بابه‌ت: بـ‌م بـهخـشه
[size=24][/size]
بـ‌م بـهخـشه
كهجێم هێشتی نهم ئه‌زانی هه‌نگاوم به‌رو كوێ ئه‌با
شپرزه بووم وه‌ك گه‌ڵای هــهڵوهریوی ده‌م رهشــهبــا
كه‌تۆم ناسی پێم نه‌ووتی من ناتوانم ئاسووده‌ت كـه‌م
ئیتر بۆچی له‌گه‌ڵ دونیایی خـهمهكانما ئـالــودهت كه‌م
چاوانــی شه‌و نماوی من گـوڵم هــهمـیشهبــێ داره
ئه‌بێ بـ‌م بــهخـشی كـه بـۆتـۆ بـومـهتـه مایه‌ی په‌ژاره
لێم ببوره كه نـهمـتوانی ببمه بـههــشتی ژیـــانت
خــۆم بــهتـاوان بـار ئه‌بینم لـه‌بـه‌ر دیده‌ی پر گریانت
ئــه‌م وڵاته‌و خـــۆشتــهویــستی مــن و تۆیان نه‌وتوه
ئه‌رۆم هه‌تا ئه‌شقی ئێمهبهر گوێ كه‌سێ نه‌كه‌وتوه
هـۆنراوهكانـی اسماعیل مـحـمـد