1

بابه‌ت: به‌ گوێره‌ی قورئانی پيرۆز(ئيسڕائيل له‌ساڵی(2022 ز) له‌ناوده‌چێت

[size=24][center]به‌ گوێره‌ی قورئانی پيرۆز(ئيسڕائيل له‌ساڵی(2022 ز) له‌ناوده‌چێت)[/center][/size]

[imgl][/imgl]http://up.kurd-it.com/uploads/images/Ku … f0fa5e.jpg
[size=24]عبدالمجيدهه‌ريری[/size]


[size=16]له‌ناوچوونی ئيسڕائيل له‌ساڵی(2022 ز) ڕاستی يان خه‌به‌ر دراوه؟
ئه‌مه‌ ناونيشانی ليكۆڵينه‌وه‌يه‌كی نوسه‌ری لوبنانی(بسام جرار)يه‌ كه‌باسی ئيعجازی ژماره‌يی ده‌كات له‌ قوڕئانی پيرۆز دا به‌تايبه‌ت ژماره‌ (19)،هه‌روه‌ها باسی ئه‌و به‌يه‌كبه‌ستنه‌وه‌و په‌يوه‌نديه‌ سه‌رسوڕهێنه‌ی نێوان سه‌ره‌تای سه‌وره‌تی(الاسراء)وله‌ناوچوون و ڕوخانی ده‌وڵه‌ت ئيسرائيل ده‌كا،منيش له‌ لێكۆڵێنه‌وه‌كه‌ به‌ش گرنگه‌كه‌م هه‌ڵبژاردوه‌ كه‌باس له‌ مێژووی له‌ناوچوونی ئسرائيل ده‌كا،ئێوه‌و ئه‌م ئه‌نجامه‌ گرنگانه‌:
ده‌وڵه‌تی ئيسڕائيل 76ده‌مێنێته‌وه‌،واتا(19×4)وه‌ پێويسته‌ ساڵه‌كان سالی قه‌مه‌ری بێت،چونك جوله‌كه‌كان بۆ ئاينی خۆيان كار به‌ ساڵی قه‌مه‌ری ده‌كه‌ن،وه‌هه‌ر سێ ساڵ مانگێك زياد ده‌كه‌ن بۆ يه‌كخستنی نێوان ساڵی (قه‌مه‌ری و شه‌مسی)،بێگومان ساڵی(1948ز)ده‌كاته‌ ساڵی(1367 ك)،به‌م له‌ژێر ئه‌م ڕۆشناييه‌ ئه‌گه‌ر ڕاگه‌ياندنه‌كه‌ڕاست بيت ئه‌وا وڵاتی ئيسڕائيل ده‌مێنێت تاكو ساڵی(1443 ك)واتا
=1367 + 761443 ئه‌مه‌ش ده‌كاته‌(  2022ز).
سوره‌تی الاسراء ناوی لێنراوه‌ سوره‌تی(بني إسرائيل) چونكه‌ له‌سه‌ره‌تاكه‌ی باسی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ خودا له‌ ته‌وڕات دا ‌دوو جار ئيسرائيليه‌كان له‌زه‌وی پيرۆزه‌كه‌_زه‌وی قودس_فه‌ساد ده‌بن و له‌ سنووری خۆيان لا ده‌ده‌ن وئه‌م فه‌ساده‌ش له‌ شێوه‌ی كۆمه‌ڵ ده‌بێت،ياخود ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێی ده‌وترێ(ده‌وڵه‌ت)،ئه‌مه‌ش له‌ ئه‌نجامی له‌خۆبه‌زلزانين و ده‌مبه‌رزيه‌وه‌ ده‌بێت،خودا ده‌فه‌رموێت(وَءَاتَينا مُوسَى الكتابَ وجعلناهُ هدىً لبني إسرائيلَ أَلا تَتخذوا من دوني وَكيلا، ذُرّيةَ مَنْ حَمَلْنَا مَعَ نُوحٍ إنّهُ كانَ عَبْدَاً شَكُوراً. وَقَضَيْنَا إلى بني إسرائيلَ في الكتابِ لَتُفْسِدُنّ في الأرضِ مرّتين وَلَتَعْلُنّ عُلواً كبيراً،... فإذا جاء َوْعدُ أولاهُما... فإذا جاءَ وَعْدُ الآخرة).
فه‌سادو ده‌رچوونی يه‌كه‌م پێش چه‌رخی ئيسلام بوه‌،ئه‌وه‌ی دووه‌م و كۆتايیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سوره‌تی ئيسراو نهێنيه‌كانی پێمان ده‌ڵێت بريتی يه‌ له‌ دروست بوونی ده‌وڵه‌تی ئيسڕائيل له‌ ساڵی(1948ز)له‌فه‌ڵه‌ستين.
تێبينی/
ده‌ريڕينی ئايه‌ته‌كه به‌(‌ وعد الآخرة)ته‌نها دووجار له‌قوڕئان دا هاتوه‌ يه‌كه‌م كاتێك باسی فه‌سادی يه‌كه‌م ده‌كات،دووه‌ميش كاتی باسی هه‌مان فه‌سادی ئه‌وان ده‌كات پێش كۆتايی سوره‌تی (الاسراء)له‌ئايه‌تی 104 ،به‌م ئاماژه‌يه‌بێت ده‌بێ بڵێين:

