1

بابه‌ت: له‌جـامی لاوانی ئاسیا عێراق توشی دووه‌م دۆران هات

له‌جـامی لاوانی ئاسیا عێراق توشی دۆران هات و هـه‌ڵبژارده‌كانی كۆریای باكور و چین و سعـودیه‌ و ئه‌زپكستان سـه‌ركه‌وتنی یان به‌ده‌ست هێنا له‌جـه‌وله‌ی دووه‌م له‌میانی یارییه‌كانی جـامی لاوانی ئاسیا لـه‌جـه‌وله‌ی دووه‌م دا لاوانی عێراق روبه‌روی لاوانی كـۆریای باكور بونه‌وه‌ له‌گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا له‌خـوله‌كی 15 یاریزان جـانگ كوك تشول گـۆڵی یـه‌كه‌می بۆ كۆریای باكور تۆمار كرد پێش كـۆتایی گێمی یـه‌كه‌م له‌خـوله‌كی 45 یاریزان جـانگ سونگ هیوك گۆڵی دووه‌می به‌لێدانی سزا تۆمار كرد گێمی یه‌كه‌می یارییه‌ به‌م ئه‌نجامه‌ كۆتایی هات له‌گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌شدا له‌دواخوله‌كی یارییه‌كه‌ له‌خوله‌كی 90 یاریزان باك سۆنگ تشول گـۆڵی سێیه‌می بۆ لاوانی كـۆریای باكور تۆمار كرد یارییه‌كه‌ش به‌ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر كــۆتایی هات

ئـه‌نجامی یارییه‌كانی دیكه‌ش به‌م شێوه‌بوو

لاوانی چین 2 : 0 لاوانی سـوریا

لاوانی سعودیه‌ 1 : 0 لاوانی تیلاند

لاوانی بعرێن 0 : 1 ئه‌زپكستان


نــوسـه‌ر: سانی ناصیح
نیوڵاین سـپۆرت

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .