بابهت: نامەیەك لە هاوڵاتییەكی كوردەوە بۆ فیفا
[center]نامەیەك لە هاوڵاتییەكی كوردەوە بۆ
فیفا
بەناوی خۆم و چەند كەسێكەوە
بەڕۆحیەتێك و نەفەسێكەوە
نامە ئەنوسین پڕ بێ لە خۆزگە
پچەسپێ لە دڵ هەروەكو لەزگە
ڕێزو سڵاوی ئێمەی خێر نەدیو
نامەكە پڕكات ئەم دیواو و ئەو دیو
لەگەڵ یەك دنیا وشەی زەریفا
بگات بە دەستی سەرۆكی فیفا
دەڵێین ئافەرین هەربژین گشتان
سڵاو لە جوانی ڕۆحی وەرزشتان
وڵاتی دنیات كۆكردۆتەوە
عالەمت لەخۆت خڕكردۆتەوە
سپی و گەنم ڕەنگ، سورپێست و ڕەش پێست
دەبنە یەك ئامانج یەك بیر یەك هەڵوێست
ئەنواع و ئەشكاڵ ئەدیان و مەزەب
چۆنت فێركردون ئاخر هەی غەزەب؟
خۆیان بە فیدای تۆپ و قاچ دەكەن
براوەو دۆڕاو یەكتر ماچ دەكەن
تەنها یەكێكیان دەبنە پاڵەوان
ئەوجا ئیعتیراف بۆ باقی ئەوان
تا چوار ساڵ جامی جیهانی لایە
هیچ كەسێك پرتەو بۆڵەی لێنایە
كەچی لای ئێمەش چوار هەفتە جارێ
هەڵبژاردن و دەنگدان دەبارێ
لە عێراقێكی سی ملیۆن كەسدا
سەركەوتن والە لوتكەی هەوەسدا
سەرۆك وەزیران لەم سەرسەكۆیە
نە بە یاسایەو نە فیكلانكۆیە
سەد خۆزگە ئێمەش لەجێی كۆمیسیۆن
فیفامان دەكرد بە ئۆپۆزسیزۆن
ئیتر ئەو كاتە دڵ بێخەم دەبوو
ئەحزاب یاریزان گەل حەكەم دەبوو
[/center]