1

بابه‌ت: ده‌رهێنه‌رێكی ئه‌مریكی 10000 دۆلار بۆ دروستكردنی مزگه‌وتی نیویۆڕك ده‌به‌خشێت

دوای پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی قه‌شه‌ جۆنزی توندڕه‌و له‌ سووتاندنی قورئانی پیرۆز، ده‌رهێنه‌رێكی ئه‌مریكی به‌ناوی (مایكڵ مۆر) بڕی 10000 دۆلاری ئه‌مریكی به‌خشیه‌ بنكه‌ی رۆشنبیری ئیسلامی ئه‌مریكی ئه‌مه‌ش وه‌ك هاوكارییه‌ك له‌پێناو دروستكردنی مزگه‌وتی نیویۆرك له‌ شوێنی دوو تاوه‌ره‌ بازرگانییه‌كه‌ی پێشووی ئه‌مریكا. ئه‌م ده‌رهێنه‌ره‌ هاوكات له‌گه‌ڵ به‌خشینی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ هاوكات رایگه‌یاند كه‌ ئایینی ئیسلام و قورئانی پیرۆز له‌ كاری تیرۆرستی بێ به‌رین. شایانی باسه‌ مایكڵ مۆر ده‌رهێنه‌ری فیلمی دیكۆمێنتی به‌ناوبانگ (فهرنهایت 11/9)ه‌ كه‌ تیایدا ره‌خنه‌ی له‌ سیاسه‌تی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكی (جۆرج بۆش) گرتووه‌ كه‌ به‌هه‌ڵه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی 11/9 كردووه‌ و به‌هۆی ئه‌م رووداوه‌ چه‌ندین كێشه‌ی بۆ ئه‌مریكا دروستكردووه.

2

وه‌ڵام: ده‌رهێنه‌رێكی ئه‌مریكی 10000 دۆلار بۆ دروستكردنی مزگه‌وتی نیویۆڕك ده‌به‌خشێت

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م هه‌واڵه‌ دڵخۆشكه‌ره‌ خوا نمونه‌ی زیاد بكات .

3

وه‌ڵام: ده‌رهێنه‌رێكی ئه‌مریكی 10000 دۆلار بۆ دروستكردنی مزگه‌وتی نیویۆڕك ده‌به‌خشێت

ان شاء الله‌ خوا هیدایه‌تی ده‌دات ده‌بێته‌ موسڵمانیش

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

4

وه‌ڵام: ده‌رهێنه‌رێكی ئه‌مریكی 10000 دۆلار بۆ دروستكردنی مزگه‌وتی نیویۆڕك ده‌به‌خشێت

dastt xoshbet gyana

barasty hawaleky zor xosha gyanakam