بابه‌ت: چیتر تۆمه‌ته‌كانی "یاسر حه‌بیب"ی له‌دژی خێزانی ( موحه‌ممه‌د.ص) قبوڵ ناکه‌ین.
- به‌ناو زانایه‌كی شیعه له وڵاتی كوێت له وتارێكیدا چه‌ندین تۆمه‌تی به خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) و دایكی ئیمانداران كرد و دوای
[imgl]http://1.bp.blogspot.com/_U3BSbkd6Rbs/R … %D9%87.jpg[/imgl]
ئه‌مه‌ش موسڵمانان له‌به‌رامبه‌ریدا ناڕه‌زاییه‌كی توندیان ده‌ربڕی و حكومه‌تی كوێتیش ره‌گه‌زنامه‌ی كوێتی له‌و به‌ناو زانایه شیعه ستانده‌وه..ئه‌م به‌ناو زانایه ناوی (یاسر حه‌بیب)ه و دوای سووكایه‌تی كردن و تۆمهتخستهپاڵ حه‌زره‌تی عائیشه‌ی دایكی ئیمانداران رایكرده ئێران و ئێرانیش هه‌رزوو ره‌وانه‌ی به‌ریتانیای كرد و ئێستا خۆی له به‌ریتانیا حه‌شارداوه. حكومه‌تی كوێتی و موسڵمانانی جیهان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه ئه‌م شیعه گومڕا و سه‌رلێشێواوه بده‌نه دادگا. ئه‌م بهناوزانا شیعه‌یه له وتاره‌كه‌یدا بێڕێزیی به‌رامبه‌ر به عائیشه‌ی دایكی ئیمانداران (ره‌زای خودای له‌سه‌ر بێ) كردووه و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ناڕه‌زاییه‌كی زۆری موسڵمانانی كوێتی و موسڵمانانی جیهان به‌گشتی..له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئێستا حكومه‌تی كوه‌یتی ده‌ستیكردووه به‌گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه یاساییه‌كان تا داوا له‌پۆلیسی ئینته‌رپولی نێوده‌وڵه‌تی بكات كه – یاسر الحبیب – ی زانای شیعه‌ی ئۆپۆزسیۆنی ووڵاته‌كه‌ی ده‌ستگیر بكات، ئه‌وه‌ش دوای ته‌نها ڕۆژێك له‌بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌ی كوه‌یتی لێی. حكومه‌تی كوه‌یتی زۆر سـوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌پێویسته ئه‌و كه‌سایه‌تیه شیعه‌یه ده‌ستگیر بكات و له‌و سنوره‌ی ئێستایدا ڕایبگرێت كه‌ده‌ستی داوه‌ته په‌لاماردانی بیروباوه‌ڕی ئیسلامی و تۆمه‌تدانه پاڵ عائیشه‌ی دایكی ئیمانداران و خێزانی پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – و زۆر ڕه‌فتاری تری نه‌شیاو و دوژمنكارانه‌ی تریشی . ئه‌وه‌بوو بڕیاری لێسه‌ندنه‌وه‌ی ڕهزگهنامهكهی الحبیب پێشوازی و خۆشحاڵییه‌كی زۆری له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت به‌دوای خۆیدا هێنا و په‌رله‌مانتارانی كوه‌یتیش ئه‌و بڕیاره‌یان به‌سه‌ره‌تایه‌كی زۆر باش دانا بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و به‌ڵاو خراپانه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تیه شیعیه دروستیكردووه, كهبهووتهكانی ناڕه‌زایه‌تیی توندی شه‌قامی كوه‌یتی و ئیسلامیی به‌دوای خۆیدا هێنا . له‌لای خۆشیه‌وه – روچان الروچان – ی وه‌زیری ده‌وڵه‌تی كوه‌یتی بۆ كاروباری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڕۆژنامه‌ی (الانباو) ی كوه‌یتیی ڕاگه‌یاند كه‌حكومه‌ته‌كه‌ی له‌ڕێی یاساییه‌وه داوای له‌پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی – ئینته‌رپول – كردووه تا هاریكاریی بكات له‌ده‌ستگیركردنی الحبیـبدا و پاشانیش دادگاییكردنی و جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری هه‌وڵه‌كانیان نابن بۆ ده‌ستگیركردن و دادگاییكردنی ئه‌و پیاوه . هه‌روه‌ها شێخ - جابر الخالد – ی وه‌زیری ناوخۆی كوه‌یتیش باسی له‌و ڕێوشوێنه یاساییانه كرد كهوهزارهتهكهی ده‌ستی داوه‌تێ به‌هاوكاریی تیمێكی تایبه‌تی بۆ هێنانه‌وه و ده‌ستگیركردن و دادگاییكردنی الحبیب له‌سه‌ر درۆ و بوهاتنهكانی بۆ كه‌سانی لوتكه‌ی ئه‌م ئیسـلامه و ووروژاندنی ئاگری فیتنه و ئاژاوه و گومانی بێ بنه‌ما دروستكردن و ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه كه تائێستا چه‌ندین جار حوكم له‌دژی ئه‌و پیاوه شیعه‌یه ده‌رچووه لهدادگاكانهوه و ووتیشی : ئێستا هه‌وڵه‌كانمان چڕتر كردووه‌ته‌وه تائه‌و سكاڵایه گشتگیر بكه‌ین و وابكه‌ین كهلهتهواوی جیهانه‌وه داوای ده‌ستگیركردنی بكرێت و ئینته‌رپولیش هاوكاریمان بكات . له‌لای خۆشیانه‌وه بزوتنه‌وه‌ی سه‌له‌فیی كوه‌یتیش ڕایگه‌یاند كه‌ته‌نها لێسه‌ندنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زنامه بۆ الحبیب به‌س نیه, به‌ڵكو ده‌بێت ده‌ستگیریش بكرێت و لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تیی لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌و باریه‌وه دروستبكرێت و له‌ته‌واوی جیهانه‌وه ئیدانه و مه‌حكوم و ڕسوا بكرێت و به‌توندی به‌رپه‌رچی بدرێـته‌وه . ئێمه‌ش له ماڵپه‌ڕی دوورگه‌وه وێڕای ئه‌وه‌ی كه ئیدانه‌ی توندی قسه بێ بنه‌ماكانی ئه‌و شیعه گومڕایه ده‌كه‌ین، هاوكات داواش له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئیایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م پارته ئیسلامی و زانایانی پایه‌به‌رز و موسڵمانانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین كه له‌به‌رامبه‌ر تۆمه‌ته‌كانی یاسر حه‌بیبی سه‌رلێشێواو و تۆمه‌تبار بێده‌نگ نه‌بن. چونكه حه‌زره‌تی عائیشه‌ی هاوسه‌ری پێغه‌مبه‌ری مه‌زن ( صلی الله علیه وسلم )ه و به ده‌قی ئایه‌تی قورئانیش هاوسه‌رانی پێغه‌مبه‌ری نازدار دایكی ئیماندارانن، بۆیه هه‌ق كه گومڕا و شهرلێشێواوێك تۆمه‌تی ناڕه‌وا و سووكایه‌تی به دایكمان بكات ئێمه بێده‌نگ بین. نا بۆ بێده‌نگی..به‌ڵێ بۆ وه‌فا به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ری نازدار و عائیشه‌ی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله علیه وسلم).
دوورگه
ئه‌وه‌يه كه پێكه‌نين بخه‌يته سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه بير‌ى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . . ツ