1

بابه‌ت: يانةى هةولير رافد ى دوور خستةوة

یاریزان و كاپتنی یانه‌ی هه‌ولێر (رافد به‌دره‌ددین) كه‌ نزیكه‌ی 13 ساڵه‌ له‌ یانه‌ی هه‌ولێردا یاری ده‌كات، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی راهێنه‌ر لێی رازی نییه‌ له‌ ریزه‌كانی یانه‌كه‌دا نامێنێت.
له‌و باره‌یه‌وه‌، (عومه‌ر مه‌جید)ی یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر بۆ (ئاژانسی په‌یامنێر) ئاشكرای كرد، كه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وان رێزی خزمه‌تی یاریزان (رافد به‌دره‌ددین) ده‌گرن، به‌ڵام به‌ هۆی ئه‌وه‌ی راهێنه‌ر (ئه‌ییوب ئۆدیشۆ) له‌ ئاستی رازی نییه‌، له‌ ریزه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ خولی نایاب نامێنێته‌وه‌.

عومه‌ر مه‌جید وتی:”ئێمه‌ هێنان و مانه‌وه‌ی یاریزانانمان هه‌مووی داوه‌ته‌ ده‌ست راهێنه‌ر، ئه‌ویش وتوویه‌تی: كه‌ رافد به‌دره‌ددین ته‌مه‌نی هه‌ڵكشاوه‌ و سوودی لێ نابینێت.

.‌
http://kurdup.com/up/uploads/picture/ccf982c5db.jpg

2

وه‌ڵام: يانةى هةولير رافد ى دوور خستةوة

ئەوە تەواوە بەراستی پێم باش بوو ، تا یاریزانی چاکتر هەبێت بۆ ئەو یاریبکات .
کاک هیوا بە داوای لێبوردنەوە وێنەکە لەگەڵ ناوەرۆکی بابەتەکەت ناگونجێت بۆ جوانتر کردنی بابەتەکە باشتر دەبوو گەر وێنەی رافد ی لەگەڵ بوایە نەک مەهدی کەریم
رێزم بۆ تۆ و دەست خۆش .

3

وه‌ڵام: يانةى هةولير رافد ى دوور خستةوة

والله‌ بابه‌ وتیان مۆرینهۆ هات ئێستا هه‌ولێر له‌ ئه‌هلی میسری ده‌باته‌وه‌ والله‌ له‌ ته‌له‌به‌ی
نه‌برده‌وه‌ كوره‌ ئه‌و مدریبه‌وه‌ سه‌رهه‌نگیشی ده‌ركربوو به‌لام نازانم چۆن هاته‌وه‌
به‌خوا ئه‌وها بڕوا یه‌ك یاریزانی كوردمان نامێنێت،راسته‌ رافد به‌دره‌دین ته‌مه‌نی
گه‌وره‌یه‌ وه‌ ئه‌گه‌ر باشیش نه‌بێت ئه‌وا هه‌ر یاریزانێكی كورد جێگای ناگرێته‌وه‌
هه‌ر ئه‌و یاریبكات باشتره‌.

4

وه‌ڵام: يانةى هةولير رافد ى دوور خستةوة

رێزم هه‌یه‌ بۆ ئه‌دیشۆ به‌س نازانی ڕاهێنه‌رایه‌تی بکات

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

5

وه‌ڵام: يانةى هةولير رافد ى دوور خستةوة

dastts xosh