1

بابه‌ت: ئۆدیشۆ:گرێبەست لەگەڵ ژمارەیەك یاریزانی بیانی دەكەین

ئاكانیوز:راهێنەری تۆپی پێی یانەی هەولێر دوینئ چوارشەم رای گەیاند ئەو یاریزانە نوێیانەی گرێبەستیان لەگەڵدا ئیمزا كرابوو پێوەندییان بەیەكەی مەشقی یانەكە كرد كە ئەمڕۆ لە دووەم یاریگەی فرەنسۆ هەریری لە هەولێر بەڕێوە چوو.

ئەیووب ئۆدیشۆ دوینئ چوارشەمه‌ بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، یاریزانە نوێیەكان كە ئەمڕۆ لە مەشقی تیپەكە بەشداریان كرد برێتی بوون لە عەلی خزەیر، سەعد عەتییە، نەبیل سەباح، حەیدەر عەبدولئەمیر، محەمەد گاسد و سەعد عەبدولئەمیر بێجگە لە یاریزانە كۆنەكانی تیپەكە كە بۆندەكانیان بۆ وەرزێكی تر نوێ كرایەوە.

روونی كردەوە، لەگەڵ دەستەی كارگێڕیی یانەی هەولێر كۆكین لەسەر هێنانی یاریزانی بیانی بۆ یانەكە لەوەرزی داهاتوو و بڕیارە بۆ ئەمجارە روو لە یاریزانانی وڵاتانی سۆشیالیستی پێشوو بكەین وەك ئۆكرانیا، سڕبیا و رۆمانیا و لە هەولێر تاقیكردنەوەیان بۆ بكەین بەر لە ئیمزاكردنی گرێبەست لەگەڵیاندا.

ئۆدیشۆ ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، ئیمزاكردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانی بیانی بەپێی پێویستی دەبێ وەك هێرشبەر و ناوەڕاست كە تیپەكەمان پێویستی بەیاریزان لەو دوو شوێنەدا هەیە بۆ ئەوەی ببێتە تیپێكی نموونەیی و كێبەركێ لەسەر نازناوی وەرزی داهاتووی خولی نایابی عێراق بكات كە بڕیارە لە تشرینی دووەم/نۆڤێمبەری داهاتوو دەست پێبكات.

هەژیی گۆتنە لە وەرزی 2009-2010ی رابردوو یانەی هەولێر نەیتوانی پارێزگاری لە نازناوی پاڵەوانی خوڵی نایابی عێراق بكات و تەنیا پلەی چوارەمی لە چوارگۆشەی زێڕین پێ بڕا.

http://kurdup.com/up/uploads/picture/c1d18a1d94.jpg

2

وه‌ڵام: ئۆدیشۆ:گرێبەست لەگەڵ ژمارەیەك یاریزانی بیانی دەكەین

دةست خوش

3

وه‌ڵام: ئۆدیشۆ:گرێبەست لەگەڵ ژمارەیەك یاریزانی بیانی دەكەین

سه‌یره‌ یانه‌ی هه‌ولێر زۆر به‌هه‌ڕه‌مه‌كی یاریزانان ده‌هێنێته‌ ڕیزه‌كانیه‌وه‌

4

وه‌ڵام: ئۆدیشۆ:گرێبەست لەگەڵ ژمارەیەك یاریزانی بیانی دەكەین

hiwai sarkautn bo yanai hawler

http://kurdup.com/up/uploads/picture/c65a0d1240.jpg

5

وه‌ڵام: ئۆدیشۆ:گرێبەست لەگەڵ ژمارەیەك یاریزانی بیانی دەكەین

هه‌والێكی دل خۆش كه‌ره‌ كه‌ یاریزانی بیانی دێنه‌ یانه‌كه‌مان ئه‌ش جێ ی شانازییه‌

http://smn21.com/up/uploads/jpg/3a517867d0.jpg

6

وه‌ڵام: ئۆدیشۆ:گرێبەست لەگەڵ ژمارەیەك یاریزانی بیانی دەكەین

ده ست خوش بو يانه ى هه ولير
به س ئه كه ر له كوردستاندا قوتابخانه ى وه رزشى هه بيت بيويست به ياريزانى بيانى ناكات

7

وه‌ڵام: ئۆدیشۆ:گرێبەست لەگەڵ ژمارەیەك یاریزانی بیانی دەكەین

هيواي سه ركه وتن بؤ يانه ي هه ولير ده ستخؤش

http://www.kurdupload.com/images/XTEu1322333751/777.PNG

[size=16]ئەگەر شێوەی روخسارمان بە دەست خۆمان بوایە بە جوانترین شێوە درووستمان ئەكرد بەڵام خۆ شێوەی دەروونمان بە دەست خۆمانە بۆ بە جوانترین شێوە بوونیادی نەنێین[/size]

8

وه‌ڵام: ئۆدیشۆ:گرێبەست لەگەڵ ژمارەیەك یاریزانی بیانی دەكەین

هه‌بونی پاره‌ تا سه‌ر نابیت!!!

قل بما شئت في مسبة عرضي      فسكوتي عن اللئيم جــــــــواب
مــــــــا أنا عـــــادم الجواب ولكن       ما على الأسد أن تجاب الكلاب

9

وه‌ڵام: ئۆدیشۆ:گرێبەست لەگەڵ ژمارەیەك یاریزانی بیانی دەكەین

Rasta

10

وه‌ڵام: ئۆدیشۆ:گرێبەست لەگەڵ ژمارەیەك یاریزانی بیانی دەكەین

بحر العلوم نووسی:

هه‌بونی پاره‌ تا سه‌ر نابیت!!!

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .