1

بابه‌ت: روونكردنه‌وه‌یك له‌ یه‌كێتی زانایانه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌بوبه‌سیر ته‌رتوسی

موفتی تووندڕه‌و ناسراوه‌، نامه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزی له‌سه‌ر گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی كوردانی سوریا‌و ئێراق بڵاوكردۆته‌وه‌، كه‌ تێیدا وێڕای چه‌ندان بوختان هه‌ڵبه‌ستن به‌ گه‌لی كورد‌و كافركردنیان، بێ‌ شه‌رمانه‌ ده‌ڵێت: ئێوه‌ جێتان له‌ ناو ئێمه‌ نابێته‌وه‌، جگه‌ رق‌و كینه‌‌و دوژمنداری شتێكی دیكه‌تان له‌ ئێمه‌ پێناگات.

قسه‌كانی ته‌ڕتوسی ده‌ره‌نجامی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی هه‌رێمی كوردستانه‌‌و، باكگراوندێكی سیاسیشی له‌ پشته‌، چونكه‌ به‌ شه‌یتان په‌رستی وه‌سفی كورد ده‌كات، وه‌ك ئاماژه‌كردن بۆ كوردبوونی ئێزدیه‌كانه‌، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م گیانی پێ:ه‌وه‌ژیان له‌ كوردستان بكه‌وێـه‌ مه‌ترسییه‌وه‌، هه‌میش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ نه‌گێڕدرێنه‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.

ته‌ڕتووسی خوێنی كوردان حه‌ڵاڵ ده‌كات‌و، هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌موو شتێكی خراپیان لێ‌ ده‌كات.

مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا زۆر به‌ تووندی وه‌ڵامی تۆمه‌ته‌كانی ته‌رتووسی ده‌داته‌وه‌.

به‌ناوی خوای گه‌وره‌‌و میهره‌بان

[يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُونُوا قَوَّامِينَ لِلَّهِ شُهَدَاءَ بِالْقِسْطِ وَلَا يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَآنُ قَوْمٍ عَلَى أَلَّا تَعْدِلُوا اعْدِلُوا هُوَ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَى وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ]

جه‌ماوه‌ری كوردستان

موسڵمانان‌و هه‌ڵگرانی سه‌رجه‌م ئایین‌و مه‌زه‌ب‌و نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كانی كوردستان

هه‌میشه‌ خه‌ڵكانێك هه‌ن چاویان به‌و برایه‌تی‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵنایێت‌و، هه‌میشه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن دڕك‌و گرفت له‌ نێو سه‌رجه‌م پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی كوردستان دروست بكه‌ن، هه‌ندێك جار به‌ناوی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه‌، هه‌ندێك جاریش به‌ناوی ئایین‌و مه‌زه‌به‌وه‌ هه‌وڵی هێنانه‌وه‌ی ئاریشه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ بری ئاشتی‌و پێكه‌وه‌ژیان، كوردستان بكه‌نه‌ گۆمی خوێن‌و له‌ یه‌ك به‌ربوون، كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌مان دیتن ویستیان به‌ناوی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه‌ گرفت دروست بكه‌ن، هه‌روه‌ك به‌ناوی رێكخراوی مه‌سیحی‌و جوله‌كه‌‌و ئیسلامی‌و ئێزدیش هه‌مان شت ده‌كه‌ن، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ گه‌لانی كوردستان به‌ سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌‌و ئایینه‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌ قه‌ت ده‌رفه‌تیان بۆ ئه‌وانه‌ دروست نه‌كردووه‌‌و هه‌میشه‌ پێكه‌وه‌ژیان قوڵتر بۆته‌وه‌.

له‌ دواهه‌مینی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌ كار بۆ لێكترازانی برایه‌تی‌و پێكه‌وه‌ژیانی كوردستان ده‌ده‌ن، ئه‌و فه‌توایه‌یه‌، كه‌ (عبد المنعم مسته‌فا حلیمه‌) ناسراو به‌ (ئه‌بوبه‌سیر ته‌رتوسی) كه‌ ناوی موفتی جیهادیه‌كانی له‌ خۆی ناوه‌، كه‌ وه‌ك روونكردنه‌وه‌یه‌ك ئاراسته‌ی گه‌لی كوردی ده‌كات.

