بابه‌ت: كاريگه‌ری سوهرهتی(الاخلاص) و موسڵمان بوونی ٤ قه‌شه
كاريگه‌ری سوهرهتی(الاخلاص) و موسڵمان بوونی ٤ قه‌شه
http://up.kurd-it.com/uploads/images/Ku … f1c0ba.jpg
[size=16][center]له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو دژایه‌تییه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئیسلامی پیرۆزا ده‌كرێ له هه‌ردوو به‌ره‌وه، به‌ره‌ی تاقمێك له‌دۆستانی نه‌فامی، و به‌ره‌ی دوژمنانیه‌وه، هیچ سه‌عاتێك نییه له‌جیهانی رۆژئاوادا كه‌سێكی تیا موسوڵمان نه‌بێ، و ئه‌مانه‌ش ئاستی رۆشنبیری و كه‌سایه‌تیان جیاواز و جۆراو جۆره، تیایاندایه وه‌ك (رۆجیه گاروودی) بیریار و فه‌یله‌سووف [ ماوةيةكيش سةرؤكي حيزبي كؤمؤنيستي فةرةنسي بوو]، یا مامۆستای زانكۆیه وه‌ك (دكتۆر جیفری لانچ)، یا پزیشك و پسپۆر وه‌ك: (دكتۆر مۆریس بۆكای)، یا قه‌شه و پێشه‌وای مه‌زهه‌بی وه‌ك: (دكتۆر قه‌شه یوسفی ئه‌مریكی) كه خۆی و باوكی قه‌شه بوون،…هتد.
رۆژبه‌رۆژ له گۆشه‌و كه‌ناری دنیاوه خه‌ڵكی روو ده‌كاته ئه‌م ئاینه پاكه‌و ده‌بێته هه‌ڵگری ئالاَی یه‌كخواپه‌رستی(توحید). له‌راستیدا موسوڵمانبوونی ئه‌م كۆمه‌ڵه له پێشه‌وایانی ئاینی گاوره‌كان، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه خاوه‌نی ئه‌م ئیسلامه ته‌نیا الله يه و هه‌ر ئه‌ویش ده‌یپارێزێ، و واتای ئه‌و ئایه‌ته قورئانییه‌مان به‌ته‌واوی لا به‌رجه‌سته ده‌بێ كه ده‌فه‌رموێ: ” إنَّا نَحنُ نَزلْنا الذِكرَ وَإنا لَهُ لَحافِظُونَ ” ئێمه قورئانمان دابه‌زاندووه و ئێمه‌ش پارێزگاری لێ ده‌كه‌ین.. قورئان به‌رنامه‌كه‌ی خوایه، خوا خۆی پارێزگاری له ئاینه‌كه‌ی ده‌كات..
به‌م بۆنه‌وه به پێویستم زانی كه موسڵمانبوونی ئه‌م ده‌سته‌یه‌و دكتۆر قه‌شه یوسف بخه‌مه پێش چاو موسڵمانان تا زیاتر له گه‌وره‌یی ئاینه‌كه‌یان دڵنیابن.. فه‌رموون ئه‌وه ئێوه و ژیانی ئهوقهشه یووسفهی بووبه شێخ یووسف.
به‌ره‌وئیسلام: (#)
له قه‌شه (یوسف)ییه‌وه بۆ شێخ (یوسف)ی
دكتۆر یۆسف ده‌ڵێ: كاتێ بۆم ده‌ركه‌وت كه له‌باره‌ی ئاینه‌كه‌مه‌وه شتێكێ زۆر نازانم رۆیشتم بۆ كه‌نیسه‌و له‌وێوه ده‌ستم به‌خۆێندن كرد، پرسیارێكی زۆرم هه‌بوو، بهلاَم بێ وهلاَمێكی گونجاو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌سه‌ر خوێندنی ئاینی مه‌سیحی به‌رده‌وام بووم تابوومه قه‌شه، و بانگخوازێكی مه‌سیحی، باوكیشم هه‌روابوو، له ته‌ك بانگخوازییهكهدا كاری بازرگانیمان فرۆشتنی سیسته‌می مۆسیقا بوو به كه‌نیسه‌كان.
من خۆم زۆر رقم له ئیسلام و موسوڵمانان بوو، چونكه ته‌نیا ئه‌و وێنه شێواوه‌ی ئیسلامم له پێشچاودا بوو كه‌پێم گه‌یشتبوو، هه‌رئه‌وه‌ش له زه‌ینما جێگیر ببوو كه: موسڵمانان خه‌ڵكێكی بتپه‌رستن و باوه‌ڕیان به‌خوا نییه،و سندووقێكی ره‌شی ئه‌و بیابانه ده‌په‌رستن، و ئه‌وانه پیاوكوژ‌و تۆقێنه‌رن، و ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به باوه‌ڕیان نه‌بێ ده‌یكوژن..(1 )
رۆژێكیان باوكم پێی گوتم: پیاوێك له‌میسره‌وه دێت بۆلامان، له‌وانه‌یه له‌باره‌ی كه‌ره‌سه‌ی مۆسیقاوه بازرگانیمان له‌ته‌كا بكات..
منیش زۆر پێم خۆش‌بوو له‌دڵی خۆما گوتم: بازرگانییه‌كه‌مان بره‌و پێ ده‌ده‌ین، و ده‌یكه‌ینه بازاڕێكی جیهانی و په‌ل ده‌هاوێژێ بۆ سه‌رزه‌مینی شته زله‌كه!! (مه‌به‌ستی ئه‌بولهۆل)ه!! پاشان باوكم گوتی: ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ت پێ بڵێم ئه‌و پیاوه‌ی دێت بۆلامان، پیاوێكی كاسبی موسڵمانه.
به‌گرژییه‌كه‌وه گوتم: موسڵمان؟!! ..نا .. هه‌رگیز نامه‌وێ بیبینم!!
باوكم گوتی: با .. ده‌بێ بیبینی..
گوتم: نا.. هه‌رگیز شتی واناكه‌م..
باوكم له‌سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ی خۆی هه‌ته‌ر بوو كه ده‌بێ بێمه مه‌جلیسی ئه‌وپیاوه میسرییه مسوڵمانه‌وه، منیش له‌ته‌ك باوكما ده‌ژییام وخێزانیشم هه‌بوو، له‌وه ده‌ترسام ئاژاوه‌یه‌ك دروست ببێت و سه‌ره‌نجامێكی ناخۆشی هه‌بێت، بۆیه چشم لهوحهزهی خۆم كرد، و گوتم: باشه.
بهلاَم له‌كاتی چاوپێكهوتنهكهیا (شه‌پقه)یه‌كی خاچدارم له‌سه‌ركرد، و ملوانكێكی خاچینم له‌مل كرد، و خاچێكی گه‌وره‌م بهپشتێنهكهمهوه هه‌ڵواسی، و ئینجیلێكیشم به‌ده‌سته‌وه گرت، و به‌و جۆره رۆیشتمه كۆڕی چاو پێكهوتنهكهوه.. له‌نێو باسه‌كانماندا قسه سه‌ری كێشا بۆئاین و په‌یڕه‌و، منیش به‌پێی ئه‌و وێنه شێواوه‌ی له پێشچاومابوو هێرشێكی سه‌ختم كرده سه‌ر ئیسلام و موسوڵمانان، بهلاَم ئه‌و زۆر ساردبوو، بهساردییهكهی خۆی هه‌ڵمه‌ت و هه‌ڵچوونه‌كه‌ی منی ساردكرده‌وه.. زۆر له‌سه‌ر خۆ رق وقینهكهی منی خوارده‌وه.. باوكم ده‌عوه‌تی بۆ ماڵه‌وه كرد، له ماڵه‌كه‌دا من وخێزانم و باوكم بووین، ئه‌و میسرییه‌ش هات بۆ لامان، و قه‌شه‌یه‌كی كاسۆلیكیشمان ده‌عوه‌تكرد، به‌و جۆره ژماره‌مان بوو به پێنچ كه‌س: چوار زانا‌و بانگخوازی مه‌سیحی، و یه‌ك موسڵمانی میسری..
من وباوكم لهسهررێڕهوی پرۆتستان بووین، قه‌شه‌كه‌ی تر له‌سه‌ر رێره‌وی كاسۆلیك بوو، خێزانیشم له‌و فه‌ڵه تووندڕه‌وانه بوو كه پێیان ده‌ڵێن: مه‌سیحی زایۆنیست.. ئه‌ڵبه‌ته بۆ زانیاری ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێ كه‌باوكم هه‌ر له‌مناڵیه‌وه ئینجیلی خوێندۆته‌وه، و ببوه یه‌كێ له بانگخوازانی ئایینی مه‌سیحی، و قه‌شه‌یه‌كی ددان پیانراو له‌لایه‌ن كه‌نیسه‌وه.. كاسۆلیكهكهش دوانزه ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ببوه قه‌شه، و له‌ته‌ك كه‌نیسه‌و بانگخوازیدا 12 ساڵ خزمه‌ت و شاره‌زایی هه‌بوو.. خۆیشم له زانیارییه‌كانی لاهووتی مه‌سیحیدا بڕوانامه‌ی دكتۆرام هه‌بوو..
قورئانێك و چه‌ند ئینجیلێكی جیاواز:
ئێمه‌ی مه‌سیحی له‌ماڵه‌وه ههریهكی ئینجیلێكمان هه‌بوو بهلاَم هه‌مووی لێك جیاواز بوو.. له‌باره‌ی جیاوازی نێوان ئه‌و ئینجیلانه و بیرووباوه‌ڕی مه‌سیحییه‌وه له‌سه‌ر مێزگردێك ده‌مه‌قاڵه‌مان بوو و تاوتوێمان ده‌كرد، موسڵمانه‌كه‌یش له‌ته‌كمانا دانیشتبوو، له‌جیاوازی ئینجیلهكانمان سه‌رى سوڕمابوو، ئه‌وكاته باوكم نوسخه‌یه‌ك له ئینجیله‌كه‌ی (جێمس شا)ی له‌لابوو، منیش نوسخه‌یه‌كی تازه نوسراوی چاوپیاخشێنراوم له‌لابوو، كه ده‌ڵێ: له نوسخه‌كه‌ی (جێمس شا)داههڵهیهكی زۆری تێدایه!! كاتێ مه‌سیحییه‌كان دییان كه نوسخه‌كه‌ی (جێمس شا) هه‌ڵه‌ی زۆری تێدایه ناچاربوون سه‌ر له‌نوێ بینووسنه‌وه‌و ئه‌وه‌ی به‌هه‌ڵه‌یان ده‌زانی راستی بكه‌نه‌وه..
خێزانم نوسخه‌ی ئینجیلێكی تری له‌لابوو، كه ئه‌ویش نوسخه‌ی قه‌شه‌ی هاوچه‌رخ (جێمی سۆقرات) بوو، به‌ناوهێنانی ئه‌م قه‌شه‌یه شتێكی سه‌یرم بیركه‌وته‌وه، كاتێ (ئه‌حمه‌د دیدات)ی ئه‌فریقای باشوور له كۆڕێكی گشتیدا موناقه‌شه‌ی ده‌كات جێمی ده‌ڵێ: من له‌ئینجیل ئاگادارنیم و له‌باره‌یه‌وه زانیاریم نییه!! كه‌سێك خۆی قهشهبێ و ئینجیل به‌ته‌واوی بنووسێته‌وه و ئیددیعای ئه‌وه‌ش بكات كه ئه‌مه كتێبی خوایه، و شه‌رحی بكات، چۆن ده‌بێ ئاگای لێی نه‌بێ و نه‌یزانێ؟! نوسخه‌ی چواره‌م لای قه‌شه كاسۆلیكییه‌كه‌ی هاوه‌ڵمان بوو، ئه‌م ئینجیله‌ی ئه‌و حه‌فتاو سێ به‌شه، بهلاَم ئینجیل له په‌یڕه‌و(مه‌زه‌ب)ی ئێمه‌دا ته‌نیا شه‌ست وشه‌ش به‌شه..هه‌موو ئینجیله‌كان ئاوه‌ها له‌یه‌ك جیان و جیاوازی زۆر له‌نێوانیاندا هه‌یه..
