بابه‌ت: خوزیه مۆرینۆی به‌ڵێن به هانده‌رانی یانه‌كه‌ی ده‌دات
خوزیه مۆرینۆی راهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی به‌ڵێن به هانده‌رانی یانه‌كه‌ی ده‌دات كه باڵاده‌ستی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه سنوردار بكات و وهه‌یمه‌نه‌ی ئه‌و یانه‌یه به‌سه‌ر تۆپی پێی ئیسپانیه‌وه كۆتایی پێبێنێت.
خوزیه مۆرینۆی راهێنه‌ری یانه‌ی شاهانه جارێكی تر هێرشی كرده‌وه سه‌ر یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی و به‌ڵێنی ئه‌وه‌یدا، كه له وه‌رزی ئه‌مساڵدا سه‌ركه‌وتن و شكۆمه‌ندیه‌كانی ئه‌و یانه كه‌ته‌لۆنیه رابگرێت و له یاری رۆیشتن و گه‌ڕانه‌وه‌ی خولی لالیگادا لێیان بباته‌وه، ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد كه سه‌رده‌می سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كان بۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌و له وه‌رزی ئه‌مساڵیشدا ده‌یه‌مین نازناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بۆ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ستده‌هێنێت.
دوپاتیشی كرده‌وه كه ناهێڵێت كه‌ته‌لۆنیه‌كان له وه‌رزی ئه‌مساڵدا وه‌ك ساڵانی رابردو كۆنترۆڵی یاریگاكانی خولی لالیگا بكه‌ن و به‌ڵێنی ئه‌وه‌یدا كه كۆتایی به باڵاده‌ستیان بهێنێت.
[/[url=http://kurdup.com/up]url]335a9ada0.jpg[/img][/url]