ئه‌گه‌رله‌ئايه‌تی (وآتينا موسى الكتاب)وه‌ تاكو(فإذا جاء وعد الآخرة جئنا بكم لفيفا)وشه‌كان بژمێرين ئه‌وه‌ ئه‌م ده‌بينين كه‌ ژماره‌ی وشه‌كان1443وشه‌يه‌و ئه‌م ژماره‌يه‌ش هه‌مان ئه‌و ئه‌نجامه‌يه‌ كه‌پێشتر باسكراوه‌ =1367 + 761443ك.
(حه‌زه‌رت د.خ)له‌( 20/9/622ز)كۆچی كرد بۆ مه‌دينه‌.زانا (ابن حزم الظاهرى)ده‌ڵێت زانايان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕووداوی ئيسراء ساڵێك پێش كۆچكردن بوه‌ واتا ساڵی(621ز)بوه‌،له‌گه‌ڵ گومانمان له‌ كۆكيه‌ی زانايان به‌ڵام ڕای ڕأستر ئه‌وه‌يه‌ هه‌ر له‌م ساڵه‌دا بوه‌،له‌سه‌ر ئه‌مه‌ كۆتايی ده‌وڵه‌تی ئيسرائيل ساڵی(1443ك)ده‌بێت ئه‌مه‌ش چونكه‌:
ژماره‌ی ساڵه‌كانی قه‌مه‌ری له‌ساڵی دابه‌زينی ئايه‌ته‌كه‌ تاكو ساڵی كۆتايی ده‌وڵه‌تی ئيسرائيل ده‌كاته‌( 1444ك)چونكه‌ ئيسراء پێش كۆچ بوه‌به‌ساڵێك كه‌واته‌ سه‌يری ئه‌م تێبينيانه‌ بكه‌: (19 × 76) = 1444 سه‌ير بكه‌ 76به‌ساڵی قه‌مه‌ری ژماره‌ی ته‌مه‌نی ده‌وڵه‌تی ئيسرائيله‌،واتائه‌م ماوه‌ كاتيه‌ی له‌دابه‌زينی ئايه‌ته‌كه‌و له‌ناوچوونی ئيسرائيل 19هينده‌ی ته‌مه‌نی ئيسرائيله‌ .
كه‌ حه‌زره‌تی(سلێمان د.خ)له‌ساڵی(935 پ.ز)كۆچی دوای كرد ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی به‌كاتێكی كه‌م لێكترازانی تێ كه‌وت،ئه‌م لێكترازانه‌ش به‌وه‌ی كه‌ئێمه‌ بۆی چوين سه‌ره‌تای فه‌سادی يه‌كه‌م بوو كه‌ له‌ سه‌ره‌تای سوره‌تی (ئيسراء)ئاماژه‌ی پێكراوه‌.
به‌ڵام كۆتای فه‌سادی دووه‌م وای بۆچوون كه‌وا ساڵی(2022ز)بێت كه‌ده‌كاته به‌رامبه‌ر به‌‌(1443ك).به‌م لێكدانه‌وه‌ش ژماره‌ی ساڵه‌كان له‌سه‌ره‌تای فه‌سادی يه‌كه‌م تاكو ڕووداوی (ئيسراء)ئاوای لێدێت(935+621) =1556 كه‌ئه‌مه‌ش ده‌كاته‌ ساڵی شه‌مسی.ئه‌وه‌ی كه‌ زۆر سه‌رنج ڕاكێشه‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ئه‌م ژماره‌يه واتا1556هه‌مان ژماره‌ی وشه‌كانی سوره‌تی(الاسراء)ن.
به‌ڵام ژماره‌ی ساڵه‌كان له‌سه‌ره‌تای ڕووداوی(الاسراء)تاكو كۆتای فه‌سادی دووه‌م 1444ساڵه‌ كه‌هه‌مان ساڵی قه‌مه‌ريه‌،ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك وتمان 19هێنده‌ی ته‌مه‌نی ئيسرائيله‌،ئه‌مه‌ش ده‌بێت خوێنه‌ر تێبينی بكات كه‌ ئێمه‌ له‌پێش ڕووداوی ئيسراء
هه‌ژمارمان كردوه‌ چه‌ندساڵێكی شه‌مسی و قه‌مه‌ری.‌
گه‌يشتين به‌م ئه‌نجامه‌ كه‌وا:
هه‌ر وشه‌يه‌ك له‌ وشه‌كانی سوره‌تی(الاسراء)به‌رامبه‌ر به‌ساڵيكه‌،ژماره‌ی وشه‌كانی سوره‌ته‌كه‌ش1556به‌رامبه‌ره‌ به‌ كۆچی دوای حه‌زره‌تی(سلێمان د.خ) تاكو ساڵی ڕووداوی ئيسراء.وه‌ ڕيكخستنی وشه‌ی(لفيفا)له‌ ڕاگه‌ياندنه‌كه‌و ئايه‌ته‌كه‌دا.به‌ارمبه‌ره‌ به‌  ساڵی (1443ك)كه‌ده‌كاته‌ به‌رامبه‌ر‌ (2022ز) يه‌ ،ڕاستی ئه‌م بۆچوونه‌ له‌زۆر سوره‌تی تردا ده‌بينين و نمونويان زۆره‌ و زۆرن ئه‌م ئيعجازه‌ ژماره‌ييانه‌ی كه‌ نهێني گه‌لێكی له‌گرتوه‌،بۆ نموونه:


‌چيرۆكی ياوه‌رانی ئه‌شكه‌وت_أصحاب الكهف_به‌م ئايه‌ته‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات(أم حَسبتَ أنّ أصحاب الكهفِ والرّقيم...) دواتر له‌ ئايه‌تی 25 دا باسی ماوه‌ی مانه‌وه‌یان ده‌كات و ده‌فه‌رموێت(ولبثوا في كهفهم ثلاث مائةٍ سنينَ وازدادوا تسعا)ده‌گونجێت كه‌ به‌ زمانی ژماره‌ بڵێين كه‌ ئه‌وان (309)ساڵ له‌ ئه‌شكه‌وته‌كه‌ دا مانه‌وه‌.
كه‌واته‌ له‌سه‌ر ئه‌مه‌ ده‌ڵێين(ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تای چيرۆكه‌كه‌ دا واتاله‌_ أم حسبت أنّ....._وه‌ وشه‌كان بژمێرين ده‌بينين كه‌وا ڕێكخستنی وشه‌كان كه‌له‌دوای ئايه‌تی_ولبثوا في كهفهم....._وه‌ دێن 309 وشه‌ن) ،ئه‌مه‌ش واتا هه‌ر وشه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ ساڵێك دێت و پێشتريش باسمان كرد كه‌ هه‌ر وشه‌يه‌كی سوره‌تی(الاسراء)ش به‌ به‌رامبه‌ر يه‌ك ساڵ دێت.


