بابه‌ت: دلێر محمد له ( گولێكی وه‌ریو)دا و چه‌ند ڕه‌خنه‌یه‌ك! به‌شی یه‌كه‌م
دلێر محمد یه‌كێكه له‌و شاعیره به توانایانه‌ی ئێستا، كه خاوه‌ن چه‌ندین شیعری ناسك و جوان و سه‌رده‌میانه‌یه و تا ڕاده‌یه‌ك توانیویه‌تی دڵی لاوان له خۆی ڕازی بكات به ده‌ست و خامه‌كه‌ی. له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا نامیلكه شیعریه‌كی په‌نجا لاپه‌ره‌یی به چاپ گه‌یاند به ناوی ( گوڵێكی وه‌ریو ) كه چه‌ند هۆنراوه‌یه‌كی ساده و ناسكی له خۆ گرتووه، دوای ئه‌وه‌ی له ڕێگای هاوڕێیه‌كمه‌وه توانیم ئه‌و نامیلكه‌یه به ده‌ست بێنم و بیخوێنمه‌وه، سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی هیچ خاڵبهندیهك دركم به چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی بچوكی فیكری و شیعری كرد، بۆیه لێره‌دا ئه‌یخه‌مه ڕوو .
له یه‌كه‌م نیگای چاوانتا ئاسوده‌بووم له ناخه‌وه
هه‌تا كاتێ دڵت بردم به ئێش و ده‌ردو ئاخه‌وه
دڵێكی ساده‌م شك ئه‌برد به ته‌مه‌نی مناڵمهوه
بویته حه‌ز و خه‌و و خولیام هاتیته ناو خه‌یاڵمه‌وه
بۆ نهێنی ئه‌وینی خۆم دڵم له چاوم ئه‌پرسێ
له ئێستاوه خۆشم ئه‌وێت به‌س لێوه‌كانم ئه‌ترسێ
له به‌یتی یه‌كه‌مدا باسی هه‌ستی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سه ئه‌كات كه دڵی بردووه، ئه‌مه‌ش له ڕابردودا بووه، چونكه ئه‌ڵێ ( هه‌تا كاتێ دڵت بردم به ئێش و ده‌ردو ئاخه‌وه) ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ڕابردووه، كه‌چی له به‌یتی كۆتاییدا ئه‌ڵێ ( له ئێستاوه خۆشم ئه‌وێیت) .
له به‌یتی دووه‌مدا ئه‌ڵێت ( دڵێكی ساده‌م شك ئه‌برد به ته‌مه‌نی مناڵمهوه ) خوێنه‌ر له كاتێكدا چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یه كه بزانێت دڵی چی به‌سه‌ر هاتووه كه‌چی له نیوه‌دێڕی دووه‌مدا ئه‌ڵێ ( بویته حه‌ز و خه‌و و خولیام هاتیته ناو خه‌یاڵمه‌وه ) .
له به‌یتی كۆتاییدا ئه‌لێ ( بۆ نهێنی ئه‌وینی خۆم دڵم له چاوم ئه‌پرسێ ، له ئێستاوه خۆشم ئه‌وێت به‌س لێوه‌كانم ئه‌ترسێ ) ئه‌م دوو نیوه دیڕه زۆر له یه‌ك دوورن و هیچ واتایه‌ك به ده‌سته‌وه ناده‌ن !
باشه دڵت چی له چاوت پرسی؟؟ چۆن وا لێوت له‌ناكاو په‌یوه‌ست كرد به دڵ و چاوته‌وه؟؟!
شیعری خه‌یاڵ / لاپه‌ڕه 7
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
له بێده‌نگیت سه‌ر ده‌رناكه‌م پێم بڵێ بۆ په‌شۆكاوی
چاوه‌كانت له من توڕه‌ن كه‌چی له ناخا سوتاوی
.
.
وا حهزئهكهی كه ئه‌ڕوانی شێوه‌ت پربێ له ڕق و قین
ئه‌ی چی له چاوانت ئه‌كه‌ی ساڕێژه له سۆز و ئه‌وین
له به‌یتی یه‌كه‌مدا ئه‌ڵێ ( چاوه‌كانت له من توڕه‌ن ) كه‌چی له به‌یتی دووه‌مدا ئه‌ڵێ ( ئه‌ی چی له چاوانت ئه‌كه‌ی ساڕێژه له سۆز و ئه‌وین ) ئه‌م دوو واتایه‌ش ڕێك دژ به‌یه‌كن !
* دواتریش (ساڕ‌ێژ له سۆز و ئه‌وین ) هیچ واتایه‌ك نادات به ده‌سته‌وه، ئه‌گه‌ر بڵێ " ساڕێژه به سۆز و ئه‌وین " واتایه‌كی چكولانهی هه‌یه.
شیعری سۆز و ئه‌وین / لاپه‌ڕه 9
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
نه‌فره‌ت له تۆ ناوه‌كه‌ت له‌و كه‌سه‌ی كه وه‌فای نیه
بڕوام نه‌بوو ئه‌وینی تۆ هه‌ر خه‌مه پڕ له شادییه
- له نیوه دێڕی یه‌كه‌م به نه‌فره‌تی ئه‌كات، له نیوه‌ی نیوه‌دێڕی دووه‌م ئه‌ڵێ ( ئه‌وینی تۆ هه‌ر خه‌مه ) كه‌چی له‌دوای خه‌مه ڕاسته‌وخۆ ئه‌ڵێ ( پڕ له شادییه ) ئه‌م دوو ده‌سته‌واژه زۆر له یه‌ك دوورن !!
* ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ی چاپیش بێت پێویستی به پێداچونه‌وه و ههلهچن ئه‌كرد پێش بڵاو كردنه‌وه .
شیعری ( بێزارم لێت ) / لاپه‌ڕه 14
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
له بێ په‌یمانیت نابوورم وا منت كرده ته‌نیایی
من له خه‌می دووری تۆدا تۆش خه‌ریكی بێوه‌فایی
ئه‌م به‌یته نه شیعرانه‌یه و نه شاعیرانه‌ش نوسراوه، تهنانهتواتایهكی كاملی نیه !
شیعری ( تۆ بێ وه‌فایت ) / لاپه‌ڕه 15
تێبینی/ من ڕێز و حورمه‌تم بۆ كاك دلێر محمد هه‌یه و له گه‌وره‌یی و توانای كه‌م ناكه‌مه‌وه، وه ڕه‌نگه له ڕهخنهكانیشما هه‌ڵه‌بم یان كه‌م و كوڕیم هه‌بێت .
تا به‌شی دووه‌م خواتان له‌گه‌ڵ
تایبه‌ت به یانه / سیروان هه‌له‌بجه‌یی
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم