1

بابه‌ت: به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئه‌مساڵ ئه‌وه‌ی‌ پار نییه‌

به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئه‌مساڵ ئه‌وه‌ی‌ پار نییه‌

رۆژنامه‌ی‌ سپۆرتی‌ كه‌ته‌لۆنی‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ئاستی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌وه‌رزی‌ نوێدا، وه‌ك ئاستی‌ به‌رشه‌ی‌ ساڵی‌ پار‌و پێرار نییه‌.

كوران كةلارى
: رۆژنامه‌ی‌ سپۆرتی‌ ئیسپانی‌ راپۆرتێكی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌ كه‌ ئاستی‌ ئه‌م یانه‌یه‌ وه‌ك دوو ساڵی‌ رابردوو نیه‌، كه‌ ئه‌مه‌شی‌ بۆ چه‌ند هۆكارێك گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌، له‌نێوانیاندا بوونی‌ چه‌ند یاریكه‌رێكی‌ نوێ له‌ریزی‌ یانه‌كه‌دا‌و به‌شداریكردنی‌ زۆربه‌ی‌ یاریكه‌ره‌كانی‌ له‌مۆندیالی‌ رابردوودا، هه‌روه‌ها خشته‌ی‌ كاتی‌ په‌ستێنراوی‌ یارییه‌كانی‌ ئه‌م یانه‌یه‌.
به‌رشه‌لۆنه‌ زۆربه‌ی‌ یاریكه‌ره‌كانی‌ به‌شدارییان له‌مۆندیالی‌ ئه‌فه‌ریقای‌ باشوردا كردووه‌، وه‌ك به‌شداریكردنی‌ ڤاڵدێس‌و پویۆڵ‌و پیكێ‌و بۆسكیتس‌و چاڤی‌‌و ئینێستا‌و پیدرۆ‌و ڤییا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیسپانیا، كه‌ توانیان نازناوه‌كه‌ش به‌ده‌ستبهێنن، كه‌ ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری‌ سلبی‌ له‌سه‌ر یاریكه‌ره‌كان دروست كردووه‌، بێجگه‌ له‌نه‌بونی‌ ماوه‌ی‌ پشوی‌ گونجام پێش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ خولی‌ ئه‌م وه‌رزه‌. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیكردنی‌ ڤییا‌و ماسكیرانۆ كاتێكی‌ باشی‌ ده‌وێت هه‌تا له‌گه‌ڵ شێوه‌ی‌ یاریكردنی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ شاره‌زا ده‌بن. ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌و یارییه‌ زۆرانه‌ی‌ كه‌ ئه‌م یانه‌یه‌ له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجامیداون. هه‌روه‌ها به‌شداریكردنی‌ یاریكه‌ره‌كان له‌پاڵاوتنه‌كانی‌ یۆرۆی‌ 2012 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كانیان.

له شارستةى عيشوةى نازتا خوم ئامرازى ليكدةر بووم
           ئةى بؤ ئيستا ليت بووم بةكرى خؤ جاران هةر خوم بكةر بووم
http://www.kurdupload.com/images/0kyDJYu1316517362/______________________________________.jpg
    [email protected]

2

وه‌ڵام: به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئه‌مساڵ ئه‌وه‌ی‌ پار نییه‌

راسته‌ به‌رشه‌ ئاستی دابه‌زیوه‌
به‌ڵام ئێستا سه‌ره‌تایه‌ با ئه‌وه‌ش بزانین

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .