بابه‌ت: سێ نوکته بخوێنه‌وه‌و ناخۆشیه‌کانت بکه به‌شادی
[color=#FF6600]کچێک به باوکی ئه‌ڵێ بابه گیان کوڕێکی زۆر باش ئه‌یه‌وێت بتبینێت و خوازبێنیم بکات، هیچ عه‌یب و
عارێکی نییه و له خانه‌واده‌یه‌کی نه‌جیبزاده‌شه... باوکی ڕازی ئه‌بێت و کوڕه‌که دێته ماڵیان.. له‌گه‌ڵ باوکی
کچه‌دا دائه‌نیشێت و به‌رده‌وام بنێشت ئه‌جوێت.. باوکی پێی ئه‌ڵێ؛ باوکه‌که‌م به‌ڕاستی تۆ له کوڕێکی
مه‌عقول ئه‌چیت، به‌ڵام به‌خوا ئه‌م بنێشته‌ی ده‌متم به دڵ نییه.. کوڕه‌که ئه‌ڵێ؛ ئاخر مامه گیان بنێشت
له‌دوای جگه‌ره‌وه زه‌روره.. باوکه‌که ئه‌ڵێ؛ بۆ جگه‌ره ئه‌کێشیت؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێ؛ زۆری وا نا، زیاترێک له‌و
کاتانه‌یا جگه‌ره ئه‌کێشم که ویسکی و شتی وا ئه‌خۆمه‌وه.. که‌واته ئه‌شخۆیته‌وه؟! ئه‌ره‌وه‌ڵا مامه گیان،
جارجارێک که دائه‌نیشین بۆ قومار چه‌ند پێکێک ئه‌خۆمه‌وه.. که‌واته هه‌تیو قوماریش ئه‌که‌یت؟! له کوێ
فێربوویت؟ وه‌ڵا مامه گیان له سجن فێری قوماربووم.. باوکی کچه‌که پێی ئه‌ڵێ؛ سجن!؟ له‌سه‌ر چی
گیرابوویت کوڕم؟! وه‌ڵا له‌ڕاستیدا چوار پێنج چه‌قۆم له کابرایه‌ک یا و مرد.. که‌واته پیاوکوژیشیت، بۆ
کوشتت؟ وه‌ڵا مامه گیان دوربێت له ڕوی تۆ کابرایه کی بێ ئه قڵ بوو بۆ خۆی، داوای کچه‌که‌یم کرد، که‌چی
ئه و هیچ و پوچه ڕازی نه‌بوو... باوکه‌که‌ی به‌په‌له ئه‌ڵێ؛ که‌واته با فاتیحایه‌ک بخوێنین و پیرۆزبێت ......
حاجییه‌کی نوێژکه‌ری له‌خواترس له ماڵی ناسیاوێکیان میوان ئه‌بێت. کاتی نیوه‌ڕۆیه و حاجیش به‌ر له
نانخواردن ئه‌یه‌وێت نوێژی نیوه‌ڕۆ بکات. به‌رماڵێکی بۆ ئه‌هێنن و ئه‌ویش به مه‌زه‌نده‌ی خۆی ڕووه و
قیبله به‌ڕماڵه‌که ڕائه‌خات تا نوێژه‌که‌ی بکات. کوڕی گه‌وره‌ی ماڵه‌که، که له ژووره‌که‌دا ئه‌بێت، نایه‌ڵێت
نوێژه‌که‌ی داببهستێت و پێی ئه‌ڵێ:
"حاجی به‌رماڵه‌که‌ت خوار ڕاخستووه، که‌مێک وه‌ری بگێڕه به لای ڕاستدا."
حاجیش که‌مێک به‌رماڵه‌که وه‌رئه‌گێڕێت به‌لای ڕاستدا و خه‌ریکه نوێژ داببهستێت که ژنی ماڵه‌که دێته
ژووره‌وه و به په‌له نایه‌ڵێت نوێژه‌که‌ی داببهستێت و پێی ئه‌ڵێ:
"مام حاجی، به‌رماڵه‌که‌ت ته‌واو ڕووه‌و قیبله ڕانه‌خستووه، ئه‌بێت زۆر زیاتر به‌لای ڕاستدا وه‌ری
بگێڕیت."
حاجیش به‌رماڵه‌که دوو ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌لای ڕاستدا وه‌رئه‌گێڕێت و له‌و کاته‌دا که خه‌ریکه نوێژ داببهستێت،
پیاوی ماڵه‌که دێته‌وه و پێی ئه‌ڵێ:
"حاجی به‌رماڵه‌که‌ت خوار ڕاخستووه و ئه‌بێت که‌مێک وه‌ری بگێڕیت به لای چه‌پدا."
حاجی ئه‌مجاره دێته وه‌ڵام و ئه‌ڵێ:
" ئه‌ی هاوار خۆ من په‌نارتی لێ ناده‌م، نوێژ بۆ خوا ئه‌که‌م، قابیله ئه‌گه‌ر تۆزێک خوار بێت قبوڵی نه‌کات؟" .....
شاعیرێک له کۆرێکدا ئه‌م دێره شیعره‌ی له وه‌سفی کچێکدا خوێنده‌وه
:
هۆشو توانا و له‌ش و گیانم تۆی
هه‌رچی ده‌رکه‌وێ وائه‌زانم تۆی
یه‌کێک هه‌ستاو ووتی ئه‌ی ئه‌گه‌ر که‌رێک ده‌رکه‌وێ؟
شاعیره‌که‌ش ووتی: وا ئه‌زانم تۆی.........
[/color]