كه به‌یاریزانانى خۆیان ئه‌نجامى باشیان به‌ده‌ستهێناوه نموونه‌مان هه‌یه، وه‌كو یانه‌كانى هه‌ولێر و بروسك كه به‌یاریزانانى شاره‌كانى خۆیان بوونه‌ته پاڵه‌وانى كوردستان، پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و سیروانى نوێ به‌یاریزانانى شاره‌كه‌یان بوونه‌ته خاوه‌ن پله‌ى دووه‌م، بۆیه دووباره‌ى ده‌كه‌مه‌وه ئه‌و راهێنه‌رانه‌ى ده‌یانه‌وێت به‌پاره ئه‌نجامى باش به‌ده‌ستبێنن، هه‌رگیز ناتوانن سه‌ركه‌وتوو بن".