بابه‌ت: دیمانه له‌گه‌ڵ مه‌لا كرێكار
له ڕێگه‌ی ئیمه‌یله‌وه پێگه‌ی ئیسلام په‌یك دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی، له‌گه‌ڵ مه‌لا كرێكار سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نسارولئیسلام و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی پێشوو ساز داوه، خودی مه‌لاكرێكار وه‌لامی چه‌ند پرسیارێكی گرنگ و هه‌ستیار ده‌داته‌وه ، ئه‌مه‌ش ده‌قی دیمانه تایبه‌ته‌كه‌ی خودی مه‌لاكڕیكاره:
+ سه‌ره‌تا ده‌مانه‌وێت بپرسین كرێكار كێیه‌و به چ ناسراوه ؟
وه‌ڵام : كرێكار كه‌سایه‌تیه‌كی ئیسلامی كورده ، خه‌ڵك ده‌ڵێن به بوێری و راستگۆیی و سه‌ربه‌خۆیی راوبۆچوونی خۆی ناسراوه ..
+ گه‌ر بگه‌رِێینه‌وه بۆ رابوردوو ، ئایا په‌شیمان نیت له راگه‌یاندنی ئه‌نسارولئیسلام ؟
كرێكار - به هیچ شێوه‌یه‌ك لێی په‌شیمان نیم و به به‌رهه‌مێكی دڵخۆشكه‌ری ره‌نجی خۆم و ئه‌و برا عه‌زیزانه‌ی تری ده‌زانم .. خۆشحاڵم كه تۆڵه‌ی یه‌ك یه‌كی برا كوژراوه‌كانی خۆیان له ئیحتیلال كردۆته‌وه ..
+كاری یه‌كگرتوو بزوتنه‌وه‌و كۆمه‌ڵ چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت ؟
كرێكار - كاری سیاسی‌یان به سه‌ركه‌وتوو نازانم ، چونكه شێوه‌ی كاركردنیان وه‌كو مێرووله‌ن له ناو سندوقێكی شووشه‌ی به‌رده‌ستی پارتی و یه‌كێتی دا .. ببنه ملیۆنیش سه‌ری سندوقه‌كه‌یان پێ هه‌ڵنادرێته‌وه .. كاری سیاسی موسوڵمان روكنی خۆی هه‌یه كه خوای گه‌وره دیاری ده‌كات به ( باوه‌رِو كۆچ و جیهادو داڵده‌و پشتیوانی ) وه‌ك ده‌فه‌رموێ : (إِنَّ الَّذینَ آمَنُواْ وَهَاجَرُواْ وَجَاهَدُواْ بِأمْوَالِهِمْ وَأنفُسِهِمْ فِی سَبِیلِ اللّهِ وَالَّذینَ آوَواْ وَّنَصرُواْ أوْڵـئِكَ بَعْضهُمْ أوْلِیَاء بَعْض ) الانفال / 72 كاری سیاسی ئیسلامی نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك چاوه‌رِوانی ده‌ستی غه‌یری موسوڵمانان بكات .. كۆمه‌ڵكاری ئیسلامی مه‌رج نیه حزبایه‌تی بێت ..