له موسوڵمانه میسرییهكهمان پرسی:(2) ئه‌رێ كاك موحه‌ممه‌د! قورئانه‌كه‌ی ئێوه چه‌ند نوسخه‌ی جیاوازی هه‌یه؟
ئه‌ویش گوتی: قورئانه‌كه‌ی ئێمه ته‌نیا یه‌ك نوسخه‌ی هه‌یه، له‌وكاته‌وه قورئان دابه‌زیوه تا ئێستا( كه زیاد له 1400 ساڵه ) چۆن به‌زمانی عه‌ره‌بی هاتۆته خوارێ هه‌روا ماوه‌ته‌وه و ته‌نیا پیتێكی لێ نه‌گۆڕاوه!
ئه‌م وهلاَمه بۆ ئێمه وه‌ك بروسكه‌یه‌ك وابوو !!
له‌لایه‌كی تره‌وه قه‌شه كاسۆلیكییه‌كه‌ی هاوه‌ڵم ماوه‌ی دوانزه ساڵه خه‌ڵكی بۆ ئه‌م دین ومهزهبهی خۆی بانگ ده‌كات، بهلاَم باوه‌ڕێكی ته‌واو و پته‌وی پێی نییه، و له‌زۆر شتی گرنگدا به‌پێچه‌وانه‌یه‌وه كار ده‌كات، چونكه ئیمانی به‌وه نییه كه عه‌قیده‌یه‌كی ساخ و دروست بێ!!
باوكم باوه‌ڕی وایه ئه‌م ئینجیله خه‌ڵك نوسیویانه‌ته‌وه‌و ئه‌و ئینجیله نییه كه‌خوا به‌وه‌حی ناردوویه‌تی، بهلاَم خه‌ڵكی نوسیویانه‌ته‌وه‌و پێیان وا بووه كه وه‌حیه!..
ژنه‌كه‌م باوه‌ڕی وایه: ئینجیله‌كه‌ی خۆی هه‌ڵه‌ی زۆری تێدایه، بهلاَم پێی وایه كه له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه لای په‌روه‌دگاره‌وه هاتووه!!
خۆیشم زۆر شت له ئینجیلا هه‌بوو كه بڕوام پێی نه‌بوو، چونكه دژایه‌تی و نه‌سازییه‌كی زۆرم تیا ده‌بینی.. یه‌كێ له‌وانه كه هه‌میشه له‌خۆم و خه‌ڵكیشم ده‌پرسی ئه‌وه‌بوو: چۆن ده‌بێ په‌روه‌ردگار یه‌كێك بێ و له‌هه‌مان كاتا سیانیش بێ؟!
له‌وباره‌وه پرسیارم ئاراسته‌ی ئهوقهشانه ده‌كرد كهنێوبانگێكی جیهانییان هه‌بو، بهلاَم بهوهلاَمێكی ئه‌وه‌ند لاواز و گه‌مژانه وهلاَمیان ده‌دایه‌وه، كه ئینسانێكی ژیر هه‌رگێز ناتوانێ بیسهلمێنیێ.. منیش پێم ده‌گوتن: باشه من چۆن ده‌توانم بانگخوازێكی مه‌سیحی بم و به‌خه‌ڵكی بڵێم: په‌روه‌دگار یه‌كێكه و له‌هه‌مانكاتا سێ كهسیشن، ئاخر من خۆم قه‌ناعه‌تم پێی نییه چۆن قه‌ناعه‌ت به‌خه‌ڵكی تر بكه‌م؟!!..
هه‌ندێكیان ده‌یگوت: ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بۆ خه‌ڵك باس مه‌كه، و روونی مه‌كه‌ره‌وه، و به‌خه‌ڵكی بَلێ: ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی شاراوه و نه‌زانراوه‌و پێویسته باوه‌ڕمان پێی هه‌بێ!! هه‌ندێكی تر پێی ده‌گوتم: ده‌توانی بۆ خه‌ڵكی روون بكه‌یته‌وه‌و نموونه‌شیان بۆ بێنیته‌وه كه وه‌ك سیوێك وایه.. سێوه‌كه له‌ده‌ره‌وه توێكڵی هه‌یه، و له‌ناوه‌وه گۆشتی هه‌یه و له‌ناوی ناوه‌وه‌یش ناوك.. منیش ده‌مگوت: ئاخر ناگونجێ ئه‌مه به‌نموونه بۆخوا بهێنرێته‌وه، چونكه سێ‌و ته‌نیا ناوكێكی نییه، به‌ڵكو چه‌ندان ناوكی هه‌یه، ئه‌وكاته ده‌بێ چه‌ندان خوایش ببێ!! ده‌شگونجێ سێوه‌كه كرمێ بێ و كرمێكی تیابێ ئه‌وكاته خواكان زۆر ده‌بن.. له‌وانه‌یه سێوه‌كه گه‌نیبێ، ئه‌وكاته من خوایه‌كی گه‌نیوم ناوێ!! هه‌ندێك ده‌یگوت: وه‌ك هێلكه وایه، پێستی ده‌ره‌وه‌و زه‌ردێنه‌و سپێنه‌ی هه‌یه!! ده‌مگوت: ئه‌وه‌ش ناگونجێ نموونه‌ی پهروهردگاربێ، چونكه هێلكه هه‌ندێ جار زیاد له زه‌ردێنه‌یه‌كی تیایه، و ئه‌وكاته خواكان زۆر ده‌بن.. له‌وانه‌یه هێلكه‌كه‌ش بۆگه‌ن بێ، من نامه‌وێ خوای بۆگه‌نم هه‌بێ!! هه‌ندێكی تر ده‌یگوت: وه‌ك پیاو و ژن و مناڵه‌كه‌یان وایه، منیش ده‌مگوت: ئاخر ئه‌مه‌ش بۆنموونه ناگونجێ، چونكه واده‌بێ ژنه‌كه ئاوس ده‌بێ، و مناڵی تری ده‌بێ، ئه‌و كاته خواكان زۆرده‌بن!! له‌وانه‌یه تهلاَق و جیایی بكه‌وێته نێوانیانه‌وه، ئه‌و كاته خواكان لێك جیا ده‌بنه‌وه!! له‌وانه‌یه یه‌كێك له ئه‌ندامی خێزانه‌كه بمرێ، منیش خوایه‌كم ناوێ بمرێ!! له‌وكاته‌وه كه‌من قهشهبووم و بانگخوازێك بووم بۆ مه‌سیحیه‌تی نه‌متوانیوه قه‌ناعه‌ت به‌مه‌سه‌له‌ی خوا به‌سێبوون(ته‌سلیس)بكه‌م!!و كه‌سیشم ده‌ست نه‌كه‌وتووه له‌و باره‌وه بتوانێ قه‌ناعه‌ت به ئینسانێكی ژیر بكات..
