بابهت: دەستەی كارگێری هەولێر بە باشترین دەستەی كارگێری لە عێراق دەستنیشان كرا
رۆژی دووشەممە 27ی نۆڤمبر لە ئاهەنگێكی قەشەنگدا شاری بەغداد بەرنامەی هاف تایم، كە لە كەناڵی عێراقیە سپۆرت پێشكەش دەكرێت، باشترینەكانی خولی پلە نایابەكانی عێراق بۆ تۆپی پێی لە وەرزی 2009-2010 دەستنیشان كرد، كە تیاییدا یانەی هەولێر دوو خەڵاتی بە دەستهێنا.
یاریزانی یانەی هەولێر حوسێن عەبدولواحید بە باشترین یاریزانی هێڵی ناوەراست لەسەر ئاستی عێراق دەستنیشان كرا و دەستەی كارگێری یانەی هەولێر بە باشترین دەستەی كارگێری لەسەر ئاستی عێراق دەستنیشان كرا، خەڵاتەكانی تر بەمشێوەیە خوارەوە بوو.
باشترین گۆڵپارێز: عەلی موتەشر گۆڵپارێزی یانەی تەڵەبە.
باشترین یاریزانی هێڵی بەرگری: خالید موشیر یانەی دهۆك.
باشترین یاریزانی هێڵی ناوەڕاست: حوسێن عەبدولواحید یانەی هەولێر.
باشترین یاریزانی هێڵی هێرشبەر: ئەمجەد رازی یانەی قوە جەوییە.
باشترین یاریزانی لاو: عەلی عەبدولزیاب یانەی نەفتی میسان.
باشترین راهێنەر: باسم قاسم راهێنەری یانەی دهۆك.
باشترین دەستەی كارگێری: دەستەی كارگێری یانەی هەولێر.