ئێمه‌ له‌ یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ تووندی ره‌تی قسه‌كانی ناوبراو ده‌كه‌ینه‌وه‌‌و، دڵنیاشی ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ هه‌وڵه‌كانی ئه‌و‌و هاوشێوه‌كانی مایه‌پووچ‌و بێ ده‌ره‌نجام ده‌مێننه‌وه‌، بۆشی دوپات ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ ئیسلام ئێمه‌ی فێركردووه‌ به‌ درێژایی مێژوو وه‌ك هه‌موو ولاتانی ئیسلامی به‌ ئاشتی له‌گه‌ڵ مه‌سیحی‌و ئاینه‌كانی دیكه‌ بژین‌و، قه‌تیش دۆستایه‌تی شه‌یتانمان نه‌كردووه‌ كه‌ ویستوومانه‌ كورده‌ ئێزدیه‌كان به‌ پێێ‌ ویستی خۆیان له‌ نێو گه‌لی خۆیان بژین، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئێمه‌ به‌ دۆستی شه‌یتان ده‌زانێت، ده‌بوو ئه‌وانه‌ی به‌ دۆستی شه‌یتان بزانیبا، كه‌ به‌ زه‌بر‌و زوڵمه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت ناسنامه‌ی كوردی له‌ ئێزدیه‌كان بستێننه‌وه‌‌و، بۆ خۆیان ببه‌ن.
قورئانیش له‌لای ئێمه‌ قه‌ت سوكایه‌تی پێنه‌كراوه‌، بگره‌ پیرۆزترین‌و گه‌وره‌ترین‌و به‌ڕێزترین كتێب له‌لای گه‌لی كورد قورئانی پیرۆزه‌، حه‌ڵاڵكردنی خوێنی گه‌لی كوردیش به‌م بیانوانه‌، به‌تایبه‌تی كه‌ ده‌ڵێت: (ژیانتان له‌گه‌ڵ ئێمه‌‌و له‌لای ئێمه‌ نییه‌، جگه‌ له‌ دوژمنداری‌و رق‌و كینه‌ هیچی ترتان له‌لای ئێمه‌ نابێت)، ئه‌و قسانه‌ لوتكه‌ی نه‌زانی ئه‌وه‌ بۆ گه‌لی كورد، چۆن زمانت گرت‌و قه‌ڵه‌مت نووسی، كه‌ خوێنی هه‌موو گه‌لی كورد حه‌ڵاڵا بكه‌ی، ئه‌و كوردانه‌ی مزگه‌وت‌و قورئان‌و ئیسلام‌و خوا‌و پێغه‌مبه‌ر له‌گه‌ڵ خوێن‌و دڵمان تێكه‌ڵاو بووه‌، دڵنیاش به‌ به‌و هه‌وڵه‌ نه‌زۆكانه‌ قه‌ت گه‌لی كورد له‌ ئیسلام سارد نابێته‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ گه‌رم‌و گوڕتر ده‌بین، چونكه‌ ئێمه‌ ئیسلاممان له‌ پێغه‌مبه‌ر‌و قورئانمانه‌وه‌ ناسیووه‌، كه‌ فێری خۆشه‌ویستی‌و هاوكاری‌و خوداپه‌رستی‌و پێكه‌وه‌ژیانیان كردووین، دڵنیاش به‌ ده‌رفه‌ت ناده‌ینه‌ هاوبیره‌كانت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئوممه‌تی ئیسلامیمان ببه‌نه‌ ده‌رێ‌‌و، ئه‌و جاره‌ به‌ناوی كوفر‌و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ ده‌رفه‌ت وه‌ربگرن بۆ شێواندن‌و تێكدانی باری ژیانی كوردستان. خۆزگه‌ یه‌ك له‌ هه‌زاری ئه‌و هه‌ڵوێسته‌تان له‌سه‌ر قورئان ئه‌و كاته‌ بووایه‌، كه‌ حكومه‌تی به‌عسی قورئانی پیرۆزی له‌ گوند‌و دێهاته‌كانی كوردستان ده‌سووتاند.

كه‌سیش خێری به‌ ئێمه‌ نه‌كردووه‌ كه‌ لێره‌ ده‌ژین، كه‌ ئێستای هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌مانی ژیانمان له‌ كوردستان لێ‌ بكات، چونكه‌ ئه‌وه‌ زێدی باب‌و باپیرانمانه‌‌و، خه‌ڵكانی دیكه‌ هاتوونه‌ كوردستانیان پارچه‌ پارچه‌ كردووه‌‌و، وڵاتی ئێمه‌یان به‌ زوڵم‌و سته‌م داگیر كردووه‌.

هه‌ر لێره‌شه‌وه‌ داوا له‌ هاووڵاتیانی كوردستان ده‌كه‌ین، ئه‌م جۆره‌ فه‌توا‌و قسانه‌، كه‌ بۆنی فیتنه‌‌و كوشتار‌و تێكدانی ئاساییشی كوردستانی لێ دێت، له‌ خه‌ڵكانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌‌و ئایینێكه‌وه‌ ده‌ربچن، ئامانج لێێ‌ تێكدانی باری ژیان‌و گوزه‌ران‌و ئارامی كوردستانه‌، پێویسته‌ له‌ ئاست مه‌سئولیه‌ته‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وڵانه‌ بكه‌ین.

