بابه‌ت: ئیبراهیمۆفیچ: نیوه‌م ئیتاڵیه
زلاتان ئیبراهیمۆفیچی سویدی و هێرشبه‌ری یانه‌ی ئه‌یسیمیلانی ئیتاڵی به یاریكردن له خولی كالچیۆدا خۆشحاڵه‌و نیوه‌ی جه‌سته‌ی به ئیتاڵی ده‌زانێت.
له‌و نامه‌یه‌دا كه به بۆنه‌ی یادی له دایك بونیه‌وه له ماڵپه‌ری تویته‌ر بڵاویكردۆته‌وه،زلاتان ئیبراهیمۆفیچی سویدی رایگه‌یاندوه، زۆر خۆشحاڵم به‌وه‌ی كه جارێكی تر گه‌ڕاومه‌ته‌وه نێو كێبڕكێكانی خولی كالچیۆو له‌و خوله‌دا یاری ده‌كه‌م، هه‌میشه‌ش وا هه‌ست ده‌كه‌م كه من نیوه‌م ئیتاڵیه‌و له شاری میلانۆش هه‌ست به ئاسوده‌ییه‌كی زۆر ده‌كه‌م