بابه‌ت: ئه‌م دڵه‌م،،،،ئه‌حمه‌د هه‌ردی
ئه‌م دڵه‌ی وه‌ک بت په‌رستێک ڕوو ئه‌کاته چاوه‌که‌ت
نوێژ ئه‌کا بۆ تیشکی چاو و زوڵفه تێک ئاڵاوه‌که‌ت
گه‌رچی ئه‌یشێلێ زه‌بری قۆنده‌ره و پێڵاوه‌که‌ت
قه‌ت به دڵ ره‌ق باست ناکه‌م، نایزڕێنم ناوهکرت
چونکه ئه‌زانم ته‌لاری یاره خوا پێداوه‌که‌ت
مه‌ستی کردوی، بۆیه نابینێ له ئاستم چاوه‌که‌ت
باخه‌وان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گوڵ ئه‌لاوێنێته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ی بکا و بۆ پاره بیگۆڕێته‌وه
بیفرۆشێ به‌و که‌سه‌ی خه‌ڵکی ئه‌روتێنێته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی مێزی شه‌رابی پێ برازێنێتهوه
ئه‌حمه‌د هه‌ردی
ئه‌وه‌يه كه پێكه‌نين بخه‌يته سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه بير‌ى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . . ツ