+له‌وانه‌یه هه‌ر یه‌ك له كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو به لیستێكی هاوبه‌ش بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی كوردستان داببه‌زن، ئه‌م كاره‌ت لا په‌سه‌نده ؟ ده‌توانێت قه‌واره‌یه‌ك بۆ رابوونی ئیسلامی بگه‌رِێنێته‌وه ؟
كرێكار - به یه‌ك لیست دابه‌زن یان به دوو ، پێم وانیه كاریگه‌رییان هه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌و كورسیانه‌ی له په‌رله‌ماندا به ده‌ستی دێنن بۆیان ببێته 25 كورسی ، به‌رامبه‌ره‌كانیان هی خۆیان ده‌كه‌نه 250 كورسی ، دوای هه‌شتا ساڵی دیكه ئه‌گه‌ر وه‌كو ئیخوانی میسر خۆیان له‌به‌ر گورزی جه‌للادانی پارتی و یه‌كێتیشدا راگرن هه‌ر نابنه پێنج یه‌كی ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی برِیاری لێوه ده‌رناچێت و كه‌سی پێ موحاسه‌به ناكرێت .. له كوردستاندا برِیار له په‌رله‌مان نیه ، لای حزبه ، له حزبیشدا لای خه‌تی سه‌رۆكه ، له خه‌ته‌كه‌شدا كول فی كول هه‌ر سه‌رۆكمان زێرِه‌یه كه ده‌یانووت : ( اذا قال صدام قال العراق ) ئه‌وه بۆ هه‌موو فیرعه‌ونێكه .. ئه‌وه‌ی كوردستانیش هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان و سیاسه‌ت نیه ، ئه‌وه ئاشه‌به‌ته‌نووره‌ی لاكۆڵانه .. مادام له گه‌مه‌ی سیاسیتدا ئیعتیماد ده‌كه‌یته سه‌ر چه‌كداره به‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌رت ، فاشیلیت ! ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداره ، خاوه‌ن ئه‌من وسوپاو پۆلیس و زیندانه ، ئه‌و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كه داده‌نێ ، ئه‌و رۆژ دیاری ده‌كات ، ئه‌و ده‌نگه‌كان ده‌ژمێرێت !! تۆ دوای هه‌له‌كه سه‌مای هه‌ڵبژاردنه چه‌واشه‌كاریه‌كه چاوه‌رِێ ده‌بیت ئه‌و به خێری خۆی رێت پێ بدات له‌و شوێنه دانیشیت كه بۆت دیاری ده‌كات .. ئیتر قه‌واره‌ی چی‌یان ده‌بێت ؟! كاریگه‌ریی ئێستای ئه‌ندامه‌كانیان له په‌رله‌مان و له برِیارداندا چه‌نده ، ئه‌و كاتیش هه‌ر وا ده‌بن .
+ ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی لێبوردن بۆ ده‌ربكه‌ن ئایا ئاماده‌ییت تێدایه بگه‌رِێیته‌وه بۆ كوردستان؟
كرێكار - لێبوردنی چی ؟! بۆچی كلكی كه‌ری باپیریانم برِیوه یان ناوفۆكی خۆیان ؟! چیم به‌رامبه‌ر كردوون ؟! یه‌كێتی هه‌رچی درۆ‌و ده‌له‌سه‌و فاك و فیكی هه‌بوو له‌گه‌ڵ كافری موحاریبدا خستیه كار‌و دامیه دادگا ، ده‌ستی به رِووره‌شی له هه‌مبانه‌ی به‌تاڵه‌وه ده‌رچوو ، كام ئه‌ندامه‌ی زۆر قه‌ره‌چه‌ناغه نه‌یوێرا له دادگا بیهێنیته به‌رامبه‌رم ، چونكه هیچیان پێ نیه ؟ خۆ ده جار له‌سه‌ر یه‌ك كێشه نادرێمه‌وه به دادگا ؟! كوردستان وه‌ك موڵكی ئه‌وانه موڵكی باب و باپیر و نه‌وه‌و نه‌وزاده‌كانی منیشه ، هاتنه‌وه‌شم په‌یوه‌ندی به به‌ربه‌سته‌كانی رێمه‌وه هه‌یه نه‌ك به پارتی ویه‌كێتیه‌وه ..
+رات له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌ی مه‌زاره‌كانی شیعه له عێراقدا چیه؟
كرێكار - رام له‌گه‌ڵیدا نیه ، ناشزانم كێ كردوێتی ..
+رات له‌گه‌ڵ كاره خۆكوژیه‌كان كه ده‌كرێت و منداڵ و ژن و خه‌ڵكی بێ‌تاوان ده‌كوژرێت چۆنه ؟
كرێكار - چالاكی ئیستیشهادیم پێ شه‌رعیه‌و ره‌وایه به‌و مه‌رجه‌ی به ئیحتیلال و هاوبارنی شه‌رِانیدا ئه‌نجام بدرێت ، فه‌توای شه‌رعی له‌سه‌ر ده‌رچوو بێت و بكه‌ره‌كه‌ی بزانێت چی ده‌كات و نیشانه‌كه چیه .. مه‌رجیش نیه ئه‌و هه‌موو ته‌قینه‌وانه ئیسلامی بیانكات .. به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه ئۆتۆمۆبیلن و سایه‌قیان تێدا نیه ، یان ئه‌وانه‌ی له بازارِو شوێنی خه‌ڵكی لاشه‌رِدا ئه‌نجام ده‌درێت ، حه‌تمه‌ن ئه‌وانه ئیحتیلال و هاوكارانێتی ، كۆمپانیا ئه‌منیه‌كان و ئیسرائیل و موخابه‌راتی ووڵاتانی دراوسێی عێراقه ، یان حزبه عه‌له‌مانیه بێ دینه‌كانن كه له ئاوی شێلوودا ماسیان چاكتر بۆ ده‌گیرێت .. كوشتنی خه‌ڵكی لاشه‌رِ له هه‌ر جۆره ئینتیمایه‌ك بێت به هه‌ر به‌هانه‌یك بێت ، ناشه‌رعیه ..
+ گه‌ر داوات لێ بكه‌ن بۆ رابه‌رایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی قبووڵی ده‌كه‌یت یان نا ؟!
كرێكار - داوای وا نه‌كراوه‌و هه‌قیش نیه له‌گه‌ڵ فه‌ره‌زه‌یاتدا مامه‌ڵه بكه‌ین .. ئه‌و كاره‌ش خۆ چه‌رچێتی نیه ، برِیار ده‌م باوه‌ڵێك هه‌ڵگرم و برِۆم ..
+ئێستا هه‌وڵێك هه‌یه بۆ گۆرِینی ده‌ستوری ئیسلامی بۆ ده‌ستوری عیلمانی، ئایا هه‌ر یه‌ك له كۆمه‌ڵ و بزوتنه‌وه له حكومه‌تدا به‌شدارن ده‌توانن رۆڵی گرنگ ببینن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گۆرِانكاریه نه‌كرێت ؟
كرێكار - له خوا بترسه له‌وه‌ی ووت .. بۆچی ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌ستوری ئیسلامیه تا بگۆرِێت بۆ عه‌له‌مانی ؟! ره‌نگه جه‌نابت یان نه‌تخوێندبێته‌وه یان نه‌زانیت كه ئه‌و ده‌ستوره‌ی ئێستا دژایه‌تی له‌گه‌ڵ حاكمێتی خوای گه‌وره‌دا هه‌یه ، پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه .. ئه‌وه‌ش به هێزی چه‌ك و بازووی پارتی ویه‌كێتی و پشتیوانی نێو ده‌وڵه‌تی نوسراوه‌ته‌وه‌و فه‌رز كراوه ، بزوتنه‌وه‌و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوی داماو چۆن ده‌توانن هه‌ر داوای گۆرِینیشی به جیددی بكه‌ن ؟! چ جای گۆرِینی .. ئه‌وی ئومێدی وای هه‌یه ، گێله ..
+ رابوونی ئیسلامی له عێراق و كوردستان به‌ره‌و كوێ ده‌رِوات؟
كرێكار - له عێراقدا به‌ره‌و باشتر ده‌رِوات ، چونكه عه‌له‌مانیه‌تی عه‌ره‌بی هات و پوكایه‌وه‌و ئه‌مرِۆ به پشتیوانی ئیحتیلالیش توانا‌و جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌ماوه رووبه‌رِووی ئیسلامی بوه‌ستێته‌وه ، به‌ڵام رابوونی ئیسلامی له كوردستاندا سیس بووه ، چونكه كرایه تۆپ و هه‌ر یه‌ك لای خۆیه‌وه به جۆرێك كه حه‌ز ده‌كات و به‌ره‌و ئارِاسته‌یه‌ك كه دۆسته‌كانی پشتیه‌وه ده‌یانوویست دایانه به‌ر شه‌ق ، تا ته‌قی ..
+رات چیه له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌توایه‌ی ئه‌بو عومه‌ری به‌غدادی كه ده‌ڵێت هه‌ر كه‌س به‌یعه‌ت نه‌داته سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراقی باغیه یان عاسیه؟
كرێكار - ئه‌گه‌ر وای ووتبێت هه‌ڵه‌یه ، چونكه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق گروپێكی جیهادیه‌و به ناونانی نابێته ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و به‌یعه‌تی له‌سه‌ر موسوڵمانان فه‌رز نابێت ، خه‌ڵك ناچار كردنیش له‌سه‌ر به‌یعه‌ت ناشێت ، به‌یعه‌تیش كه حه‌وت جۆره هیچ كه‌سێك ناتوانێت به‌یعه‌تی خه‌لیفه له كه‌س ( ته‌نانه‌ت له شوێن كه‌وتوانی خۆشی ) وه‌ربگرێت ..
+هه‌ڵسه‌نگاندت بۆ داهاتووی گروپه چه‌كداره‌كان چیه له عێراقدا؟
كرێكار - ده‌بێ مه‌به‌ستمان گروپه جیهادیه‌كانی عاره‌بستان بێت ، پێم وایه هیچ پرۆژه‌یه‌ك بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌وان له عێراقدا خۆی ناگرێت ، چونكه خاوه‌ن قسه‌و بازوون .. ئه‌وه پێنجه‌م ساڵی جه‌به‌رووتی ئیحتیلاله‌و هیچ به‌رپرسێك نه‌یتوانیوه دائیره‌كه‌ی له مه‌نتیقه‌ی خه‌زرا بێنێته ده‌ره‌وه ! ئه‌وی ئیسلام ناناسێت نازانێت كاریگه‌ریی عه‌قیده‌و جیهاد له‌سه‌ر موسوڵمانی دیندار چه‌نده‌و چ چه‌كێكی كوشنده‌شه به‌ده‌ست سه‌ركرده‌ی ئیسلامیه‌وه ؟!
+بۆچی ئیسلامیه‌كان هه‌میشه له ده‌سه‌ڵاتدا شكست ده‌خۆن و ناتوانن له ده‌سه‌ڵاتدا وه‌ك پێویست رۆڵی خۆیان ببینن و خزمه‌ت به ئیسلام و به میلله‌ته‌كانیان بكه‌ن ، وه هه‌میشه ناتوانن له ململانێ سیاسیه‌كاندا سه‌ركه‌وتوو بن؟ ئه‌زموونی سودان و ئه‌فغانستان و سۆماڵ و له‌م دواییه‌شدا حه‌ماس له فه‌له‌ستین ؟ ئایا ئه‌مه ئه‌وه ناسه‌لمێنێت كه ئیسلامیه‌كان ناتوانن ده‌سه‌ڵات به‌رِێوه به‌رن ؟ یان هۆكه‌ی ده‌گه‌ِرِێته‌وه بۆ كامڵ نه‌بوونی سیاسی و نه‌زانینی گه‌مه‌ی سیاسی یان بۆ لاوازی ئیداری و سیاسی؟
كرێكار - هه‌ق نیه وه‌كو ده‌روونناسی ده‌ڵێت بكه‌ویته جه‌لده لێدانی خۆت .. بۆچی به‌عسیه درِنده‌كان كه به پێنج تانكه‌وه ئینقیلابیان له به‌غدا پێكردن ، چیان ده‌زانی ؟! ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانی پێنج سایه‌قی تانك په‌یدا كه‌ن .. بۆچی ناسریه‌كان فه‌یله‌فلووس بوون ؟ سینایان دۆرِاندو سوپایان بۆ شه‌رِی ناوخۆی یه‌مه‌ن ده‌نارد ؟! نا‌بینیت له هه‌ڵبژاردنی ئه‌خیری میسردا یه‌ك كورسیشیان نه‌هێنا ؟! ئه‌مه چ فه‌زح بوونێكه ؟! فیكرێك له‌سه‌ر حوكم بێت ، دوایی ئه‌وه‌نده فاشیل بووبێت نه‌توانێت كورسیه‌ك له كۆی 440 كورسی بهێنێت !! چما مه‌لیك عه‌وڵای ئوردن به شه‌عبیه‌تی خۆی حوكم ده‌كات ؟! بۆچی مه‌لیك عه‌وڵای سعودیه له خۆشه‌ویستی سه‌كسوكه كامل بۆیاخه‌كه‌ی به‌یعه‌تی دراوه‌تێ یان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه كه ئه‌م حاكمه ره‌زاقورسانه حه‌ره‌سی زیندانن و كورسیه‌كانیشیان سه‌ربازو موخابه‌راتی ئه‌مریكایی پاسه‌وانێتی ؟!
پاشان ئاده‌ی پێم بڵێ ئیسلامیه‌كان له كوێ هاتوونه‌ته سه‌ر حوكم غه‌یری ئێران و ئه‌فغانستان ؟! ئێران ئه‌وه له‌به‌ر چاوه سی ساڵی نه‌بردووه‌و ده‌بێته نۆیه‌م وولاتی ئه‌تۆمی جیهان .. بۆچی مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد وه‌كو قه‌زافیه پاڵ كه‌وێت و لكی دشداشه‌كه‌شی بگرێت !! ئه‌فغانستانی پێش و پاش تاڵیبان هه‌ر رۆژئاوا نه‌یهێشت بۆ موسوڵمانانی سوننی ببێته مه‌ئوایه‌ك .. مه‌گه‌ر چی له‌م پیلانه سه‌خیفه ئیستیعمارییه زیاتره كه برِیاری ( نه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئێمه یه‌كگرتووه‌كان ) وابوو كه 32 ووڵاتی رۆژئاوایی ده‌بێت 000ر32 سه‌ربازیان بۆ پاراستنی حوكمی كه‌رِه‌زای بنێرنه ئه‌فغانستان ، هه‌ر یه‌كه‌یان به هه‌زار سه‌رباز ویلایه‌تێكی داگیر كات !!!
نازانم چۆن تۆ حوكمی عومه‌ر البه‌شیرت خوا خه‌جاڵه‌تی كات به ئیسلامی حساب كردووه ؟ ئه‌و هه‌موو ئیسلامیانه بۆچی له زیندانیدان ؟! كێشه‌ی دارفۆر كه 100 % موسوڵمانن بۆچی له‌به‌ر خاتری پۆستاڵ و حه‌یزه‌ران و سه‌وله‌جانی خۆی حه‌ل نابێت ؟! گله‌ییت له كوێی سوماڵ هه‌یه ؟! كۆمه‌ڵه خه‌ڵێكی راستگۆ توانیان دوای 15 ساڵ شه‌رِی ناوخۆ ووڵات هێمن كه‌نه‌وه‌و له‌و شوێنه‌ی محمد سیاد به‌ری عه‌له‌مانی له مۆقدیشۆدا له 1975 مه‌لای له‌سه‌ر به‌رگریی له شه‌ریعه‌تی ئیسلام سوتاند ، ئه‌مان توانیان له 2005 دا شه‌ریعه‌تی ئیسلامی بۆ بهێننه‌وه .. مه‌گه‌ر هه‌ر هه‌موو جیهان نه‌یبینی چ پیلانێكیان دژیان گێرِا ؟! بۆچی ئێستا كێ ئه‌منیه‌تی حكومه‌ته عه‌میله‌كه‌ی عبدالله یوسف ده‌پارێزێت ، خۆی یان ئه‌سیوبیای داگیر كه‌ر ؟!
پاشان ده‌ڵێی حه‌ماس و غه‌ززه ؟! مه‌گه‌ر تۆ ئه‌و هه‌موو پیلانه نێو ده‌وڵه‌تیه‌ی ده‌حه‌لانت نه‌دی ؟! نه‌تدی بۆچی 247 ملیۆن دۆلاری خرابووه به‌رده‌ست ؟! ئاخر حه‌ماس ئاقڵ بوو كه شه‌رعیه‌تی خوا‌و شه‌رعیه‌تی میلله‌تی خۆی ده‌سكه‌وتووه‌و فه‌تح ده‌یویست وه‌كو یه‌كێتی هێزی ئیحتیلالی بهێنێته سه‌ر تا پاكسازیان كه‌ن .. بۆچی به پێچه‌وانه‌وه نایبینیت كه حه‌ماس ئاقڵ بوو به ده‌ردی عاره‌ب ده‌ڵێت : ( ئه‌ته‌غه‌ددا بیك قه‌بله ئه‌ن ته‌ته‌عه‌ششا بی ) واته ده‌تكه‌مه قاوه‌ڵتی پێش ئه‌وه‌ی بمكه‌یته نانی ئێوارێ .. ده‌حه‌لان و ئه‌بو شباك له‌سه‌ر حه‌ریر ده‌خه‌وتن و ئیسماعیل هه‌نییه‌ش تا ئێستا ماڵه‌كه‌ی هه‌ر له ئۆردوگایه !!
پاشان عه‌زیزی من بۆچی ته‌كامولی سیاسیمان نیه‌و له گه‌مه‌كه نازانین ؟! بۆچی نازانین ئیداره ببه‌ین به‌رِێوه ؟! بۆچی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر حوكمن كه تا دوێنێ كه‌رِو كاسیان كردبووین به حه‌تمیه‌تی پرۆلیتاریا‌و سه‌ركه‌وتنی ماركسیزم و ده‌یانووت ماركسیزم له‌گه‌ڵ بزاوتی ئه‌ستێره‌ی گه‌ردووندا رێ ده‌كات .. ده‌یانووت هه‌موو ووزه‌یه‌ك ده‌بێ دژی سه‌رمایه‌داریی و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بێت كه ئه‌مریكایه ، ئێستا هه‌موو ئه‌و بیروباوه‌رِه‌ی ئه‌وانه حه‌ددی نیه به گوێزی پووچیش بێت كه توێكڵه‌كه‌ی بۆ ئاگردان و زۆپا به‌كار دێنینه‌وه .. نا‌بینیت ئه‌و پێشه‌وا قه‌یرانه چۆن به راكردن خۆیان هه‌ڵده‌ده‌نه باوه‌شی ئه‌مریكاوه .. كاكه ئه‌وانه هیچیان پێ عه‌یب نیه ، جاشی ، خیانه‌ت ، درۆ ، ناپاكی .. پاشان هه‌رچی زوڵم و سته‌م هه‌یه ده‌یكه‌ن و ده‌كه‌ونه‌وه پێكه‌نینی پلاستیكی !! ئێمه‌ش له غه‌یبه‌تی یه‌كتریی ده‌ترسین .. نه‌تدی له نێوان شه‌رِی براكوژیی پارتی و یه‌كێتیدا 000ر36 لاك كه‌وتبوو به ره‌سمی به شه‌هیدیان ناساندن !! ئاخر خۆ له هه‌موو ئیختیلافاتی بیست ساڵه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر‌و مامۆستا مه‌لا عه‌لی ره‌حمه‌تیدا یه‌ك كه‌س كوژرا ئه‌ویش خوێنه‌كه‌ی درا .. ئاده‌ی كێ وه‌كو ئه‌هلی ئیسلام پاكه ؟!
پاشان لایه‌نی ئیداریی چیه ئه‌گه‌ر تۆ خه‌ڵكه‌كه‌ت متمانه‌یان پێ كردیت ؟! به درێژایی مێژووی كورد مه‌لایه‌ك ده‌یتوانی هه‌م حاكم بێت هه‌م داوه‌ر ، خۆ ئێمه‌ی موسوڵمان ئه‌زمه‌ی یاسامان نابێت.. چوویته هه‌ر گوندێك و ووتت با مه‌لاكه‌تان به پێی مه‌زهه‌بی شافیعی حوكمتان كات ده‌توانێت باشترین ئیداره ببات به‌رِێوه ، پێشیان ده‌ڵێیت كێ ئیعتیرازی گرت بێته‌وه لامان تا به بۆچوونی مه‌زهه‌به‌كانی تر داواكه‌ی سه‌یر كه‌ینه‌وه .. به سه‌د ساڵی تریش ئه‌و په‌رله‌مانه داماوه‌ی هه‌ولێر ناگاته سه‌د یه‌كی ئه‌مه ..
نه‌هاتنه‌وه‌ی ئێمه‌ی ئیسلامی له‌به‌ر كه‌م و كورتی خۆمان نیه ، پیلانه‌كه‌ی به‌رامبه‌رمان نێو ده‌وڵه‌تیه‌و له قه‌باره‌ی خۆمان گه‌وره‌تره .. رۆژئاوا له خۆمان باشتر ئێمه ده‌ناسێت بۆیه ناهێڵێت بێینه‌وه پێشێ .
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم