1

بابه‌ت: له‌ خۆسوتاندنه‌وه‌ بۆ دووه‌می كوردستان

له‌ خۆسوتاندنه‌وه‌ بۆ دووه‌می هه‌رێم

له‌ ئاماده‌یی کشتوکاڵی هه‌ڵه‌بجه‌دا کچێک به‌ناوی کۆچه‌ر دوای ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی
بچێته‌ تاقیکردنه‌وه‌کانی قۆناغی ئاماده‌یی ویستی خۆی بسوتێنێت
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ 4 وانه‌دا ده‌رنه‌چوو و وه‌ نه‌ده‌توانرا بچێته‌ تاقیکردنه‌وه‌کان
به‌ڵام دوای هه‌وڵ و کۆششێکی به‌رده‌وامی چه‌ند مامۆستایه‌کی به‌ڕێز
توانرا ئه‌م کچه‌ خوێندکاره‌ بخرێته‌ ناو تاقیکردنه‌وه‌کانی قۆناغی ئاماده‌یی
شایه‌نی باسه‌ ئه‌م کچه‌ خوێندکاره دانیشتووی شارۆچکه‌ی خورماڵه‌ و له‌ ئاماده‌یی کشتوکاڵی هه‌ڵه‌بجه‌
ده‌خوێنێت که‌ ئه‌م ئاماده‌یی ده‌که‌وێته‌ ناحیه‌ی سیروانی سه‌ر به‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌
له‌به‌ر نه‌بونی و کێشه‌ی خێزانی و به‌شداری نه‌کردن له‌ تاقیکردنه‌وه‌کان بیری له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ خۆی بسوتێنێت
به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی به‌شداری تاقیکردنه‌وه‌کانی کرد و توانی دووه‌می هه‌رێم بۆخۆی به‌ده‌ست بهێنێت

2

وه‌ڵام: له‌ خۆسوتاندنه‌وه‌ بۆ دووه‌می كوردستان

سڵاو

ده‌ست خۆشی لێ ئه‌که‌م هیوایی سه‌رکه‌وتن و به‌رده‌وامی و دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌م کارانه‌یی لێئه‌که‌م هیوادارم مێشکی پاراوبێت و سه‌رکه‌وتنی
زیاتر به‌ده‌ست بهینێ .


ئه‌مه‌ش تووێشووی کۆلنه‌دان.

3

وه‌ڵام: له‌ خۆسوتاندنه‌وه‌ بۆ دووه‌می كوردستان

ئه‌و بابه‌ته‌م زۆر به‌ دڵه‌ بۆیه‌ ئه‌وه‌ ده‌نگیشم پێدا
ماندوونه‌بیت

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .