بابه‌ت: پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بؤيةكةم جار گه‌یشته خولی نایابى عيراق
[size=16][/size][mono][/mono]پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بؤيةكةم جار گه‌یشته خولی نایابى عيراق
كــــؤران كــــةلارى
تیپی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌یارییه‌كی چاره‌نوسسازی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عیراقدا بۆ گه‌یشتنه خولی نایاب، توانی له‌تیپی یانه‌ی تاجی به‌غدا بباته‌وه و بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژووی خۆیدا بگاته خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عیراق، هه‌روه‌ها سێیه‌م تیپی شاری سلێمانی-شه دوای یانه‌كانی (سلێمانی و سیروانی نوێ) ده‌گاته ئه‌م خوله.
روَژى (23/9/2010) له یاریگاى تاج له‌شارى به‌غدا، تیپى تۆپی پێی یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی لهیاریى چونیدا بووه میوانى تیپی یانه‌ى تاج، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى بردنه‌وه‌ى یارییه‌كه بۆ هه‌ردوو تیپ گرنگییه‌كى زوَرى هه‌بوو، یاریزانانی تیپی یانه‌ى پێشمه‌رگه ئاستێكی به‌رزیان نواند و توانیان (2-1) یارییه‌كه ببه‌نه‌وه و بگه‌نه خولی نایاب.
گۆڵه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش (شكار موحسین و سامح رۆسته ) تۆماریانكردن.
بڕیاریشه رۆژی (30/9/2010) له‌یاریگای كه‌رخ، تیپی یانه‌ی پێشه‌رگه‌ی سلێمانی له‌یاریی كۆتاییدا، رووبه‌ڕووی تیپی یانه‌ی جه‌یش ببێته‌وه، له‌كۆتاییشدا پاڵه‌وان بری (30) ملیۆن دینار و تیپی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌م، بری (20) ملیۆن دینار وه‌ك خه‌لات وه‌رده‌گرن.
ئةى بؤ ئيستا ليت بووم بةكرى خؤ جاران هةر خوم بكةر بووم
[email protected]