هاتین بانگی بكه‌ین بهلاَم ئه‌و بانگی كردین:
كاتێ ئێمه‌ی فه‌ڵه هه‌رچوارمان له‌ماڵ خۆمانا له‌ته‌ك (موحه‌ممه‌د )ی میسرییا دانیشتین و له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌كانی عه‌قیده‌وه تاوتوێمان ده‌كرد، سووربووین له‌سه‌ر ئه‌وه موحه‌ممه‌د بۆئاینه‌كه‌ی خۆمان بانگ بكه‌ین، و بۆئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش چه‌ندان شێوازی جیامان به‌كار هێنا.. بهلاَم ئه‌و لهوهلاَمی ئێمه‌دا ده‌یگوت: ئه‌گه‌ر له‌ئاینه‌كه‌ی ئێوه‌دا شتێكی باشتر هه‌بێ له‌وه‌ی كه له ئاینه‌كه‌ی خۆمدا هه‌یه من ئاماده‌م بێمه سه‌ر ئاینی ئێوه.
گوتمان: بیگومان ئێمه شتی باشترمان پێیه..
موسڵمانه‌كه گوتی: ئه‌گه‌ر ئێوه به ده‌لیل و به‌ڵگه‌وه پێتان سه‌لماندم، من ئاماده‌م.. گوتم: ئاین لای ئێمه په‌یوه‌ندی به ده‌لیل و به‌ڵگه‌ی عه‌قڵییه‌وه نییه..لای ئێمه شته‌كان سه‌لمێنراون و ته‌نیا عه‌قیده‌یه‌كی رووتن، ئیتر چۆن به ده‌لیل و به‌ڵگه بۆت بسه‌لمێنین؟!
موسڵمانه‌كه گوتی: بهلاَم ئیسلام ئاین و وه‌حی ئاسمانییه و بیروباوه‌ڕی ده‌لیل و به‌ڵگه و ژییریشه.
منیش پێم گوت: ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌توانن بایه‌خ به لایه‌نی ده‌لیل و به‌ڵگه بده‌ن، ئه‌وا من پێم خۆشه سوود له‌تۆوه وه‌ربگرم، ئه‌م شته‌ت لێوه فێرببم و بیزانم.. پاشان كاتێ باسه‌كه‌مان سه‌ری بۆ مه‌سه‌له‌ی به‌سێبوون ( تهسـلیس ) كێشا، و هه‌ریه‌ك له‌ئێمه ئینجیله‌كه‌ی خۆی خوێنده‌وه و شتێكی روونمان نه‌بینی، له‌براده‌ر موحه‌ممه‌دمان پرسی: ئێوه له‌ئیسلاما عه‌قیده‌تان به‌رامبه‌ر به‌په‌روه‌دگار چییه؟ گوتی: ئێمه ئه‌مه عه‌قیده‌مانه ” قُلْ هُوَ اللهُ أَحَدٌ * اللهُ الصَّمَدُ * لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ * وَلَمْ يَكُن لَّهُ كُفُوًا أَحَدٌ “(3) به‌عه‌ربی خوێندیه‌وه‌و پاشان واتاكه‌ی بۆ وه‌رگێڕاین.. له‌و كاته‌دا كه‌ئه‌و به‌عه‌ره‌بی خوێندیه‌وه هه‌ستم ده‌كرد كه ده‌نگی وشه‌كان سه‌ر بۆ ناو دڵم ده‌كێشن..
تا ئێستاش ئه‌و ده‌نگه‌ی له‌گوێما ئهزرنگێتهوهو له‌یادمه.. له‌باره‌ی واتاكهیشیهوه ده‌توانم بڵێم بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه – بۆ پێناسه‌ی خوا- هه‌رگیز له‌وه كورتر و روونتر و باشتر‌و به‌هێزتر و هه‌مه‌لایه‌نی تر ده‌ست ناكه‌وێ..
له‌راستیدا ئه‌مه‌ش بۆ ئێمه شتێكی ناكاو و موفاجه‌ئه‌یه‌كی به‌هێزبوو، چونكه له‌راستیدا ئێمه له‌م باره‌وه لهسهرگهردانیی و نه‌سازی(ته‌ناقوز)ێكی ته‌واودا بووین..
قه‌شه‌كه ده‌ڕوات بۆ مزگه‌وت:
ئینجا قه‌شه كاسۆلیكییه‌كه داوای له براده‌ر موحه‌ممه‌د كرد كه له‌ته‌ك خۆ‌یا بیبات بۆ مزگه‌وت تا له مزگه‌وتا نوێژی موسڵمانان ببینێ.. ئه‌ویش دوو جار له‌ته‌كیا رۆیشت بۆ یه‌كی له‌مه‌ركه‌زه ئیسلامییه‌كانی ناوشار، به‌چاوی خۆی ده‌ستنوێژگرتنی موسڵمانان و نوێژكردنیانی بینی و له‌ته‌كیا هاته‌وه بۆ ماڵ.. ئێمه‌ش پرسیارمان له قه‌شه كاسۆلیكییه‌كه كرد و گوتمان: له‌كاتی نوێژ كردنهكهیانا چ جۆره مۆسیقایه‌كیان به‌كار ده‌هێنا؟!
گوتی: هیچ جۆرێك!!
بهسهرسامیهكهوه گوتمان: چۆن به‌بێ مۆسیقا په‌روه‌دگاریان ده‌په‌رستن، و نوێژ ده‌كه‌ن؟!
قه‌شه كاسۆلیكییه‌كه گوتی به‌ڵێ، ئه‌وان به‌بێ مۆسیقا خوا ده‌په‌رستن.. منیش شایه‌تی ده‌ده‌م كه: جگه له ئه‌ڵلا خوایه‌كی ترنییه، و موحه‌ممه‌دیش پێغه‌ممه‌ری خودایه، و به‌و جۆره لهپێشچاومانا ئیسلامبوونی خۆی راگه‌یاند.. پێم گوت: بۆچ موسڵمان بوویت؟ ئایا له‌و كاره‌ت دڵنیایت؟
گوتی: به‌ڵێ..
راسته من ئه‌و قسه‌یه‌م كرد بهلاَم له‌دڵی خۆما خۆزیار بووم كه من له‌پێش ئه‌وا موسڵمان ببومایه، و بۆ ئه‌وكاره خێره كه‌سم پێش نه‌كه‌وتایه.. به‌دوای ئه‌وا باوكیشم موسڵمان بوو..
من وخێزانم رۆیشتینه سه‌ره‌وه.. خێزانم پێی گوتم: پێموایه په‌یوه‌ندیم به‌تۆوه ئیتر به‌رده‌وام نه‌بێ!!
پێم گوت: بۆ؟ پێت وایه كه من موسڵمان ده‌بم؟ گوتی: نه‌خێر.. بهلاَم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه من موسڵمان ده‌بم..
پێم گوت: له‌راستیدا منیش ده‌مه‌وێ موسڵمان ببم..
به‌ڵێ: له‌ده‌رگای ژووره‌كه رۆیشتمه ده‌ره‌وه‌و سه‌ری به‌نده‌گیم خسته سه‌رخاك و پاڕامه‌وه: ئه‌ی پهروهگار! رێنموونیم بكه و رێی راستم نیشان بده..
یه‌كسه‌ر دڵم به خۆشه‌ویستی ئیسلام گوشاد و ئاوه‌دان بووه‌وه، و رۆیشتمه ژووره‌وه‌و موسڵمان بوونی خۆم راگه‌یاند..
من موسڵمانبونی هه‌ر چوارمان – یه‌كه‌م – به فه‌زڵی په‌روه‌دگار ده‌زانم و پاشان به هۆی ره‌وشت به‌رزی و نموونه‌یی ئهوموسڵمانهوه، كه زانی چۆن بانگمان بكات، و پێش ئه‌وه‌ش هه‌ڵس و كه‌گوتی چۆن بێ، هه‌روه‌ك گوتراوه: بۆم باس مه‌كه پیشانم بده.. واته: قسه وه‌ك كرده‌وه نییه..[/center][/size]#- ئه‌م رووداوه له سایتی ( ئیسلام ئۆن لاین)ه‌وه وه‌رگیراوه.