[size=16]سڵاو ...
زیادبوون و ته‌شه‌نا كردنی ئه‌م دیارده‌یه بۆ چه‌ند خاڵێك ئه‌گه‌ڕێته‌وه، وه فاكته‌ری سه‌ره‌كی دروست بوونی ئه‌م دیارده‌ش خودی پیاوه نه‌ك ئافره‌ت.
وه ئه‌وه‌شی تۆ باسی ئه‌كه‌یت خۆشه‌ویستی و عه‌شق نیه، به‌ڵكو تێر كردنی لایه‌نی جنسی یه یان تۆڵه سه‌ندنه .
هۆكاره‌كان :
1- نا رۆشنبیری سێكسی له لایه‌ن پیاوانه‌وه : زۆرێك له پیاوان رۆژانه سه‌رقاڵی كارن، وا ئه‌زانن پاره زیاتر په‌یدا كردن خزمه‌تی زیاتره به هاوسه‌ره‌كانیان، كاتێك ئێواران ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵ، به شه‌كه‌تی و ماندوێتی خه‌و ئه‌یانباته‌وه، وه ئه‌گه‌ریش له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان بیانه‌وێ كۆببنه‌وه، ناتوانن ژنه‌كانیان تێر بكه‌ن، ته‌نها بیر له‌وه ئه‌كه‌نه‌وه به كه‌مترین ماوه ته‌او بن و بحه‌سێنه‌وه، ئه‌مه‌ش وا ئه‌كات ژن هیچ چیژێك له‌م كۆبونه‌وه وه‌رنه‌گرێت كه خوا وه‌ك مافێك پێی به‌خشیوه و وه‌ك ئه‌ركێكیش دراوه به‌سه‌ر ژن و مێرددا .
2- هاوسه‌رگیری به ناچاری : له كۆمه‌لگای ئێمه‌دا رۆژانه ئه‌بیستین كه فڵان كچ به زۆر له فڵان كوڕ ماره كرا، كه‌چی له هه‌مان كاتدا كچه‌كه كوڕێكی تری خۆشه‌وێت و به ناچاری دراوه به‌م كوڕه، كچه‌ش ناتوانێ خۆشه‌ویستی یه‌كه‌می له‌بیر بكات و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ناپچرێنێت .
3- نه‌بوونی خۆشه‌ویستی: ئه‌گه‌ر ژن و پیاو له دڵه‌وه یه‌كیان خۆش نه‌ویست، ئه‌وا خیانه‌ت كردن له یه‌كتری زۆر به ئاسان وه‌رئه‌گرن و هه‌ر كاتێك بیانه‌وێ و پێیان خۆش بێت له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر ڕائه‌بوێرن .
4- تۆڵه سه‌ندن له پیاوی خیانه‌ت كار: زۆر جار ئافره‌ت هیچ كیشه‌ی نیه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و زۆر له‌گه‌ڵی ته‌بایه، به‌ڵام كاتێك بۆی ئاشكرا ئه‌بێت میرده‌كه‌ی خیانه‌تی لێ كردووه، ئه‌ویش هه‌وڵی تۆڵه‌كردنه‌وه ئه‌دات به خیانه‌ت كردن له مێرده‌كه‌ی .
5- په‌روه‌رده‌ی نا دروست: ره‌نگه ئه‌و ئافره‌ته له خێزانیكی نا ته‌ندروست و فاشل په‌روه‌رده بوبێت و هیچ كاتیك بیر له‌وه نه‌كاته‌وه كه ئه‌و موڵكی پیاوی خۆیه‌تی و ئازادییه‌كی ته‌واو به خۆی بدات .
هه‌ر چه‌نده باس له خیانه‌تی ژنان ئه‌كه‌ین، به‌ڵام به ڕێژه‌ی %70 تاوانه‌كه‌ی بۆ پیاوان ئه‌گه‌ڕێنمه‌وه، چونكه پیاو سه‌ركرده‌ی ژنه‌كه‌ی خۆیه‌تی، ئه‌توانێت به عه‌قل و لێك حاڵی بوون ژنه‌كه‌ی وه‌ك ئه‌ڵقه‌یه‌ك له ده‌ست بكات، وه خۆشه‌ویستیه‌كی وا به ژنه‌كه‌ی ببه‌خشێت هیچ كات ئه‌و ژنه نه‌توانێ به خه‌یاڵیش بیر له خیانه‌ت بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پیاو به پێچه‌وانه‌وه، هه‌میشه سه‌رخۆش بوو، یان سه‌رقاڵی كڕین و فرۆشتن بوو، یان له ڕووی جنسیه‌وه نا ته‌ندروست بوو، یان نه‌توانێت خۆی خۆشه‌ویست بكات لای خێزانه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش خیانه‌تی لێ ئه‌كه‌وێته‌وه .
ده‌سته‌كانت خۆش براگیان ...[/size]
سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم