بابه‌ت: هۆكاری قیژاندن له كاتی تورِهیی دا
مامۆستایه‌ك له میانه‌ی گفتوگۆكردنی له گه‌ڵ قوتابیه‌كانی دا، هۆكاری قیژاندنی له كاتی تورِهیی ، به‌م شێوه‌یه شیكرده‌وه. مامۆستایه‌ك له قوتابیه‌كانی ده‌پرسێت : بۆچی مرۆڤ كاتێك توورِه ده‌بێت به سه‌ر لایه‌نی به‌رامبه‌ریدا ده‌قیژێنیت ؟ یه‌ك له قوتابیه‌كان پاش ماوه‌یه‌ك بیر كردنه‌وه وتی : چونكه له‌و كاته‌دا ، هێمنی و كۆنترۆڵی خۆمان له ده‌ست ده‌ده‌ین. مامۆستا وتی : ئه‌وه‌ی كه هێمنی و كۆنترۆڵ خۆمان له ده‌ست ده‌ده‌ین راسته، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ر له نزیك خۆمانه و ئه‌گه‌ر به هێمنیش پێی بڵێن ده‌نگی ئێمه ده‌بیستیت بۆچی دیسان هاوار ده‌كه‌ین ؟ هه‌ر كام له قوتابیه‌كان وه‌ڵامێكی دایه‌وه، به‌ڵام هیچ كام له‌و وه‌ڵامانه نه‌یتوانی مامۆستا به قه‌ناعه‌ت بگه‌یه‌نێت.له كۆتایدا مامۆستا وه‌ڵامی پرسیاره‌كه به‌و شێوه‌یه بۆ قوتابیه‌كانی شی ده‌كاته‌وه كاتێك 2 كه‌س له‌یه‌كتر توورِه ده‌بن، دڵه‌كانیان له یه‌كتر دوور ده‌كه‌ونه‌وه، ئه‌وكات ئه‌وان بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ودایه ناچارن هاوار بكه‌ن و تاكو توورِه بوونه‌كه زیاتر بێت مه‌وداكه زیادتر ده‌بێت و هاوارهكانیش به‌رزتر ده‌بن .پاشان مامۆستا پرسی: كاتێك دووكه‌س ئه‌ڤینداری یه‌كترن چی رووده‌دات ؟ بۆ له‌و كاته‌دا ئه‌وان هاوارلهسهر یه‌كتر ناكه‌ن و به سه‌ر یه‌كتردا ناقیژێنن ؟ چونكه دڵه‌كانیان له یه‌كتر نزیكه و مه‌ودای دڵه‌كانیان یه‌كجار كه‌مه، كاتێك ئه‌و ئه‌ڤینه زیاد ده‌كات چی رووده‌دات ؟ له‌و كاته‌دا ته‌نانه‌ت ئه‌وان قسه‌ی ئاسایش له‌گه‌ڵ یه‌كتر ناكه‌ن ته‌نها به گوێی یه‌كتردا ده‌چرپێنن و گه‌ر بێت‌و ئه‌و ئه‌ڤینه له‌وه‌ش زیاتر بێت ، له ئه‌نجامدا ته‌نانه‌ت ئیتر به گوێی یه‌كتریشدا ناچرپێنن به‌ڵكو ته‌نها چاو له یه‌كتر ده‌كه‌ن ، ئه‌وه له كاتێكدایه كه ئیتر هیچ مه‌ودایه‌ك له نێوان ئه‌و دوو كه‌سه‌دا نامێنیت ....سه‌رچاوه‌مه‌کۆی خازر