ئايا ئه‌مه‌ ئيعجازێكی ژماره‌يی قوڕئانی پيرۆز نيه‌؟؟!!.

وه‌رگێڕانی له‌ عه‌ره‌بيه‌وه‌_عبدالمجيد هه‌ريری[/size]
س_ibtesama.com

2

وه‌ڵام: به‌ گوێره‌ی قورئانی پيرۆز(ئيسڕائيل له‌ساڵی(2022 ز) له‌ناوده‌چێت

ده ست خؤش كاكه ماجيد بؤ ئه م بابه ته كرينكه
اشالله ناكاته سالى 2022 ز له ناو ده جى

http://2upl.com/uploads/jpg/416e4c0289.jpg

3 (دەستکاری کراوە: majeed heriri 2010-09-30 00:16:01)

وه‌ڵام: به‌ گوێره‌ی قورئانی پيرۆز(ئيسڕائيل له‌ساڵی(2022 ز) له‌ناوده‌چێت

[center][size=24]سوپاس به‌ڕێزی.ان شاء الله زووتر له‌ناوده‌چن[/size][/center]

4

وه‌ڵام: به‌ گوێره‌ی قورئانی پيرۆز(ئيسڕائيل له‌ساڵی(2022 ز) له‌ناوده‌چێت

سڵاو

ئینشاالله‌ زووتر ده‌بێت به‌پێی ئه‌و لێکۆلینه‌وه‌یه‌ به‌ڵام خوا زاناتره‌

5

وه‌ڵام: به‌ گوێره‌ی قورئانی پيرۆز(ئيسڕائيل له‌ساڵی(2022 ز) له‌ناوده‌چێت

ان شاء الله‌ هه‌واڵه که‌ ‌ ڕاست ده‌بێ

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

6

وه‌ڵام: به‌ گوێره‌ی قورئانی پيرۆز(ئيسڕائيل له‌ساڵی(2022 ز) له‌ناوده‌چێت

انشاءالله‌ زووتر له‌ناوده‌چێت به‌لام پێش ئه‌وه‌ی له‌ناوبچن شه‌رێكی گه‌وره‌
رووده‌دا له‌ نێوان ئیسلام و جوله‌كه‌ وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی له‌وشه‌ڕه‌ هه‌ڵێت به‌ كافری
ده‌مرێت،انشاءالله‌ ئه‌مجاره‌ش به‌ سه‌ركردایه‌تی كوردێك ئیسرائیل له‌ناو ده‌چێت.

7

وه‌ڵام: به‌ گوێره‌ی قورئانی پيرۆز(ئيسڕائيل له‌ساڵی(2022 ز) له‌ناوده‌چێت

[size=24]سوپاس به‌ڕێزه‌كانم خودای باڵا ده‌ست هه‌موو لايه‌كمان سه‌ركه‌وتوو بكات ان شاء الله[/size]

8

وه‌ڵام: به‌ گوێره‌ی قورئانی پيرۆز(ئيسڕائيل له‌ساڵی(2022 ز) له‌ناوده‌چێت

انشالله‌ به‌ زووترین كات له‌ناوده‌چێت
انشالله‌ .....انشالله‌ .....انشالله‌ ..

9

وه‌ڵام: به‌ گوێره‌ی قورئانی پيرۆز(ئيسڕائيل له‌ساڵی(2022 ز) له‌ناوده‌چێت

انشا الله خودا حه قى فه له ستينيان لى ده سه نيت به عه زابيكى زور قورس

10

وه‌ڵام: به‌ گوێره‌ی قورئانی پيرۆز(ئيسڕائيل له‌ساڵی(2022 ز) له‌ناوده‌چێت

انشاءالله‌ خوا حه‌قی ئیسلامیان لێده‌سێنێ نه‌وه‌ك فه‌له‌ستین.

11

وه‌ڵام: به‌ گوێره‌ی قورئانی پيرۆز(ئيسڕائيل له‌ساڵی(2022 ز) له‌ناوده‌چێت

دةست خوش خوابكةم زوو لةناوجن

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]