بابه‌ت: زانیاری نوێ له‌سه‌ر چه‌پ ده‌سته‌كان....
[size=16]توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه كه‌ئه‌وانه‌ی چهپدهستن زیاتر توڕه‌ده‌بن، له‌وانه‌یه ژیان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستی چه‌پیان زیاتر به‌كار ده‌هێنن كێشه‌ی زۆر دروست بكات چونكه ئامرازوو كاره‌كانی ڕۆژانه پتر بۆ ڕاست ده‌سته‌كان ئاماده‌كراوه، به‌پێی قسه‌ی توێژه‌ره‌كان له‌به‌ر ڕوو به‌ڕوو بونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و گرفتانه چه‌پده‌سته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زیاتر توڕه ده‌بن وههڵدهچن، توێژینه‌وه نوێیه‌كه به‌سه‌ر په‌رشتی ( ڕۆبرت پڕۆپییهر ) پڕۆفیسۆر ده‌رونناس له كۆلێژی (میری ماك)ی ماساچوسێت ئاماژه به‌وه ده‌كات كه: له‌چه‌پ ده‌سته‌كاندا دوو به‌شه‌كه‌ی ڕاست و چه‌پی مێشك زیاتر په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌یه، هه‌ربۆیه‌ش په‌یوه‌ندی زیاتر له‌نێوان ئه‌و به‌شانه‌ی كه ورووژێنه‌ری هه‌ستی نه‌رێنین دروست ده‌بێت، به پێی ڕاپۆرتی ( ده‌یلی میل )ــــه‌وه هه‌موو ئامرازوو ئامێره‌كانی كاری ڕۆژانه به‌بێ له‌به‌ر چاوگرتنی پێویستیه‌كانی خه‌ڵكی چه‌پده‌ست دروست كراوه، ڕه‌نگه زۆرجاریش له چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا خه‌ڵكی چه‌پده‌ست له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كاره‌كاندا تووشی ترس وشهرمكردن ده‌بنه‌وه.....[/size]