هه‌روه‌ك داوا له‌ مه‌سیحی‌و ئێزدی‌و شه‌به‌كه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین، پتر ده‌ست به‌ پاراستنی هه‌رێمی كوردستان گرن‌و، ده‌رفه‌ت نه‌ده‌ن به‌ناوی مه‌سیحیه‌ته‌وه‌ كه‌س پشێوی له‌ كوردستان نه‌نێته‌وه‌‌و، یان كه‌سانێك بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بیه‌وێت ئێزدیه‌كان له‌ نه‌ته‌وه‌ی كورد داببڕێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ یه‌كه‌م ئامانجی دوژمنانه‌.

له‌ هه‌مان كاتدا داوا له‌ راگه‌یاندنه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین هه‌میشه‌ هه‌وڵ بده‌ن وێنه‌ی كورد وه‌كو خۆی پیشان بده‌ن، نه‌ك خوانه‌خواسته‌ ده‌رفه‌ت بدرێته‌ كه‌سانی تووندڕه‌و، كه‌ خه‌ڵكێكی ساده‌ له‌ دژی وڵاته‌كه‌مان فریو بده‌ن.
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
كوردستان/ هه‌ولێری پایته‌خت
‏30‏/9‏/2010

دەڵێن شێت بووە ،دەست و پێی کۆت و بەند کەن!
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!
https://fbcdn-sphotos-f-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/1535464_717902694897472_1960931195_n.jpg

2

وه‌ڵام: روونكردنه‌وه‌یك له‌ یه‌كێتی زانایانه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌بوبه‌سیر ته‌رتوسی

ده ست خؤش بؤ ئاماده كردني ئه م بابه ته
ئه م كابرايه ته رتوسي به هه له له كورد كه يشتووه . خوا هيدايه تي بدات

http://www.kurdupload.com/images/XTEu1322333751/777.PNG

[size=16]ئەگەر شێوەی روخسارمان بە دەست خۆمان بوایە بە جوانترین شێوە درووستمان ئەكرد بەڵام خۆ شێوەی دەروونمان بە دەست خۆمانە بۆ بە جوانترین شێوە بوونیادی نەنێین[/size]

3

وه‌ڵام: روونكردنه‌وه‌یك له‌ یه‌كێتی زانایانه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌بوبه‌سیر ته‌رتوسی

ده ست خؤش بؤ ئه م بابه ته هيوادارم هه ر به رده وام بيت خوداسه ر كه وتوت بكات

http://kurdup.com/up/uploads/picture/6fc6bf857f.jpg
هه نك خه تاى جيه كول ووشك ده كات.كول خوى شيرينه واله خوى ده كات
ئه بيت مه يلى توم جون ده رجيت له دل.قه ت ديوته هه نك وازبينى له كول

4

وه‌ڵام: روونكردنه‌وه‌یك له‌ یه‌كێتی زانایانه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌بوبه‌سیر ته‌رتوسی

سڵاو

ده‌ستیان خۆشبێت ، بۆ وه‌لام دانه‌وه‌ی نازانم لۆ ئه‌وکابرایه‌ ئه‌ها قسان ده‌کات و ئه‌وشتانه‌ی له‌دوو ده‌کرێ خوا ره‌حمان پێبکات ئه‌وجه‌ ئه‌و .

5

وه‌ڵام: روونكردنه‌وه‌یك له‌ یه‌كێتی زانایانه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌بوبه‌سیر ته‌رتوسی

نه‌ عاره‌ب نه‌ ئێرانیم نه‌ توركێكی شاخستانیم.
من كوردم ئینجا ئه‌گه‌ر یهودبم یان ئه‌هلی مه‌سیح یان موسلیم یان ئێزیدی بم، لێره‌وه‌ به‌ كافره‌
به‌ناو ئسلامه‌كان ده‌ڵێم كورد له‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی دكه‌ی جیهان ئیسلام تره‌
چونكه‌ له‌ هیچ وڵاتێكی دونیا نییه‌ ئه‌و هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و ئاین له‌ له‌ شوێنێك بژین جگه‌ له‌كوردستان
كه‌ ئه‌مه‌ش بۆ رێزگرتنی ئیسلام ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئایینه‌كانی تر، من نمونه‌یه‌كی تر ده‌هێنمه‌وه‌
له‌و ماوه‌یه‌ی رابردوو زانایه‌كی گه‌وره‌ی ئیسلامی سه‌ردانی كوردستانی كرد
ووتی هه‌موو وڵاته‌ ئیسلامیه‌كان گه‌ڕام هیچ وڵاتێكم نه‌دیت مزگه‌وته‌كانی
هه‌ندی كوردستان قه‌ره‌باڵغ بن،وه‌ ئه‌گه‌ر سه‌یركه‌ین هه‌موو رۆژێك 2 مزگه‌وت له‌ كوردستان
ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ژماره‌ی مزگه‌وته‌كانی كوردستان له‌ ژماره‌ی مزگه‌وته‌كانی وڵاتی
ئه‌رده‌ن زیاتره‌،ئینجا مزگه‌وته‌كانی كوردستان زۆرجار شوێنی دانیشتنی نامێنێت.‌