بابه‌ت: مانچسته‌رسیتی بۆندێكی خه‌یاڵی پێشكه‌شی پاتۆ ده‌كات
به‌رپرسانی یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ئینگلیزی واز له راوكردنی یاریزانه به‌هێزه‌كانی جیهان ناهێنن و له نوێترین كاری له‌و شێوه‌یه‌شیاندا بۆندێكی خه‌یاڵی پێشكه‌شی ئه‌لیكسانده‌ر پاتۆی هێرشبه‌ری یانه‌ی میلان ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی نیوز ئۆف زه ۆردی به‌ریتانی رایگه‌یاند كه مامه‌ڵه‌چیه‌كانی یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ئینگلیزی له چه‌ند رۆژی داهاتودا بۆندێكی خه‌یاڵی پێشكه‌شی ئه‌لیكسانده‌ر پاتۆی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ئه‌یسیمیلانی ئیتاڵی ده‌كه‌ن و به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌چنه نێو مامه‌ڵه‌ی ئه‌و یاریزانه به‌ڕازیلیه‌وه، ئه‌و رۆژنامه‌یه ورده‌كاری بۆنده‌كه‌ی یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ئاشكراكردوه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، كه به‌رپرسانی یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ئاماده‌ن له پێناو به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی پاتۆدا بڕی 65 ملیۆن یۆرۆ ئیمانوێل ئه‌دیبایۆری هێرشبه‌ری یانه‌كه‌یان بده‌نه یانه‌ی ئه‌یسیمیلانی ئیتاڵی.