بابه‌ت: شعر... ده‌مامكی فێــــــــڵ....
[size=16]ده‌مامکی فێڵ
ئێواره‌یه‌کی پایزهیت ، به هاتنت ڕاده‌ماڵی چــــــڵ وگوڵم
ڕقێکی توڕه‌ی ڕهشهباییت له لێدانی دهخــــــــــــهیت دڵم
که هه‌ناسه‌ی ئه‌م عه‌شقه‌مان ، به خیانه‌ت بــــــــخنکێنی
به‌مۆمی جێژوانی جاران ، په‌پوله و من بــــــــــــسوتێنی
ئیتر چۆن ده‌کرێ گه‌واڵه‌ی هه‌وری غه‌م بـــــــــڕهوێتهوه
ئه‌م ڕۆحه پر ئه‌شکه‌نجه‌یه بۆ ساتێ بـــــــــــــــحهوێتهوه
ده‌مامکی فێڵ و قینت له سه‌ر ڕوخسارت ڕامــــــــــــــاڵه
خۆت چه‌ند به په‌رۆش نیشانده‌ی ، سیمای بێوه‌فایت زاڵه
تۆ تهفرهیه کار وپیشهت منیش سوتماکی ئـــــــــــهوینت
بۆیه چیدی نامجوڵێنێت غه‌مزه و بزه و پێـــــــــــکهنینت.[/size]
[size=10]به‌کرحه‌بیب[/size]