بابه‌ت: میسی به F50 گۆڵی كرد
ئێواره‌ی دوێنێ بۆ یه‌كه‌م جار لیۆنێل میسی هێرشبه‌ره تۆقێنه‌ره‌كه‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه، به‌پێڵاوی زێڕین به‌رامبه‌ر یانه‌ی ریال مایۆركا یاری كرد و گۆڵێكیشی بهلابچینه F50ه‌كه‌ی تۆمار كرد.
كۆمپانیای ئه‌دیداس، به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی لاپچینی زێڕینی ئه‌وروپی له وه‌رزی 2009-2010دا، لابچینێكی له شێوه‌ی ئه‌و لاپچینه زێڕینه بۆ لیۆنێل میسی دروست كردووه به‌ناوی F50، دوێنێ شه‌ویش له یاری یانه‌ی به‌رشلۆنه به‌رامبه‌ر مایۆركا، میسی یاری ئه‌و لابچینهی له پێكرد و گۆڵێكیشی پێتۆمار كرد.
میسی به‌هۆی تۆماركردنی 34 گۆڵ بۆ یانه‌ی به‌رشلۆنه له وه‌رزی رابردوودا، بووه گۆڵكاری ئه‌وروپا و رۆژی پێنجشه‌ممه لاپچینی زێڕی ئه‌وروپی وه‌رگرت.
لاپچینه زێڕینه‌كه‌ی میسی كه ناوی F50یه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه ئه‌و ناوه‌ی لێنراوه و وێنه‌ی 34 تۆپی بچوكی له‌سه‌ر دروستكراوه، كه مانای 34 گۆڵه‌كه‌ی میسییه له وه‌رزی رابردوودا.