بابه‌ت: وا زم لێ بێــــنه
وا زم لێ بێــــنه
من نـه‌م زانـی ڕازه‌کانت هـــی دڵــت نێن هــهڵبهستـراون
وه‌کوو ئـهکـتـهرێك بۆ شـــانۆ ، پێشـتر پــرۆڤه پێــکراون
من ڕوحم کرد به سابات بۆت تۆ هه‌ر ئه‌سرینت پێ ڕشـتم
به‌ده‌ر لـــه خــه‌م و ئــهندێشه کوا ؟ چیترت بۆ جێهێشتــم
لــه‌م ووڵاتــی غــــهریبیهدا کــهسێك نـی یــه بمدووێنـــێ
ببێته مــیوانــــی دڵـم چــهمکــی بــێ ده‌نــگـی بشکێنـــێ
خــۆزگــهکــانــم گشتی مـردن بۆم داناون خـــه‌م و پرســه
تۆش هه‌ر ئاوابێ ویژدان به ته‌نها جارێك لێم مهپرســــــه
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی دڵ غـــهریبه لــی تۆراوه ئه‌شق وئـهویــن
ته‌مه‌نیشم هـه‌نگاو ده‌نێ بــۆ دهڤــــهرێك لـــه هه‌ڵ وه‌رین
تۆ هه‌میشه ههردڵ ڕه‌ق بووی نوقوم بوی له‌بێ ویژدانــی
ئـیـتـر بهسـیـه وازبـێـنـه لێـــــم دادت نـــادا پــهشیـمانــی
هيمن
سةرجاوة فرميسكى كول